ژنان
دوایین ھەواڵ
-
'بابەتەکە تەنیا قژی ئێمە نەبوو'
سروە ئەحمەدی کە ساڵی رابردوو ناچاربوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەو سویسڕا کۆچ بکات، وتی، "بابەتەکە تەنیا قژی ئێمە نەبوو. بابەتەکە لە هەمان کاتدا ناسنامەی ئێمەبوو وەک کورد و وەک ژن". -
چیدەم دۆغو: تێکۆشان تێگەیشتن و وشیاری زۆر گرنگە
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی رێکخستنی ژنان و وتی، "دەبێت ژنان خۆیان بناسن، متمانەیان بە خۆیان و هاوڕەگەزی خۆیان هەبێت. هەربۆیە تێکۆشانی تێگەیشتن و وشیاری زۆر گرنگە". -
یەژەشە پیرۆزبایی لە کۆنفڕانسی زاپاتیستەکان کرد
یەژەشە بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی راپەڕینی زاپاتیستەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. -
عەداڵەت کایا: لە تورکیا ژنان کۆمەڵکوژ دەکرێن
عەداڵەت کایا، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی ئامەد ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەت و کردەوە سیاسییەکانی دەسەڵاتەوە کوشتنی ژنان زیادی کردووە و ڕایگەیاند کە لە تورکیا ژنان کۆمەڵکوژ دەکرێن. -
گەریلاکانی یەژاستار: سارا ڕووناکی ئێمەیە
گەریلاکانی یەژاستار: ئێمە تۆڵەی کۆمەڵکوژی پاریس لە دوژمن دەکەینەوە. لە جاران مەزنتر بووین. بزووتنەوەی ژنانمان مەزنتر دەبێت، لەبەرامبەر پاشڤەڕۆیی ڕق ئەستوورتر ڕەفتار دەکەین. -
'شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، بەرھەمی خەبات و تێکۆشانەکانی ھەڤاڵ سارا و ھەڤاڵانی بوو'
ژنانی بەشداربوو لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەھیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە سلێمانی باسیان لە گرنگی خەباتی شەھیدان کرد و وتیان: "شۆرشی ژن، ژیان، ئازادیی شۆڕشێکی لەناکاو نەبوو، بەڵکو بەرھەمی خەبات و تێکۆشانەکانی ھەڤاڵ سارا و ھەڤاڵانی بوو." -
سێ شەتڵەکەی ئازادی لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە: ئەم تێکۆشانە کۆتایی نایەت
ساکینە جانسیز و فیدان دۆگان و لەیلا شایلەمەز لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە و گوترا: "ساکینە مێژوومانە. پێویستە ئەم مێژوو و یادە زیندوو بمێنێتەوە... هەرگیز دەست لەم تێکۆشانە بەرنادەین". -
کەبەدەهە: ساڵی ٢٠٢٤ لە سیستەمی پیاوسالاری دەکەینە زیندان
کۆنسەی گشتی کەبەدەهە بە ناونیشانی "لەسەر ڕێگەی نەمران، ژن ژیان ئازادی" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ساڵی ٢٠٢٤ لە سیستەمی پیاوسالاری دەکەینە زیندان". -
'کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بە ئامانجی زۆرەوە ئەنجامدران.
زەینەب کاراکۆچان ئەندامی تەژەکە-ئە ڕایگەیاند کە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس چەندین ئامانجی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و دەروونی هەمە لایەنەی لە پشتەوە بوو. -
"شەڕی ساکینە شەڕی هەموومانە، پێویستە ئەم شەڕە مەزنتر بکەینەوە"
ئایتەن دێرسیم ئەندامی ناوەندی هەماهەنگی پاژک و تێکۆشین ئۆزان ئەندامی ئەنجومەنی پاژک باسیان لە کەسایەتی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە کرد و دەڵێن، شەڕی هەڤاڵ ساکینە شەڕی هەموومانە، پێویستە ئەم شەڕە مەزنتر بکەینەوە. -
لە ئێران سزای ٧٤ قامچی بەسەر چالاکوانێکی کورد سەپێنرا
چالاکوانی کورد ڕویا حیشمەتی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی بێ سەرپۆش سزای ٧٤ قامچی بەسەردا سەپێنرا. -
سەکەبە: دەبینە دەنگی ئەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە
یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا داوای فراونکردنی پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو کرد و رایگەیاند: "لە هەر وڵاتێکین، ببینە دەنگی زیدانیان". -
'وەرن با پێکەوە گۆشەگیری بشکێنین'
دایکی زیندانیانی ئامەد کە لە ئیشکگریی دادپەروەریی، ڕایانگەیاند کە گۆشەگیری قبوڵ ناکەن و دەڵێن "ڕێگای ئاشتی ئیمرالییە". -
پاژک: بە هەڵوێستی هەڤاڵ سارا تاریکی رووناک دەکەینەوە
پاژک، ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری گەورە بۆ لێپرسینەوەی مێژوویی زۆرن و وتی:"لە بەرامبەر ئەو عەقڵیەتەی کە هەوڵی ئاساییکردنەوە و لەبیرکردنی کۆمەڵکوژی پاریس دەدات، بەدیلی چی دەبێت باببێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. -
یاسای ژنان دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری دروستکراوە-١
یاسای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤دروستکراوە. یاساکە لە ٢٧ ماددە پێکهاتووە، مافەکانی ژنان دەپارێزێت و مسۆگەری دەکات. هەروەها گۆڕین و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا دەخوڵقێنێ. -
لە ئێلح یادی ئەو ژنانە کرایەوە کە بەدەستی دەوڵەتی تورک کوژابوون
٦ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ کە بەدەستی دەوڵەتی تورک لە پاریس و سلۆپی تیرۆرکرابوون، لە ئێلح یادکرانەوە. -
ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان: شەشی کانونی دووەم لە گۆڕەپانەکان دەبین
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەپێناو بەشداری لە رێپێوانەکەی ٦ی کانونی دووەم لە دژی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بانگەوازیان راگەیاند. -
ڤیان لەیلا: ڕێکخستن بەردەوام پێویستی بە تێکۆشانە
ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک وتی:"پێویستە لەدژی ئەو ژیانەی کە سیستەم دەیسەپێنێت تێکۆشانێکی ڕێکخراو بکرێت. یەکسانی، ڕێز و متمانە نەبێت، ئیرادەی ئازادیش بوونی نییە". -
ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک: لە ساڵێکدا ٣٨٥ ژن کوژراون
ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری سۆسیۆ پۆلەتیک ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٨٥ ژن کوژراون، ٣١٠ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
"ساڵی رابردوو ٣١٥ ژن لە تورکیا کوژراون"
پلاتفۆڕمی بەرەنگاربوونەوەی کوستنی ژنان رایگەیاند، کە ساڵی رابردوو لە تورکیا ٣١٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٢٤٨ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان لەبارەی ژینا بڵاوکردبووەوە، لەزیندان سزای نوێ دەدرێن
ڕاگەیەندرا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵیان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی باوکردبووەوە و بەهۆیەوە زیندانی کرابوون، پەیوەندی تەلەفونی و سەردانی بنەماڵەکانیان لێقەدەغەکراوە. -
کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت
بڕیارە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە دروشمی 'بە ژیان ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی' لە ستۆکهۆڵی پایتەختی سوید بەڕێوەبچێت. -
عەداڵەت کایا: داواکاری ژنان بۆ کاندیدبوون پەیامێکە
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، عەداڵەت کایا، ڕایگەیاند، داواکاری ژنان بۆ کاندیدبوون پەیامێکی گرنگە بۆ ئەو سیستمەی هاوسەرۆکایەتی ژنان و دەستکەوتەکانی دەکاتە ئامانج. -
تەژەکە: کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکانتان ناتوانن ڕێگری لە شۆڕشی ژنان بکەن!
تەژەکە-ئە: بە دەسەڵاتداران دەڵێین هەموو کۆمەڵکوژی و پیلانەکانتان لە ئیمرالیەوە تا پاریس ناتوانن ڕێگری لە پێشکەوتنی تێکۆشانی گەلی کورد و شۆڕشی ژنان بگرن. -
ژن نیوز: لە ساڵی ٢٠٢٣ لاینکەم ٣٢٠ ژن کوژراون
بە پێی ئامارێکی ژن نیوز، لە ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٢٠ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٨٩ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە.