ژنان
دوایین ھەواڵ
-
پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکەی ئیستەنبوڵ: ١٥٠ ژن دەستبەسەرکران
ژنان گوێیان بە قەدەغەی میزاجی پارێزگاری ئیستەنبوڵ نەدا، گەمارۆی پۆلیسیان تێپەڕاند و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد. پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو ژنانەی درووشمی "ژن ژیان ئازادی"یان بەرزکردەوە، ڕاگەیاندرا ڕایگەیاند ١٥٠ ژن دەستبەسەرکراون. -
ژنان لە ئیستەنبوڵ بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانیان کرد
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە کاراکۆی کۆبوونەوە و پەیامی مەزنکردنی بەرخۆدانیان دا. لە ڕێپێوانەکەدا توندوتیژیی پیاو_دەوڵەت و دەستبەسەراگرتنی ئیرادە شەرمەزارکرا. -
ژنانی ئامەد گوێ بە قەدەغە نادەن: دەنگی "ژن ژیان ئازادی" گەیشتە ئاسمان
هەزاران ژن لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئەم تاریکییە دەڕەوێنینەوە، بژیان و ئازادی دەپارێزین". -
لە یەریڤان توندوتیژی دژی ژنان شەرمەزار کرا
ژنانی کورد و ئەرمەنی لە دژی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوە و گوتیان "دەبینە دەنگی ئەو ژنانەی کوژراون، ئەوانەی لە زیندان لە بەرانبەر هەڕەشەی لە سێدارەدان بەرخۆدان دەکەن و ئەوانەی هێشتاش لە ژێر دەستی چەتەکانی داعشدان". -
ژنانی مەخمور: بە فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دەگەینە سەرکەوتن
ژنانی کەمپی مەخمور بە پێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
لە ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح، دەستبەسەراگرتن شەرمەزارکرا
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان لە ڕێپێوانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە ئێلح گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵانە. بەرامبەر بەرخۆدانی ژنان شکست دەهێنن. شەقام هەرچی بڵێت بەبنەما وەری دەگرین". -
ژنان دژی توندوتیژی پیاو_دەوڵەت لە گۆڕەپانەکانن
بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە چەند شارێک ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و توندوتیژی پیاو_دەوڵەتیان شەرمەزار کرد. -
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ئۆسلۆ کۆرسێکی بۆ پیاوان و ژنان رێکخست
لە کۆرسێکی چوار رۆژەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بۆ پیاوان و ژنان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، چەند بابەتێک لەوانە عەقڵیەتی رەگەزگەرایی، ڕێبازەکانی داگیرکارییە کەڵەکەبووەکان لەسەر کەسایەتی ژن و تیۆری کوشتنی پیاوێتی باسیان لێوەکرا. -
'بە دروشمی ژن ژیان ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین'
ژنانی کانتۆنی جزیرە لە دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا و پەیامی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین'یان دا. -
لە ستۆکهۆڵم پانێڵی ٢٥ی تشرینی دووەم بەرێوە چوو: تێکۆشان و خۆپاراستنی زیاتر پەرەی پێبدرێت!
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، پانێڵی "٢٥ی تشرینی دووەم" بەڕێوەچوو، ئاماژە بە گرنگی ڕێکخستن و خۆپاراستن کرا. -
ئاماری کۆمەڵکوژی و پێشلکارییەکانی دژ بە ژنان لە کوردستان بڵاوکرایەوە
لقی ئیهەدەی ئامەد ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵیکدا لە کوردستان بەلانی کەمەوە ١١٤ ژن کوژراون. ئیهەدە دەسنیشانیکرد بە سەپاندنی قەیوم ڕێژەی توندوتیژییەکان لە دژی ژنان زیادی کردووە. -
جەنگاوەرانی ئاخین موشی کەبەدەهە بۆ یادکردنەوەی ئەو ژنانەی کوژران، چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی ئاخین موشی کەبەدەهە لەپێناو یادکردنەوەی ئەو ژنانەی کوژراون، لە بورسا چالاکییان ئەنجامدا. -
ئاماری توندوتیژییەکان: ٣١٦ ژن کوژراون، ١٧٠ ژن بەشێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ژن نیوز "ڕاپۆرتی توندوتیژی دژی ژنان"ی لە ١٠مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکە ٣١٦ ژن کوژراون و ١٧٠ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی ژیانیان لەدەستداوە. -
بێریڤان باخچەجی: لە هەموو گۆڕەپانەکاندا فەلسەفەی ئازادی ژن بڵاودەکەینەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی بەدەپە بێریڤان باخچەجی ئاماژەی بەوەدا هەموو ترسی دەسەڵاتداری لە ژنانە و وتی: " ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی ژنانە و لە هەموو گۆڕەپانێکدا بڵاوی دەکەینەوە." -
سنە؛ ژنان پەیامی یەکڕیزی و تێکۆشانی هاوبەش دژی توندوتیژییان راگەیاند
ژمارەیەک لە چالاکوانانی سنە بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سەر گڵکۆی ژنانی گیانبەختکردوو مەراسیمێکیان سازکرد و جەختیان لە یەکخستنی ریزەکانی ژنە لە دژی چەوساندنەوە و توندوتیژی کردەوە. -
لە لەندەن پانێڵی ٢٥ی تشرینی دووەم: بە تێکۆشان سەردەکەوین
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو، قەدەغەکردنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند تێکۆشانی ژنانی کورد ڕوانگەیەک بۆ جیهان دروست دەکات. -
ژنان لە گۆڕەپانەکان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز دەکەنەوە
لە چوار چێوەی چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەمدا لە شارەکانی باکووری کوردستان ژنان هاتنە گۆڕەپانەکان، لە دژی بڕیاری قەدەغەکردنی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن پارێزگاری ئامەدەوە، ڕێپێوانیان کرد. -
کەبەدەهە: پاش ٢٥ ی تشرینی دووەم پێویستە تێکۆشان مەزن بکرێت
کۆنسەی گشتی کەبەدەهە بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، دژی سیستەمی پیاوسالاری تێکۆشان مەزن دەکرێت و بەردەوام دەبێت. -
کەژەکە: ژیان بە تێکۆشانی رێکخستنکراو و بەرخودانەوە مسۆگەر دەبێت
کەژەکە: جگە لە رێکاری بەرخودان و تێکۆشان، جگە لە تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هیچ رۆژەڤێکی دیکەمان نییە. کاتی شکاندنی فاشیزم و سەرکەوتنی ژنان و گەلانە. -
ژنە چالاکوانێک لە سنە رفێندراوە و چارەنووسی نادیارە
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری سنە سەیران خوسرەوی چالاکوانی مافەکانی ژنانیان رفاندووە و تائێستاش چارەسەرنووسی نادیارە. -
دەبەپە: بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" لە بنیاتنانی ژیانی ئازاد بەردەوام دەبین
مەجلیسی ژنانی دەبەپە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر قەدەغەکردنی درووشمی "ژن ژیان ئازادی" لەلایەن پارێزگاری ئامەد، گوتی: "سەرەڕای قەدەغە و ئاستەنگەکان، بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" لە بنیاتنانی ژیانی ئازاد بەردەوام دەبین". -
ڕۆژن: ٢٥ ی تشرینی دووەم دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالار لە گۆڕەپانەکان دەبین
یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان (ڕۆژن) گوتی: "لە ٢٥ـی تشرینی دووەم، بۆ گەیاندنی دەنگ، وتە و داواکارییەکانی ژنان بە کۆمەڵگە و هەروەها دژی توندوتیژی دەوڵەتی پیاوسالاری لە گۆڕەپانەکان دەبین". -
گەریلاکانی یەژاستار: خۆپاراستنی ژنان پاراستنی ژیانە
گەریلاکانی یەژاستار زیلان بۆتان و زین تۆڵهەڵدان باسیان لەوەکرد کە دەبێت لە بەرامبەر توندوتیژی لە دژی ژنان تێکۆشان بکرێت و وتیان، خۆپاراستن بۆ ژنان بنەمایەکی ژیانییە. -
چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم: دژی ئەو زیهنیەتەی ژنان دەکوژێت، تێدەکۆشین
ژنان لە چەند شارێک بە چالاکیی جیاواز پێشوازییان لە ٢٥ ی تشرینی دووەم کرد، جەختیان کردەوە پێکەوە دژی توندوتیژی دەوەستنەوە. -
یەپەسە ژن چالاکی وەڵامدانەوەی ئەنجامدا
یەکینەکانی وەڵامدانەوەی یەپەسە ژن ڕایانگەیاند بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە لە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا.