کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سه‌ربازانی توركیا به جلوبه‌رگی گه‌ریلا كه‌مین داده‌نێن
سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌نێوان گونده‌كانی سۆرنكه، سپیده‌ره و حه‌سه‌نیی سه‌ربه ناوچه‌ی كهلاڕهش له‌سه‌ر سنووری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جلوبه‌رگی گه‌ریلا له‌به‌ر ده‌كه‌ن و كه‌مین داده‌نێن. -
حیزبه کوردستانییەکانی کەرکووک کۆبوونەوە
لە کەرکووک بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک کۆبوونەوەیەک به‌ڕێوه‌چوو. -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گردی شه‌هید ده‌روێشی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ١٥ی تهمووز\٢٤ی پووشپه‌ڕ له گردی شه‌هید ده‌روێش ئه‌نجامیان دابوو و ٤ سه‌ربازی توركیا كوژرابوون. -
عومەر ئۆجالان: ئه‌گه‌ر ده‌رگه‌ی ئیمڕاڵی دابخرێت گێژاوه‌كه گەورەتر دەبێت
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) ڕایگه‌یاند، «ئەگەر بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵ بگێڕێت، ئارامی دێته ئه‌م وه‌ڵاته. ئەگەر بەربەستیش لە بەردەم ده‌رگه‌ی ئیمڕاڵی دابنرێت ئه‌وا گێژاوه‌كه گه‌وره‌تر دەبێت.» -
"دەوڵەمەندیی کوردستان هۆکارە بۆ چاو تێبڕینی تورکیا"
باشووری کوردستان خاوەنی چەندین مقەوماتی گرینگی وەک نەوتی کەرکوک، غازی سروشتی، زنجیرە چیاکانی قەندیل، چیای شەنگال، زنجیرە چیا سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەهێزی جوڵانەوەی کورد و لاوازیی دەوڵەتی عیراقیش چاوتێبڕینەی تورکیای زیاتر کردووە -
پارتی بۆ پاراستنی سەربازە داگیرکەرەکانی تورک ڕێگای قاچاغ دروست دەکات
داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە خاکی باشوری کوردستاندا تا دێت فراونتر دەبێت. ئەو دەوڵەتە بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بنکە و بارەگای نوێ لە شیلادزی دەکاتەوە. -
سوپای تورک برادۆستی بۆردمان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەیەکانى سنووری برادۆستی بۆردومانکرد. -
٤٣ ڕۆژه ته‌رمی ٤ گه‌ریلا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ماونه‌ته‌وه
ته‌رمی ٤ گه‌ریلا ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د ماونه‌ته‌وه و سوپای توركی داگیركه‌ر ڕێگه نادات بگوازرێنه‌وه. -
هه‌په‌گه: ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له نزیك گردی شه‌هید ساریا له دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه و ٣ سه‌رباز كوژراون. -
هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له چه‌لێ شه‌هید بوون
هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه ٨ی تهمووز\١٧ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورك له ناوچه‌ی چه‌لێی باكووری كوردستان شه‌هید بوون. -
یه‌كینه‌ی تۆڵه به‌رپرسایه‌تیی چالاكییه‌كه‌ی جزیری له‌ئه‌ستۆ گرت
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید ڕووكه‌ن هۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ١١ی تهمووز له ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ربه شرنه‌خ دژی پۆلیس و زێره‌ڤانانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. -
کۆچەرێن ئامەد: ناوچەی برادۆست سەرلەنوێ بووتەوە ناوەندی بەرخۆدان
کۆچەرێن ئامەد ئەندامی کەژەکە وتی، هەرێنی برادۆست سەرلەنوێ گۆڕاوە بۆ ناوچەی بەرخۆدان ودەستنیشانیکرد،" برادۆست وەک هاوپەیمانی خۆپاراستنە لە دژی هەرهێرشێک." -
لە ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزەوە بۆ یەکەم فیشەک – ١ -
بەرخۆدانی پەکەکە لە ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ / ٢٣ی پووشپەڕ بە ڕۆژووی مردنی گەورە دەستیپێکرد و گۆڕا بۆ هەنگاوی گەریلایی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ی گەلاوێژ. لە ٣٥هەمین ساڵیادیدا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە بۆ بەرخۆدانێکی جەماوەری. -
پارێزگاری تورک ٥ ناوچەى جۆلەمێرگی بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى جۆلەمێرگ ٥ ناوچەى ئەو پارێزگایە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند و هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکى لە هاووڵاتییانى ئەو ناوچانە قەدەغەکرد. -
شاندێکی رۆژئاوای کوردستانی سەردانی بنەماڵەی شەھید دیار غەریب-یان کرد
شاندێکی باڵای رۆژئاوی کوردستان سەردانی بنەماڵەی شەھید دیار غەریبیان کرد لە سلێمانی. -
پارتی و تەڤگەری ئازادی وەڵامی ئەرشەد ساڵحی-یان دایەوە
کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکى ئەنجوومەنى تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک رایگەیاند، بەرەی تورکمانی بەئاشکرا لە بەیاننامەکەیان باس لە تورکمان بوونی شارەکە دەکەن. -
لە جۆلەمێرگ شەڕ روویدا و ٣ سەربازی تورک کوژران
لە شەڕی نێوان گەریلاکانى هەپەگە و سەربازانى تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانى دەورووبەری جۆلەمێرگ دا، بەلانیکەمەوە ٣ سەربازی پلەبەرزی سوپای تورک کوژراون. -
سوپای تورک لە گوندەکانى پیرانى ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندەکانى پرێژمان، شنگرک، هەریدان و تۆنەکراگ لە باکووری رۆژئاواى ناوچەى پیرانى ئامەد دەستی بە ئۆپەراسیۆنى سەربازیی بەرفراوانکرد. -
پەدەکە هەرچییەکى کرد نەیتوانى گەل لە دژی پەکەکە بجوڵێنێت
شاندێکى پەدەکە لە ناوچەى سیدەکان لە پارێزگاى هەولێری باشووری کوردستان لەگەڵ کوێخانەکان، ئەنجوومەنەکان، ریشسپییان و بەرپرسانى پەدەکە لە ناوچەکە کۆبوویەوە تاوەکو گەل لە دژی پەکەکە بجوڵێنن، بەڵام هەر چییەکیان کرد نەیانتوانى گەل لە دژی پەکەکە بجوڵێنن. -
کۆنگرەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال دەستى بەکارەکانى کرد
لە شارۆچکەى خانەسۆر لە شەنگال و بە بەشداریى ٢٥٠ نوێنەر ٣هەمین کۆنگرەى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال (مەخەدەشە - MXDŞ) دەستى بەکارەکانى کرد. -
لەیلا گیوڤەن دەستى بەکارەکانى کەجەدە کردەوە
لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە دواى ئەوەى لە کۆبوونەوەى گشتیى پەرلەماندا سوێندی یاسایى خوارد و دەستى بە کاری پەرلەمانتاریى کردەوە، ئێستاش دەستى بەکارەکانى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) کردەوە. -
پەدەکە دەستیکردووە بە دنەدانى گەل تاوەکو لە دژی پەکەکە راپەڕن
پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتى تورک لە هاکاریدایە و ئەمجارە دەیەوێت لە ناوچەکە گەل لە دژی پەکەکە راپەڕێنێت. -
لە ئامەد شەڕو ئۆپەراسیۆنی سەربازی
گەریلاکانی هەپەگە لە لیجەی ئامەد گورزی قورسیان لە سەربازگەیەکی دوژمن دا‌و ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون.ئەو چالاکییە لە ڕۆژی ٩ی تەمووز ئەنجامدراوە و لەچالاکییەکەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. -
پەکەکە:٣٨ هەمین ساڵیادی ١٤ تەمووز دەکەینە ساڵی گوڕدان بە خەبات و تۆڵەکردنەوەی هاوڕێ هەڵمەت
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: ٣٨هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز دەبێت 'ساڵی تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵ هەڵمەت'. -
هاووڵاتییانی کەرکوک: دڕێژە پێدەری ڕێگاکەی دیار غەریب دەبین تا خەتی خیانەت لە باشوور لەناوببەین
گەنجێکی کەرکوک دەلێت: پەیامی من بۆ سەرکردەکانی باشووری کوردستان ئەوەیە، دەست هەڵگرن لەو خیانەت و خۆفرۆشیە. بۆ ئەوەی چیدیکە داگیرکەرانی کورد نەتوانن دستوەربدەنە کوردستان.