ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
سەرۆککۆماری ئێران سەردانی دیمەشق دەکات
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە دیمەشق. -
نوێنەرێکی خامنەیی لە باکوری ئێران کوژرا
ئەندامێکی ئەنجومەنی دەستەبژێران کە هاوکات نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئایینی ئێرانە لە باکوری ئەو وڵاتە کوژرا. -
هۆشداری دەدرێت دەربارەی لەسێدارەدانی ٨ بەندکراو لە ئێران
ئاژانسی «هرانا» تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، هۆشداری دەدات سەبارەت بە هەڵبەستنی تۆمەت دژی هەشت بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی وڵات لە شاری ئییزە لە خوزستان، وەک ئامادەکارییەک بۆ لەسێدارەدانیان. -
تاڵیبان قوتابخانەی کچان دادەخات
لە شارەکانی قەندەهار و هەلمەند، چەند قوتابخانەیەکی ژنانی داخست کە ڕێکخراوە مەدەنییەکان پاڵپشتییان دەکردن. -
پاش ١٢ ساڵ دابڕان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە دیمەشق
وەزیری دەرەوەی سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گەیشتە دیمەشق، ئەوەش یەکەمین سەردانە پاش ١٢ ساڵ لە دابڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات. -
لە بەغدا ئۆپراسیۆنی رەمەزان: نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر قومارخانەیەک لە بەغدا کە خواردنەوە کحوڵیەکانیان فرۆشتووە لە مانگی رەمەزاندا و نزیکەی ٢٠٠ کەسیان دەستگیر کردووە. -
سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەلحاجی عەلی کوژرا
راگەیەندرا کە سەرچەتەی داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاجی عەلی کوژراوە. -
ئێران بانگهیشتنامەی بۆ جێنشینی سعودیە نارد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودیە ناردووە. -
لە ئێران دوژمنیایەتیکردنی ژنان: زیاتر لە ١٥٠ کارگە داخران
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، بە بیانوی جێبەجێنەکردنی یاساکانی باڵاپۆشی، زیاتر لە ١٥٠ کارگە و ناوەندی بازرگانی داخراون. -
کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە دۆخی سودان کۆبوویەوە
ئەمڕۆ کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بەست بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی سودان، کۆماری میسڕ داوای وەستاندنی دەستوبردی شەڕ دەکات لە وڵاتەکە. -
لە ئێران فشار و زۆردەستی دژی ژنان قورستر بووە
پۆلیسی ئێران بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو ژنانە بن کە یاسای باڵاپۆشی پێشێل دەکەن و سزایان بدەن، دەستیان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم کردووە. -
لە عێراق باران بارین بووە هۆی شۆرتی کارەبا و سێ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا
لە عێراق و باشوری کوردستان چەند رۆژێکە بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و ئەوەش کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە. لە باشوری کوردستان لە چەندین ناوچە لافاو دروست بوو. لە شاری بابلی عێراق لە رووداوی جیاوازدا کە کارەبا شورتی کردووە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لەئێران رێژەی لەسێدارەدان بە رێژەی لەسەدا ٧٥ زیادی کردووە
٢ رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند کە لە ئێران بەمەبەستی 'ترساندن' 'مەکینەی مەرگ' خراوەتەکار و باسیان لەوەکرد کە ساڵی رابردوو جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە رێژەی ٧٥ زیادی کردووە. -
ریاز و دیمەشق راگەیەندراوی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
حکومەتەکانی ریاز و دیموشق رایانگەیاند، کە لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرکردنی دیمەشق لە جیهانی عەرەبی 'رێکاری پێویست'یان تاوتوێ کردووە. -
وەزیری دەرەوەی میسڕ سەردانی تورکیا دەکات
بەوتەی سەرچاوەیەک دوای نزیکەی ١٠ ساڵ لە گرژی نێوانیان، بڕیارە بەم نزیکانە وەزیری دەرەوەی میسڕ سامح شوکری سەردانی تورکیا بکات. -
ئەعرەجی چاویکەوت بە جێگری سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا
ئەمڕۆ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی چاویکەوت بە جێگری سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا، موتلو تۆگا، پاش سێ ڕۆژ لە بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. -
ئێران زەینەب زەمان دەستگیردەکات
دەسەڵاتی ئێران چالاکوانی بواری ژنان، زەینەب زەمان دەستگیردەکات و بەرەو شوێنێکی نادیار دەیڕفێنێت. -
لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل
ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل توانی بەرپەرچی ئەو مووشەکانە بداتەوە کە لە لوبنانەوە هاوێژرابوون. -
بەهۆی شاردنەوەی پارە لە هاڵک بانک سزا بەسەر بانکی کوردستاندا سەپێندرا
بانکی ناوەندی عێراق لەبەر ئەوەی بانکی کوردستان لە هاڵک بانکی تورکیا پارەی شاردووەتەوە، سزای بەسەردا سەپاند و رایگەیاند، ئەو بانکە لە هەموو قەرزەکانی بانکی ناوەندی بێ بەش دەکرێت. -
هەوڵی گەڕانەوەی سوریا دەدرێت بۆنێو کۆمکاری عەرەبی
سعودیە بەنیازە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بانگهێشتی کۆبوونەوەکانی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات. -
"بههۆی لاوازی حکومهتی عێراقیهوه، ههرێم لهدهرهوهی چوارچێوه یاسایی نهوتی فرۆشتووه"
سهعد مهتڵهبی سهرکرده له دهوڵهتی یاسا دەلێت: "نابێت چیتر ههرێم بههێز و لهسهر بنهمای پهیوهندییه نێودهوڵهتییهکانی نهوت بە نایاسایی بفرۆشێت". -
لە سوریا لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیلدا دوو میلیشیای لایەنگری ئێران کوژران
ئیسرائیل رایگەیاند کە کۆتایی هەفتە لە سوریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا ٢ میلیشیای سەر بە ئێران کوژراون -
شەقامی عیراقی توڕەیە و داوای سزادانی بکوژانی هیشام هاشمی دەکەن
دوای دادگای نەکردن و دیارنەمانی بکوژی هیشام هاشمی شەقامی عێراقی توڕەیە عیراقییەکان بەدروشمی 'کوا بکوژانی هاشمی' و شوێنی دیارنیە لە زیندان' داوای سزادانی بکوژانی هاشمی دەکەن. -
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەسەردانێکی نهێنی گەیشتە عێراق
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەسەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە عێراق. -
دەستەی دەستپاکی عێراق: "بەڕیوبەرایەتییەکانی پەروەردە گەندەڵترینن"
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەینێت کە: "بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە لە وڵاتەکەدا، لە بەرتیل وەرگرتن گەلندەلترین بەڕیوبەرایەتین بەراورد بە بەڕێوبەرایەتییە جیاوازەکانی عێراق".