ژنان
دوایین ھەواڵ
-
زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤین دەستیان بە خۆپیشاندان کرد
زیندانیانی ژن لە زیندانی ژنانی ئێڤین لە تاران کە ئەو زیندانە بە ئەشکەنجەدانی زیندانیان بەناوبانگە، رایانگەیاند، بە مانگرتن لە خواردن پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی دەکەن کە بە بۆنەی دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندراوە. -
ڕووکەن نەغەدە: باوەڕی تەواوەتیمان بە شۆڕش و سەرکەوتنی ژن هەیە
ئەندامی کەژار، ڕووکەن نەغەدە ڕایگەیاند، شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵات و ئێران دەستیپێکرد، بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ڕایگەیاند، "باوەڕی تەواوەتیمان بە شۆڕش، بەرخۆدان و سەرکەوتنی ژن هەیە." -
کەژەکە: لە رێگەی ژن، ژیان، ئازادییەوە سەردەکەوین!
کەژەکە لە دووەم ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، "ئێمە بەشداری شۆڕشی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قۆناغی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ژنانی جیهان دەبین و بە 'ژن، ژیان، ئازادی' ئازادی بەدەستدەهێنین و سەردەکەوین!". -
سەکینە پەروانە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی مانگرتنی راگەیاند
سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کورد و زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین ڕایگەیاند، بە یادی عەلی موزەفەری و ژینا ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادیی” بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مان لە خواردن دەگرێت. -
سنوور گەلاوێژ : سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای ڕزگارییە
سنوور گەلاوێژ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەژار ڕایگەیاند: "سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای ڕزگاری ژنانە. -
داکەبە، سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' پیرۆز کرد
داکەبە یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی عەلەوی ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی پێرۆز کرد و ڕایگەیاند: "باشترین پاراستن ئەوەیە کە هەموو ژنێک خاوەنداری لە بەهاکانی ئازادیی بکات و بێتە تێکۆشەرێکی ئازادی." -
کەژار: بۆ بەدەستهێنانی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک پێویستیمان بە یەکگرتن و یەکریزییە
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' داوای لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و کۆمەڵگەی ئازادیخواز کرد کە لە دووەمین ساڵیادی ئەو شۆڕشە گەورەیەدا بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان. -
تەژەکە-ئە: ئێمەش دەڵێین 'نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیان'
کۆردیناسیۆنی تەژەکە-ئە لە سەروبەندی دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە بە دروشمی 'نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد' زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام دەدەن. -
کەژەکە: پێویستە لێپرسینەوە لە تۆڕی بکوژان بکرێتەوە
کوردیناسیۆنی کەژەکە پەیوەست بە کوشتنی نارین گورانی ٨ ساڵ 'غەمگینی و کاردانەوەی' خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند: "پێویستە تێکۆشانی ئازادی ژن لێپرسینەوە لە تۆڕی بکوژان بکاتەوە." -
ژنە زیندانیییەک لە ئێران بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستدا
زیندانییەکی سیاسی بە ناوی سارا دێلدار کە بە برینداری لە زیندانی ئێران ڕادەگیرا، بەهۆی چارەسەرنەکردنی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. -
ژنە زیندانیکراوەکانی زیندانی ئەوین ڕەتیان کردەوە بچنە بەردەم داواکاری گشتی
٥ ژنە زیندانیکراوی زیندانی ئەوینی تاران کە بە ئەشکەنجەخانە ناسراوە، بانگهێشتی داواکاری گشتییان ڕەتکردەوە و ئیفادەیان نەدا. -
'دەوڵەتی تورک شۆڕشی ژن بە مەترسی بۆ سەر خۆی دادەنێت'
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار شیراز حەمۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ژنان و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە ژن پێشەنگایەتی دەکات، بەمەترسی بۆ سەرخۆی دادەنێت. -
سەروناز ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین مانگرتنی راگەیاند
سەروناز ئەحمەدی لە دەستگیرکراوانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی کە لە زیندانی ئێڤین راگیراوە و نەخۆشی درژخایەنی هەیە، لە دژی پێنەدانی مۆڵەتی پزیشکی، مانی لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی نەخۆشیەکەی گرت. -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە نێوان پێنج ساڵدا ١٤٢ ژنیان تیرۆر کردووە
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانییەوە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٤دا ١٤٢ ژن شەهید بوون. حەلیمە عوسمان کە ژنە ڕزگاربووەیەکی ئەو هێرشانەیە باسی لەوەکرد؛ ئیرادەی ژن ئامانجی دەوڵەتی تورکە. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی مانگێکدا ٢٣ ژن کوژراون
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەماوەی مانگی ئابدا ٢٣ ژن کوژراون، هەروەها سزای زیندانی بەسەر ١١ ژندا سەپێنراوە کە ٦ ژنیان کوردن. -
پاژک: هاوڕێ نوژیان میراتێکی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشت
کۆردیناسیۆنی پاژک: هاوڕێمان نوژیان کە لە هێرشی نامەردانەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست شەهیدبوو، بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشت. -
ژنان کارە نایاساییەکانی دژی زیندانیەکانیان شەرمەزار کرد
ژنان لە ئەزمیر ڕایانگەیاند قەدەغەی سەر هەڵپەڕکێ و مۆسیقای کوردی لە زیندانەکان بڵاوبووەتەوە و گوتیان: "ڕێگە نادەین دادگا وەک توندوتیژی و ئەشکەنجەی پیاو-دەوڵەت بەکاربهێنن". -
ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی: ئەم دادگایە ژنان ناپارێزێت
نووسینگەی ئامەدی کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنان ڕایگەیاند کە دادگای تورک ژنان ناپارێزێت، گوتی: "هەموومان لەژێر هەڕەشەداین". -
یەژا ستار یادی نوژیان ئامەدی بەرز ڕاگرت
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار لە ڕاگەیاندراوێکدا بە ڕێزدارییەوە یادی شەهید نوژیان ئامەدی کردەوە و رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین خەون و ئاواتەکانی هاوڕێ نوژیان بگەیەنین بە سەرکەووتن." -
'پێویستە هەموومان کوردانە بیرکەینەوە و لەدژی داگیرکارییەکان بوەستینەوە'
ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەدەرەوەی وڵات بە ڕاگەیاندراوێک هێرشە داگیراکارییەکانی شەرمەزارکرد و وتییان: "گەر بێدەنگییەکان بەردەوام بێت، مەترسی لەسەر هەموان هەیە، پێویستە هەموومان کوردانە بیرکەینەوە و لەدژی داگیرکارییەکان بوەستینەوە." -
یەرەژە واژۆکانی لە دژی لەسێدارەدان بۆ ١٣ رێکخراو نارد
یەرەژە ئەو واژۆیانەی کە لە چوارچێوەی کەمپینی 'نا بۆ سێدارە' کۆیکردبوونەوە بۆ ١٣ رێکخراو و سەندیکای رۆژنامەوانان، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، یاساناسان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ نارد. -
چالاکیەکان دژی هەمواری یاسای باری کەسی بەردەوامە
ژنانی چالاکوان نارەزایەتی خۆیان لە دژی هەمواری یاسای باری کەسی دەربڕی و جەختیانکردەوە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بەرامبەر بە زیانەکانی ئەو یاسایە. -
یەژەکە-سویسرا بۆ بەشداری لە هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر' بانگەوازی راگەیاند
یەژەکە-سویسرا بۆ بەشداری لە هەڵمەتی 'تیشکەکانی خۆر' کە ٤ی ئەیلول لە جنێڤ دەستپێدەکات، بانگەوازی راگەیاند. -
ئایتەن دێرسیم: ئێمە تەڤگەری رێبەرایەتین- نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئایتەن دێرسیم وتی: "رێبەرایەتی بۆ ئێمە پێویستی هەبوونە. ژنان خۆیان بە فەلسفەی ڕیبەرایەتیەوە ناسییەوە و خۆیان بە ڕێکخستن کرد. شۆڕشی ڕۆژئاوایش کە شۆڕشی ژنانە بەم فەلسەفەیە هاتەئاراوە." -
بنەماڵەی گوڵستان تارا سەردانی ژنانی ڕۆژنامەنووسیان کرد
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سلێمانی شەهید کرا، سەردانی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیایان کرد.