کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەت ئاو، کارەبا و غاز لە وان دەبڕێت
لە شاری وان کە بەهۆی قەیرانی ئابۆری و پەتای کۆرۆنا بەهەزاران کەس بێکار ماونەتەوە، ئەوانەی ناتوانن قەرزی ئاو و کارەبا و غاز بدەن، دەوڵەت ئەو خزمەتگوزاریانەیان دەبڕێت. -
لەندەن، کوردستانیان ناڕەزایەتی خەڵکی باشوریان گەیاندە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی
له ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا کوردستانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لهسهر تهڤگهری ئازادی کۆمهڵگای کوردستان هاتنه دهنگ و نارهزاییهکانی خەڵی باشوری کوردستانیان گهیانده ههردوو بارهگای سهرهکی ئهمنستی ئینتهرناسیۆناڵ و نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق. -
لە سێ شار چالاکی بۆ یەکی ئەیلول بەڕێوە چوو: ناونیشانی چارەسەریی ئیمرالە
لە ئامەد و وان و ئەستەنبول بە بۆنەی یەکی ئەیلول-رۆژی جیهانی ئاشتی چەند چالاکیەک بەڕێوە چوون. لە چالاکیەکاندا سیاسەتەکانی شەڕ ئیدانە کران و جەختیش کرایەوە کە، "ناونیشانی ئاشتی و چارەسەری ئیمرالیە". -
لە ڕۆژی جیهانی ئاشتیدا ڕێپێوانێک لە دژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەڕێوە چوو
بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد بەڕێوە چوو. -
سلێمانی، لە پێناو ئاشتی گەلاندا داوای ئازادکردنی ئۆجالان کرا
ئەمڕۆ یەکی ئەیلول ڕۆژی جیهانی ئاشتی، لە شاری سلێمانی بە دروشمی “ئازادی ڕێبەر ئۆجالان زامنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانە” گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو، تێیدا لە پێناو ئاشتی گەلاندا داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا. -
هەپەگە: بە رێزەوە یادی شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید ببوون و راشیگەیاند، "بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانمان دەگەیێنینە ئامانج و خاوەنداری لە بیرەوەری شەهیدەکانمان دەکەین." -
٤ شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردران
بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەدادی سەر بە کانتۆنی حەسەکە و بە سازکردنی مەراسیمێکی شایستە، تەرمی ٤ شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەداد بە خاک سپێردران. -
گەریلا لە حەفتانین و جودی لە داگیرکەرانیدا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە حەفتانین و جودی لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
یەپەسە لە وان لەدژی وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن چالاکی ئەنجامدا
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید داستان سەرهاد ڕایگەیاند، ئەوان لە وان لەدژی وێستگەی تۆڕی تورکسێل چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئایدنیش پێشانگایەکی قەنەفەیان سووتاندووە. -
ئاشتی بەتەنها بە خۆپاراستن واتادار دەبێت!
عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد: ئاشتی بەتەنها لەسەر بناغەی خۆپاراستن واتادار دەبێت. ئاشتیەکی بێخۆپاراستن دەبێتە تەسلیمیەت و کۆیلایەتی. -
پۆلیسی تورک بارەگای هەدەپەى لە وان گەمارۆدا
هەدەپە بە بۆنەى ١ی ئەیلول رۆژی جیهانیی ئاشتی چالاکیی 'زنجیری ئاشتی' لە وان ئەنجام دەدات، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکەوە رێگری لە چالاکیەکە دەکرێت و بارەگای هەدەپەیان گەمارۆداوە. -
پەیامی دەبەپە بۆ ١ی ئەیلول: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت
دەبەپە بە بۆنەى ١ی ئەیلول پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند 'ئەوەى بتوانێت کەشێکی بێشەڕ بخوڵقێنێت، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە". -
مێژووی کامڵی پەژاک چاپکرا
مێژووی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)" بە ناونیشانی "ژیانی ئازادی گەلێک" لەلایەن "کۆمیتەى توێژینەوە مێژووییەکانی پەژاک"ەوە لە یک بەرگی ٤٠٧ لاپەڕەیدا چاپکرا. -
جەردەوانێک نەیخواست بەشداری لە ئۆپراسیۆندا بکات و کوشتیان
ماوەیەک لەوە پێش رایگەیاندرابوو، لە ناوچەى چاڵدرانی وان لە ئۆپراسیۆندا جەردەوانێک بە ناوی حەقی تاش کوژراوە، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە، لەبەر ئەوەى نەیخواستووە بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا بکات کوشتویانە و کوشتنەکەشی بە "رووداوی نەخوازراو" تۆمار کراوە. -
خوێندکاران بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی درێژمەودا بانگەوازیەکیان بڵاو کردەوە
یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکارانی کوردستان بۆ ئازادیی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بانگەوازیەکیان بۆ رێپێوانێکی درێژمەودا کرد کە بڕیارە لە ٥ بۆ١١ی ئەیلول لە ئەلمانیا ساز بکرێت. -
دارستانەکانی بەدلیس دەسووتێن
دارستانەکانی نێوان گوندی ئۆرتاکاپی و دۆشکایای سەر بە شاری بەدلیس ئاگریان گرتووە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە. -
٥٠ هەزار واژۆ بۆ دەرکردنی سوپای تورک ڕادەستی پەرلەمانی عێراق کران
ئەو ٥٠ هەزار واژۆیەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوی ژیانەوەی گەنجان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کۆکرابوونەوە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ڕادەستی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کران. -
ئەم پێڵاوە مەکابانەتان لەبیرە؟
ئەم مەکابانەتان لەبیرە؟ لە ئێستادا جارێکیتر بۆ نووسینەوەی داستانێک لە جەنگی حەفتانیندا لەدژی کوردانی خایین و کۆنترا قێزەونەکان کە پێنج قوروش نایەنن و سوپای بکوژی تورک شەڕ دەکەن. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی زاگرۆسی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی زاگرۆسی بڵاوکردەوە کە تێیایدا ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکدەشکێنرێت کە لە ئەنجامیدا ٧ سەرباز سزادراون کە یەکێکیان ئەفسەر و یەکێکیان کۆنترایە. -
هەپەگە: لە کاتۆ ژیرکا، سەربازێکی تورک سزادرا
گەریلاکان لە کاتۆ ژیرکای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە ئەنجامی چالاکیەکدا سەربازێکی تورکیان سزادا. -
٢٤هەمین ساڵیادی خیانەتی ٣١ی ئاب، لە تانکی بەعسەوە بۆ تانکی تورک
٢٤ ساڵ لەوە پێش بارزانی سواری تانکەکانی سەدام بوو و شاری هەولێری پێ داگیرکردن. بنەماڵەی بارزانی کە لەو رۆژەدا سوار تانکەکانی سەدام بوون ئەمڕۆش سوار تانکەکانی دەوڵەتی تورک بوون و خەریکن باشووری کوردستان رادەستی داگیرکەران دەکەن. -
کەجەکە بەبۆنەی موحەڕەمەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی گەلان و باوەڕیەکانی کەجەکە بە بۆنەی ڕۆژی موحەڕەمەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەدژی ڕژێمی سەنتێزی تورک ئیسلام داوای لە عەلەویەکان کرد لەناو بەرەیەکی هاوبەشدا تێکۆشانیان بۆ دیموکراسی گەورە بکەن. -
هاوسەرۆک شارەوانیی قەرەیازی و ٣ کەسی تر دەستگیرکران
بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەانیی قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزرۆم لە دواى ئەوەى لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و دەستبەسەر پۆستەکەیدا گیرا، دەستگیرکرا. -
ژنان داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن لە دژی گۆشەگیری بێنە سەر شەقام
ژنانی گەنجی تێکۆشەر بانگەواز لەسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەن بە تایبەتی ژنان، کە بەشداری لە چالاکیی ڕۆژی سێشەمەدا بکەن لە دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. -
قەرەیلان: ئەڵمانیا و کەنەدا لەو کۆمەڵکوژییانە بەرپرسن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدەن
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لە پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا و کەنەدا بۆ دروستکردنی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەری تورکیا کرد و وتی، ئەو دوو وڵاتە بەرپرسن لەو کۆمەڵکوژییانە، کە دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامیان دەدات.