ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش زەینەب جەلالیان خراپە
زیندانیکراوی سیاسی زەینەب جەلالیان بەهۆی ئازارێکی توند لە مێشکیدا، داوای وەرگرتنی چارەسەری کردووە، بەڵام دەوڵەتی ئێران ڕەتیکردەوە داواکەی جێبەجێ بکات. -
ژمارەی مانگی تەمموزی گۆڤاری نەوای ژن بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامەی مانگانەی ژنانی نەوای ژن، ئەم مانگە ژمارەی خۆی تەرخان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە ١٢ ساڵی تێپەڕاند کردووە. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی زەینەب کناجی (شەهید زیلان)ی کەبەدەهە رایانگەیاند، بۆ سڵاوکردن لە چالاکی فیدایی شەهید زیلان کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دێرسیم ئەنجامیدا، لە دوو شار چالاکییان ئەنجامداوە. -
یەپەژە لە دێرەزور سەرچەتەکەیەکی داعشی دەستگیرکرد
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی یەپەژە و قەسەدە، لە دێرەزۆر سەرچەتەیەکی داعشیان بە ناوی “محەمەد بەخیت” دەستگیرکرد، کە پلای لیوا هەبووە لەناو “جەیش حور”دا. -
گەریلاکانی یەژاستار بە شانۆیەک یادی زیلانیان کردەوە
گەریلاکانی یەژا ستار بۆ بەرزڕاگرتنی یادی زەینەب کناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی گیانبازی ئەنجامدا، شانۆیەکیان پێشکەش کرد. -
چالاکوانێکی مافەکانی ژنان زیندانی کرا
ئاشکرابوو کە عاتفە رەنگریز چالاکوانی مافەکانی ژنان دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاهرود. -
کۆنفرانسی تێکۆژن لە ئەڵمانیا دەستی پێ کرد
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بۆ یەکەمجار "کۆنفرانسی تێکۆژنی ئەڵمانیا" ئەنجامدرا، دەیان ژنی گەنج بە جۆشێکی مەزنەوە بەشداربوون. -
ڕژاک شەهید زیلانی بیرهێنایەوە
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا زەینەب کیناجی (زیلان) بیرهێنایەوە. -
یەژاستار: هەنگاونان لەسەر رێبازی زیلان پێودانگی شەڕ و سەرکەوتنە!
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار یادی شەهید زیلانی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "وەک هێزەکانی یەژاستار پێودانگی سەرەکی شەڕ و ژیانمان، هەنگاونانە لەسەر هێڵی زیلانەکان. وەک زیلان ژیان، وەک زیلان تێکۆشان کردن و چالاکی کردن بنەمای سەرەکی ئێمەیە". -
سەیوان؛ گۆڕستانی ژنە کوژراو و لەبیرکراوەکان
لە باشوری کوردستان بنەماڵەکان رۆژانی هەینی بۆ یادکردنەوەی کەسوکارە کۆچکردووەکانیان سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن، بەڵام بەشێک کە بۆ ژنانی قوربانی تاوانی کوشتن لە گۆڕستانی سەیوانی سلێمانی تەرخانکراوە، کەس سەردانی ناکات و گۆڕەکانیش بێ ناو و نیشانن. -
ژنان ئامادەن بۆ فیستیڤاڵی ساکینە جانسز
ژنان لە ئامادەکاریدان و ئامادەن بۆ فیستیڤاڵی ساکینە جانسز کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری زیورخی سویسرا ئەنجام بدرێت. -
سارا ڕەزا: ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد رزگاری ژنان دەچەسپێنێت
سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و فکرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "ئەندێشەکانی رێبەری گەلی کورد رزگاری ژنان دەچەسپێنێت." -
پاژک: زیلان هێڵی ژن و ژیان و کۆمەڵگەی ئازادە
پاژک، ٢٨ ساڵەی شەهیدبوونی زیلانی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند کە بە ئیرادە و ڕۆحی فیدایی بوونی زیلانەکان، بە هێزەوە بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ کێشەی کورد' دەکەن و لە هەموو لایەک تێکۆشان بەرز دەکەنەوە. -
لە ڤینتەرتور ١٧٨ نامە بۆ سی پی تی نێردرا
ژنان لە ڤینتەرتور بەشداری کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی بوون. ئەندامانی کۆمۆنەی ژنانی ئارژین گارزان ١٧٦ نامەیان بۆ سی پی تی نارد. -
'گۆرانی چڕین هێزم پێدەبەخشێت'
چیدەم ئورەن کە لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی بە کاری هونەرییەوە سەرقاڵە، ئاماژەی بەوەکرد گۆرانی وتنەوە هێزێکی زۆری پێدەدا و وتی: "لە هونەری گۆرانی گوتندا زۆر بە عایشە شان کاریگەم و خواستمە بگەم بە ئاستی هونەری ئەو." -
"کەرەڤانەی گەڕانەوە بۆ جڤاک" بە پێشەنگایەتی فێمێنیستەکانی ئابیا یالا
شاندێک لە فێمینیستەکانی ئابیا یالا بە درووشمی "لە ئابیا یالاوە تا کوردستان کۆنفیدراڵیزم دەچنین" بە هەر وڵاتێکدا کە پێیدا تێدەپەڕن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان کۆدەبنەوە. -
کوشتنی ژنان لە شەقامەکانی ئامەد
لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد حیلال کار (٣٣ ساڵ) لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەهۆی درەنگ گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە، تاوانبار بە تاکسی هەڵات. -
لە شەنگال سمێناری تاژێ و یەژەشە بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی تاژێ و یەژەشە لەبارەی گرنگی خۆپاراستنەوە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و بۆ ژنان لە دوگرێ سمینارێکی هاوبەش سازکرا. -
شاعیرێکی عێراقی: ژنانی کورد جوانترین وێنەی رزگاربوونیان نیشانداوە
شاعیری عێراقی سارا تالیب ئەلسوهێل رایگەیاند، ژنانی کورد لە رووی جەستەیی و لە رووی هزریشەوە لە دژی چەتەکانی داعس شەڕیان کردووە و وتی، ژنانی کورد جوانترین وێنەی رزگاربوونیان نیشان داوە. -
تێکۆژن لە بەرلین شەهید زیلانی بیرهێنایەوە
ئەندامانی تێکۆژن لە بەرلین بە چالاکییەک شەهید زیلانیان بیرهێنایەوە کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا. -
شەڕڤانی یەپەژە دەلیلە جودی شەهید بوو
فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی دەلیلە جودی (زۆزان کارتال) لە ١٣ ی حوزەیران لە ئەنجامی ڕووداوێک شەهید بووە. -
کچە وەرزشکارێکی کورد تائێستا لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرە
ئەفسانە شاهی وەرزشکاری خەڵکی بۆکان لە نزیکەی سێ هەفتەیە دەستبەسەرە، تائێستا لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ورمێ راگیراوە. -
ژنان لە مارسیلیا هەزار نامەیان بۆ سی پی تی نارد
مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان هەزار نامەیان بۆ سی پی تی نارد، تاوەکو سی پی تی بەرپرسیارێتییەکانی بەرامبەر ئیمراڵی جێبەجێ بکات. -
ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتوون کارا بە مەرج ئازادکرا
ئەندامی تەژەکە-ئە گوڵخاتوون کارا بە داخوازی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩ دەستبەسەرکرا، ئەمڕۆ بە مەرج ئازادکرا. -
چیدەم دۆغو: دەبێت ئێمە زیلان ئاسا قورسایی بخەینە سەر هەڵمەتی رێبەرایەتی
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو رایگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەسەر هێڵی شەهیدان، گیانبازییان گەیاندە لوتکە و وتی، "کەواتە لە بەڕێووەبردنی تێکۆشان لە بواری کۆمەڵایەتیدا، بۆ سەرکەوتن دەبێت ئێمە زیلان ئاسا قورسایی بخەینە سەر هەڵمەتەکە".