جیهان
دوایین ھەواڵ
-
چالاکوانانی ئێشکگری لە ساڵی نوێدا بانگەوازی تێکۆشانیان کرد
لە هەفتەی ٦٥٤دا گرووپی نانس ئێشکگری ئازدییان بەڕێوەبرد. چالاکوانان ئاماژەیان بەوەدا کە لە ساڵی نوێدا هیواکانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلان زیاتر بووە و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانیان لە هەموو گۆرەپانەکان کرد. -
كوژراوانی غەززە ٤٥ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندرووستی غەززە، ژمارەی کوژراوانی شەڕ گەیشتە ٤٥ هەزار و ٥٥٣ کەس. -
سیناتۆر ساڤۆلدێلی هۆشداری دایە فەرەنسا: نابێت کوردەکان بەتەنها جێبهێڵین
سیناتۆری فەرەنسی ساڤۆلدێلی بۆ تیشک خستنەسەر هێرشەکان دژی ڕۆژئاوا، نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان نویل بارو نووسی و وتی: "مۆدێلی ڕۆژئاوا دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریا". -
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان لە ٢٠٢٤دا ١٢٢ رۆژنامەنووس کوژراون
لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤ی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان (IFJ) دا ڕاگەیاندراوەکە ١٢٢ ڕۆژنامەنووس کوژراون. -
کوردانی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد
کوردانی ئەڵمانیا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وچەتەکانی بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد و وتیان پێویستە دەستەکەوتەکانی ڕۆژئاوا بپارێزرێت. -
سەیەکەپە: بۆ سوریایەکی دیموکراتیک لە ٤ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ کۆدەبینەوە
ڕێکخستنی ئەوروپای پارتی نوێکردنەوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە) لە دژی هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان و مەسێحیەکان لە سوریا کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند: " بۆ سوریایەکی دیموکراتیک لە ٤ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ دەبین". -
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوە ١٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆریای باشور فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەی ناچاریدا تووشی رووداوبوو وبەهۆیەوە لانیکەم ١٢٢ کەس ژیانیان لەدەستدا. -
لە کیلی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکان شەرمەزار کران
لە شاری کیلی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. دیفێند کوردستان و ئەنجومەنی گەلی کورد لە کیل چالاکییەکەیان رێکخستبوو، کورد و دۆستانی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. -
هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە ووپێرتاڵ شەرمەزار کران
گەنجان لە ووپێرتاڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرییان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد و داوایان کرد بەهۆی تاوانی شەڕەوە دادگایی بکرێت. -
ئیسرائیل: حکومەتی نوێی سوریا، چەتەیەکی تیرۆریستییە
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گیدیۆن سار ڕایگەیاند حکومەتی نوێی سوریا، ڕژێمێکی ئیسلامییە و دەیەوێت کۆنتڕۆڵێکی سەرتاسەری بەسەر سوریادا هەبێت، پارێزگاری دیمەشق گوتی: "هیچ مەترسییەکمان بۆ سەر ئیسرائیل نییە و کێشەمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە". -
لە ئەڵمانیا ٢٣ی شوبات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت
لە ئەڵمانیا، دوای ئەوەی حکومەت نەیتوانی دەنگی متمانە وەربگرێت، بڕیاردرا لە ٢٣ی شوباتدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. -
لەبەردەم پەرلەمانی بریتانیا بانگەوازی، "ڕۆژئاوا بپارێزە" ڕاگەیەندرا
چالاکوانانی Young Struggle، خوازیاری هاودەنگیی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژئاوا بوون و داوایان لە حکومەتی بریتانیا کرد کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بهێنێت. -
چالاکوانانی ئیشکگریی ئازادی: ئازادی ڕێبەرایەتیمان زامنی ئازادییە
ئەو گرووپە نوێیەی کە دەستیان بە ئیشکگری ئازادی گرت، بانگەوازی پاراستنی ڕۆژئاوایان لە گەلی کورد کرد. چالاکوانان ڕایانگەیاند "دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و ئاماژەیان بەوەدا کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر کردنی ئازادی گەلی کوردە. -
سەرۆکی پێنی نێونەتەوەیی: بۆ شاردنەوەی راستیەکان هێرش دەکەنە سەر رۆژنامەوانان
سەرۆکی پێنی نێونەتەوەیی بورهان سونمەز باسی لەوەکرد، "بۆ شاردنەوەی راستیەکان هێرش دەکرێتە سەر رۆژنامەنووسانی کورد، ئەمەش لە کاتێکدایە کورد دەیەوێت مافە سەرەتاییەکانی بەدەستبهێنێت". -
فەرهاد کۆچاک: دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا تاوان ئەنجام دەدات
ئەندامی پەرلەمانی ئەیالەتی بەرلین فەرهاد کۆچاک تیرۆرکردنی نازم داشتان و جیهان بیلگینی شەرمەزار کرد. کۆچاک وتی، کۆمەڵکوژیەکە درێژکراوەی ئەو هێرشانەی تورکیایە کە چەندین ساڵە بۆ سەر راگەیاندنی ئازاد بەردەوامە. -
دۆمینیک پرادالی: تورکیا وەک مافیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەوانان
سەرۆکی IFJ دۆمینیک پرادلی تیرۆکردنی دەستنیشانیکرد ڕۆژنامەوانانی کورد تاوانی جەنگە و وتی: "سوپای تورک هاوشێوەی مافیا مەکسیکییەکان ڕۆژنامەوانان بە ئامانج دەگرن. تورکیاش هاوشێوەیی ئیسرائیل بە هەمان ئامانج ڕۆژنامەوانان بە ئامانج دەگرێت." -
فرانسیسکی: گەر کورد شکست بهێنێت، دەبێتە شکستی هەموومان
نوسەری فەرەنسی پاتریس فرانسیسکی ئاماژەی بەوەدا هێرەشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆسەر ئازادی و وتی: "خواستی لە ناوبردنی ڕۆژئاوا لە ئارادایە، گەر کورد شکست بهێنێت، دەبێتە شکستی هەموومان." -
لە گراز تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان شەرمەزار کرا
لە گراز تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین لەلایەن تورکەوە، شەرمەزار کرا. -
کەجەدەکە-ئە، بۆ بەبیر هێنانەوەی کۆمەڵکوژی پاریس بانگەوازی کرد
کەجەدەکە ئەوروپا، پەیوەست بە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس و بەشداری لە چالاکییەکانی ئیدانەکردن لە راگەیەندراوێکدا بانگەوازی سەفەربەری ڕاگەیاند. -
بەهۆی نوقمبوونی کەشتیەک لە کۆنگۆ ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کۆنگۆ کەشتییەک بە ٤٠٠ سەرنشینەوە نوقم بوو و تائێستا گیانلەدەستدانی ٣٨ کەسیان پشتڕاست کراوەتەوە. -
لە هێرشێکی چەکداریدا لە پاکستان ١٦ سەرباز کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی تالیبانی پاکستان بۆ سەر سوپای ئەو وڵاتە ١٦ سەرباز کوژران و ٨ی دیکەش برینداربوون. -
لە لەندەن پانێل و یادی 'لە مەرەشەوە تا رۆژئاوا' بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٢٤ی کانونی یەکەمی مەرەش و کۆمەڵکوژی ٢٨ی کانونی یەکەمی رۆبۆسکی، لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە لەندەن پانێلێک بە ناونیشانی 'لە مەرەشەوە تا رۆبۆسکی، لە زیندانەکانەوە تا رۆژئاوا' سازکرا. -
ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٦٥٢هەمیندا بەردەوامە: رۆژئاوا دەپارێزین
گروپێک لە جنێڤەوە هەفتەی ٦٥٢هەمینی ئێشکگریی ئازادیی وەرگرت. نورەدین تورگوت یەک لە بەشداربووانی چالاکیەکە روو لە داگیرکەران وتی، "ئێمە رێگە نادەین ئێوە دەستکەوتەکانی ٤٥ ساڵ لە رۆژئاوا لەناوببەن". -
دیسۆسکی: لە دژی داگیرکارییەکانی تورکیادا بێدەنگ مەبن!
پەڕلەمانتاری نەمسا، میری دیسۆسکی بانگەوازی بۆ پشتگیرکردنی کوردان کرد و داوایکرد لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کۆتایی بە بێدەنگییەکان بهێندرێت. -
کەجەدەکە-ئە جەژنی ئێزیی پیرۆز کرد
کەجەدەکە-ئە، بە بۆنەی جەژنی ئێزییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئێزدی و کوردستانیان کرد.