کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ڕوحا ٣٠ ڕۆژ چالاکیەکان قەدەغەکران
لە ناوەند و هەموو ناوچەکانی پارێزگای ڕوحای باکووری کوردستان هەموو جۆرە چالاکی و پیرۆزباییەک بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ واتە مانگێک قەدەغەکران. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برادۆستیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی گەورەزینی دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد. -
چاوەڕێ دەکرێت کۆنسەی ئەوروپا لەبارەی دۆخی دەریای ناوەڕاست کۆنفڕانسێک ئەنجام بدات
چارلس میشەڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا ڕایگەیاند کە دەتوانن لەبارەی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بە بەشداری ئەنقەرە و لایەنەکانی تر کۆنفڕانسێک ئەنجام بدەن. -
د.غالب: بارزانی بۆ گێڕانەوەی کۆبوونەوەکانی ماکرۆن چووە تورکیا “جێگرانی لە تەلفزیۆنەوە زانییان
د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی رۆشت بۆ توركیا بۆ ئەوەی هەرچی روویداوە لە كۆبوونەوەكانی عیراق و فەرەنسا، كە بە شێكی پەیوەندی بە توركیاوە هەیە بە جوانی بیگوازێتەوە. -
لە حەفتانین بلدۆزەرێکی سوپای تورک تێکشکێنرا و سەربازێک سزادرا
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە خانتوور بلدۆزەرێکی سوپای تورک تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش کە لەناویدابوو سزادرا. -
دەوڵەتی تورک لە رحا ٢ هاووڵاتیی دەستگیرکرد
دەوڵەتی تورک لە ناوچەکانی خەلفەتی و بێرەجوک لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان ٢ هاووڵاتیی دەستگیرکرد. -
لە زیندانی وان بە پێدانی "دەرمانی هەڵە" زیندانییەکیان ژەهراوی کرد
لە زیندانی جۆری ئێف لە وان بە پێدانی "دەرمانی هەڵە"، ئیبراهیم ئاڵکانی تەمەن ٦٦ ساڵی زیندانیکراو ژەهراوی کرا. ئەو زیندانییە نەخۆشیی شەکرە و کۆلسترۆڵیشی هەیە. -
بەسێ هۆزات: پەدەکە پشتگیری لە پلانە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتى تورک دەکات – ١ -
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت پەکەکە پاکتاو بکات و پەدەکەش بووەتە هاوبەشی ئەو پلانە. هۆزات راشیگەیاند "نابێت پێشمەرگە لە پاڵ سەربازانی تورک دا بێت، بەڵکو دەبێت لە پاڵ گەریلادا بن". -
دەوڵەتی تورک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەیازیی ئەرزرۆمی زیندانیکرد
بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزرۆمی باکووری کوردستان، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەست بەسەر ئەرکەکەی و شارەوانییەکەیدا گیرابوو، ٤ رۆژ لەوە پیش دەستگیرکرا و ئەمڕۆش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. -
دوو بەندکراو کە لە چالاکیی رۆژووی مردندان، رەوانەی نەخۆشخانە کران
نووسینگەی یاسای گەل رایگەیاند، هەر یەک لە ئوزگور کاراکایا و دیدەم ئاکمان کە لە بەندیخانەی شاکارانی ئیزمیر دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردن (رۆژووی مردن) کردووە، بە زۆرەملێ رەوانەی نەخۆشخانە کراون. -
دارستانەکانی جودی دەسووتێن
سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک بگرە هەموو رۆژێک ئاگر لە دارستانەکانی شاخی جودیی لە سنووری شرنەخ بەردەدەن، ئەمڕۆش دیسان ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەکە بەردرا و تا ئێستاش دارستانەکان دەستووتێن. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەر برادۆست بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێستادا برادۆست بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ئاگر لە دارستان و پوشو پاوانی بەشێک لە چیاکانی سنوورەکە کەوتووەتەوە. -
لە پێناو گەل و وڵاتەکەیدا لە ریزی پێشی پێشەوە شەڕی دەکرد
وارشین ئاڤاشین لە پێناو گەل و وڵاتەکەى خۆیدا شەڕی دەکرد و بۆ پاراستنیان لە دژی هەموو جۆرە زۆردارییەک وەستایەوە و لە دوای خۆی رێگایەکی زۆر قوڵ و بەهێز و کاریگەری بەجێهێشت. -
تەرمی ٢ گەریلا دواى ٤ مانگ رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە
گەریلاکانی هەپەگە بە ناوەکانی ساڵحی ئیکینجی و عیزەت یگیت، کە لە ماىنگی حوزەیران لە خارپێت شەهید بوو بوون، دوای ٤ مانگ رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە. -
عەلی کەریمی: پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ بەشێکە لە سوپای عوسمانی بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەى خۆی
عەلی کەریمی دەربارەی هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕایگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکن لە داگیرکاری و بە بێ شاردنەوە خۆی بە بەشێک لە دەوڵەتی عوسمانی دەزانێت". -
هەدەپە: ئەو بێڕێزیەی لە بەرامبەر دەمیرتاش کرا، لە دژی گشت مرۆڤایەتیە
هەدەپە ناڕەزایەتیەکی توندی پیشانی پەرلەمانتارێکی ئاکەپەدا کە بێڕێزی لە بەرامبەر سەلاحەدین دەمیرتاش و خانەوادەکەی کرد و وتی:"ئەم بێڕێزیە لە دژی هەموو مرۆڤایەتیە." -
هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی سەرپێچیکاران لە کەرکوک دەستی پێکرد
پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکرد بۆ نەهێشتنی چەند دیاردەیەکی ناشرین کە لە شاری کەرکوک سەری هەڵداوە و دیارترینیان بوونی ئۆتۆمبێڵی جام رەشە. -
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە: بۆ ژیانێکی نوێ و شەرەفمەندانە دەڕژێینە سەر شەقامەکان
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە رایگەیاند، بۆ بەدیهاتنی ئاشتیەکی شەرەفمەندانە و بونیادنانی داهاتوویەکی ئازاد، دەڕژێینە ناو شەقام و گۆڕەپانەکان. -
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە چەلێ و ئەلباک شەهید بببوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و ناوچەی ئەلباکی وان لە کۆتایی مانگی ئابدا شەهید ببوون. -
هێمن مامەند: لە پاش ئەوەی مەترسی داعش نەما بوونی پەکەکە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدەن
هێمن مامەند و ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی دەڵیت، هەر پەکەکە بوو خاکی باشووری کوردستانی پاراست لە داعش و حکومەتی هەرێم سوپاسی کرد، کەچی ئێستا دەڵێن، باشووری کوردستان خاکی پەکەکە نییە. -
مەلەکەپە: هاوڕێ کۆرای لەشەڕی دژی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا شەهید بوو
ڕێکخستنی مەلەکەپە کوردستان ڕایگەیاند کە کۆرای ئاسپیر شەڕڤانی یەکێتی گەریلای دەریای ڕەشی مەلەکەپە و فەسک و شەڕڤانی نەبەدەهە ٢٨ی ئاب لەشەڕی دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک شەهید بووە. -
پەدەکە بۆ میت بارەگای نوێی دروست کردووە
دوای داگیرکەری لە برادۆست، لێلیکان و هەرێمەکانی دەوروبەریان، پەدەکە بۆ سوپا و میتی تورک بارەگا و ناوەندی نوێی دروست کردووە. -
پژاک: پێویستە ڕوناکبیران بە ڕوانگەی شۆڕشگێڕیەوە ڕووبەڕووی داگیرکاری ببنەوە
پژاک ڕایگەیاند، لەم سەردەمەدا مرۆڤ و کەسایەتی روناکبیر پێویستە ئەرک و میسیۆنی مێژویی خۆی بزانێت و لە روانگەی شۆڕشگێڕیەوە بکەوێتە مەیدانی پاراستنی گەل و نیشتمان و ئازادی کۆمەڵگەکەی. -
جەنگین وڵات: گەریلا جگە لە سەرکەوتن بەهیچ شتێکی تر ڕازی نییە
فەرماندە جەنگین وڵات: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان جگە لە سەرکەوتن بەهیچ شتێکی تر ڕازی نین. تا سەرنەکەون. تا کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ نەهێنن، تا وڵاتمان لەدەستی داگیرکەران ڕزگار نەکەن، دەست لە چالاکیەکانیان هەڵناگرن." -
لە وان منداڵێک ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەوە
لە وان منداڵێکی یازدە ساڵان لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی (هـ . ت)وە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بووەوە.