کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە دهۆک بەهۆی تەقینەوەی تانکی گازەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە دهۆک بەهۆی تەقینەوەی تانکی گاز لە بەشە ناوخۆیی خوێندکاراندا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٣ کەسیش برینداربوون. -
پاژک: باجەکەی هەرچیەک بێت گەلی کورد دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت
پاژک لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە رژاندنی خوێنی کورد هیچ هێزێک ناگاتە ئامانجەکەی. لە سەدەی ٢١دا گەلی کورد دەست لە تێکۆشانی هەڵناگرێت." -
یەرەکە: دەوڵەتی تورک لە ئاسۆس شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کرد
یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکەیدا کە هاوکات لەدژی ئاسۆس، باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیداوە، زیانی بە رەز و باخی هاوڵاتیان گەیاندووە. -
هێرشی داگیرکەری لە شاری سلێمانی شەرمەزارکرا
دژی هێرش و پەلامارەکانی ئێران و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ژمارەیەک لە چالاکوانان و کەسایەتیە سیاسیەکانی سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامدا ڕایانگەیاند، سیستەمی دەسەڵاتدارێتی لە ئێران و تورکیا بەرەو لە ناوچوون دەچن. -
سبەی لە رانیە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەوڵەتی ئێران خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ بەشێک لە ھاوڵاتیان، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ئیدارەى ڕاپەڕین گردبونەوە و هێرشەکانى دەوڵەتی تورک و ئێرانیان کرد و ڕایانگەیاند، سبەى کاتژمێر ٣ ى پاشنیوەڕۆ لە باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. -
هەپەگە: داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و قەدەغە هێرش دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی ٦ جار بە بۆمبی قەدەغە و ١١ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. -
پەژاک: رەشکردنی پارتەکەمان لەلایەن هەندێک راگەیاندن و دووبەرەکی نانەوە هەر لەئێستاوە شکستی خواردووە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لەبارەی راپەڕینی گەلانی ئێران و هەوڵەکان بۆ رەشکردن و کردەوەی دووبەرەکی سازکردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. -
یەپەسە ژن لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
تیمی وەڵامدانەوەی شەهید بۆتان فارقینی یەپەسە ژن لە ئامەد رێگەی داخست -
ئاندۆک: لە جەوهەری پەکەکەدا راستیی شەهیدان هەیە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی، "لە جەوهەری پەکەکەدا راستیی شەهیدان هەیە. ئافرێنەری بنەمای راستیی شەهیدان و دەستکەوتەکانی ئێستا، راستیی رێبەر ئاپۆیە". -
ئێران بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی بۆردومان کرد
راگەیەندرا کە لە هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە ناوچەی کۆیەی باشوری کوردستان پێشمەرگەیەک ژیانی لەدەستداوە. -
کەماڵ رەئوف: بێدەنگی واتای هاوکاری دێت لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر کورد دەکرێت
کەماڵ رەئوف لە ڕۆژنامەوانە دیارەکانی باشوری کوردستانە و خاوەنی هەڵوێستە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، زۆر جار کاری لەسەر ئەو دۆسییە کردوە و ڕایگەیاند، خۆ بێدەنگکردن لە بەرامبەر ئەو تاوانەنەی تورکیا هاوبەشییە لە تاوانەکانی ئەو دەوڵەتەدا. -
دانیشتووانی سلێمانی لە دژی دەوڵەتی تورک رێپێوان دەکەن
دانیشتووانی سلێمانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەڕژێنە شەقامەکان و رێپێوان دەکەن. -
تەڤگەری ئازادی: بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی زلهێزان هێرش دەکرێتە سەر باشوور و ڕۆژئاوا
دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، "دەوڵەتە سەرکوتکەرەکانی تورکیا و ئێران لە کاتێکدا ناتوانن وەڵامی کێشە و ناڕەزایەتییەکانی گەلانی ناوخۆیان بدەنەوە دەیانەوێت بە کێشە و قەیران لە دەرەوەی سنوورەکان شەڕ لە دژی گەلەکەمان بکەن". -
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤا، ئێرانیش هێرشی کردە سەر کۆیە، زڕگوێز و جێژنکان
هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی رژێمی تورک بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان، ئێرانیش بە مووشەک و درۆن هێرشی کردەوە سەر کۆیە، زڕگوێز و جێژنکانی باشوری کوردستان کە بارەگای حزبەکان و پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە و پێشمەرگەیەک شەهید بوو. -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک هەستێتە سەرپێ
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر سێ پارچەی کوردستان و گۆڕەپانی گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " پێویستە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە لە هەموو جێگەیەک، هەستنە سەرپێ." -
هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران
هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانیاندا ٥ داگیرکەر سزادراون. سوپای داگیرکەری تورک ٦ جار بە چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە. -
خۆبەڕێوەبەری شەنگال بانگەوازێکی بڵاوکردەوە: هەستنە سەرپێ
خۆبەڕێوەبەری شەنگال هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە هەستنە سەرپێ. -
فڕۆکەکانی ڕژێمی تورک چەندین شوێنی باشور و ڕۆژاڤای کوردستانیان بۆردومان کرد
ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکی داگیرکەر چەندین شوێنی باشور و ڕۆژاڤای کوردستانیان بۆردومان کرد و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک شەهید و بریندار هەن. -
لە سلێمانی بۆ پیاوان سمیناری ژنۆلۆژی رێکخرا
لە شاری سلێمانی ئەکادیمی ژنۆلۆژی تەژال بۆ پیاوان سمینارێکی رێکخست. -
لە کەرکوک، تیرۆرستانی داعش چوار سەربازی عێراقیان سەربڕێ و سوپا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
ڕاگەیاندنی ئەمنی لە کەرکوک دۆزینەوەی چوار تەرمی سەربازانی سوپای عێڕاقی ڕاگەیاندن کە لەنێوان کەرکوک – سلێمانی سەربڕدراون. -
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتنمان کردووتە ئامانج
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ڕایدەگەیەنن کە لە یادی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا لە هەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتنیان کردووتە ئامانج. -
لە سلێمانی دیداری دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕێوەدەچێت
لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی دیداری “فینجانجی” لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن دەزگای میدیایی شارپرێسەوە ڕێکخراوە. -
لە بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو
هێزەکانی ئێران لە هەرێمی سنوری شاری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێک بریندار بوو. -
راستی ڕێبەر ئاپۆ
ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەوەی حسابی ئەو کردەوانەی بەسەر هەڤاڵانی کچ و خوشکەکانی لە منداڵیدا بکات ڕووی لە ئازادی ژن کرد. هەرکە بەرەو ئازادی ژنان هەنگاوی زیاتری دەهاویشت، ژنانیش ڕوویان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. -
هەپەگە: ٢٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە سکۆرسکیەک وەشێندرا، ٦ سەنگەر روخێندران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٢٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٦ سەنگەر روخێندران و ٢ مین لەناوبران. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەشێندرا. ٣ گەریلا شەهید بوو.