جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سیسی بە سەرۆکی میسڕ هەڵبژێردرایەوە
لە میسڕ بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، سەرۆککۆماری ئێستەی میسڕ، عەبدولفەتاح سیسی ڕێژەی ٨٩،٦٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا. -
لە هیندستان کارگەیەکی درۆن و تەقەمەنی تەقییەوە، ٩ کەس مردن
لە ڕۆژئاوای هیندستان کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقەمەنی، تەقییەوە. لەم تەقینەوەیەدا، لانی کەم ٩ کەس کرێکار مردن کە ٦ کەسیان ژنن. -
شەڕی سودان هەڕەشەیە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات بەهۆی شەڕی نێوان سوپا و گروپە ملیشیاکان لە سودان کە کاریگەری لەسەر شارێک دروست کردووە، ناچاربوون گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان رابگرن. -
مەراسیمی خەڵاتی پشتیوانی کورد-ئاکاد بەڕێوەچوو
کورد- ئاکاد ئەمساڵ خەڵاتی زانسی بەخشییە هەریەک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا پرۆفیسۆر کارین وێستهەیم، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە د. ئیدریس باڵوکەن و پرۆفیسۆر یان ئیلهان کزلخان. -
لە کەناراوەکانی لیبیا زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
رێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچ(IMO) بڵاویکردەوە کە بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی لیبیا ژێر ئاو کەوتووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن و نیگەرانن لەوەی هەموویان گیانیان لەدەست دابێت. -
نوێنەری ئێم ئار ئەی پی: ئازادی ئۆجالان رۆڵی سەرەکی لە چارەسەری پرسی کورد دەبێت
نوێنەری ئێم ئاڕ ئەی پی لە نەتەوەیەکگرتووەکان جانفرانکۆ فاتۆرینی رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و لەپێناو چارەسەری پرسی کورددا دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
ژیژەک بەشداری "ڕۆژەکانی خویندن" بوو: ڕشانەوەی سیستەم هەستێکی بێ وێنەی دەروونییە
فەیلەسوف ژیژەک وتی: "ئۆجالان وتویەتی، بۆ خۆڵقاندنی کۆمەڵگایەکی کۆمەڵایەتی نوێ دەبێت سەرەتا ئەو سیستەمەی کە هەیە بروخێندرێت. ئەمە هەستێکی ناوخۆی بێ وێنەی مێتافیزیکی کۆمەڵگایە". -
لە کەرتی غەززە نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون
ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە و وێرانبوون. -
ڕێکخستنی گەلی کورد لە ڕووسیا جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی کورد لە ڕووسیا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد. -
٤ ئەندامی حەماس بە گۆمانی پلاندانان بۆ هێرشکردن لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
نوێنەرانی داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ٤ ئەندامی بزووتنەوەی حەماس بە گۆمانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی جوولەکەکان لە ئەوروپا، دەستگیرکران. -
پوتین: ئاشتی یان بە دانوستانە یان بە هێز!
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دوای ئەوەی کە نییەتی مانەوەی خۆی لە کرێملین تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاشکرا کرد، دوای هەفتەیەک لە کۆبوونەوەی ساڵانەی مۆسکۆ، بەشداری کرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنەمەوانی کە بە پرسیار و وەڵام بەڕێوەدەچوو. -
سیناتۆری پارتی کەسکی ئوسترالیا: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بێت
دەیڤد شۆیبریدگەی، کە سیناتۆری پارتی کەسکی ئوسترالیایە، دەستنیشانی کرد کە دەبێت پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێندرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
شەڕی غەززە ٦٩ ڕۆژ بەدوای خۆیدا جی دەهێلێت: ژمارەی کوژراوان گەیشتە ١٨ هەزار و ٧٨٧ کەس
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٨ هەزار و ٧٨٧ کەس لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە. -
لە بێرن چالاکی 'رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان' بەڕێوەچوو
کەمپینی رۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە لە سەر بنەمای فەلسەفەی 'ئەو ئەندێشانەی زیندانەکان دەڕوخێنن و ئەندێشە زیندانی ناکرێت" دەستیپێکرا، لە شاری بێرن بەڕێوەچوو. -
ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە ١٨ هەزار و ٦٠٨ کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ١٨ هەزار و ٦٠٨ کەس کوژراون. -
پەرلەمانی بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا
پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەکی دەرکرد بۆ دیپۆرتکردنی ئەو پەنابەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چونەتە بەریتانیا، بە گوێرەی ئەمە پەنابەران ڕەوانەی ڕواندا دەکات. -
لە ئەمریکای لاتین، "ڕۆژی خوێندنەوە" بەردەوامە
فێمینیستەکانی ئابیا یالا کتێبەکەی عەبدوڵا ئۆجالانیان بە ناوی «کوشتنی پیاوێتی» خوێندەوە، بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی عەبدوڵا ئۆجالان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سروشتدا بە بەشداری منداڵانی قوتابخانە لە مەکسیک گێڕدرانەوە. -
خەڵاتی ساخارۆڤ بەخشرایە ژینا ئەمینی
خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بە مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ژینا ئەمینی ڕادەستی جووڵانەوەی ژن ژیان ئازادی کرا. -
ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٥٩٨ەمیندا لە رێگەی گروپێکی نوێوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگریی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا لە هەفتەی ٥٩٨ەمیندا، لە رێگەی گروپێک کە لە بەریتانیاوە بەشدارییان کردووە، بەردەوامە. -
هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان دەیان کوژراوی لێکەوتەوە
لە باکوری رۆژئاوای پاکستان لە دژی بارەگایەکی سەربازی هێرشی خۆکوژی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە لانیکەم ٢٣ کەس کوژران. -
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ژینا ئەمینی بانگەوازیان لە ئێران کرد
زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بانگەوازیا لە تاران کرد ڕێگەی بدات بنەماڵەی ژینا ئەمینی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ بێنە فەرەنسا. -
دادگای باڵای هیندستان بڕیاری نەهێشتنی خۆبەڕێوەبەری کشمیری پەسند کرد
حکومەتی نارێندرا مۆدیی نەتەوەپەرست بڕیاریدا قەوارەی خۆبەڕێوبەری کشمیر هەڵبوەشێنێتەوە. دادگای باڵای هیندستانیش بڕیارەکەی پەسند کرد. -
جەژنی ژیانەوە لە ڤییەنا پیرۆز کرا
لە چوارچێوەی جەژنی ژیانەوەی ٢٧ی تەشرینی دووەم لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا پیرۆزبایی بەڕێوەچوو. -
لە سەرتاسەری جیهان کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرانەوە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دۆستانی کورد لە زۆر ناوەندی جیهان، چالاکی "رۆژەکانی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان"یان ساز کرد. -
ئەکادیمیسیان و خوێندکارانی مەکسیک شرۆڤەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان خوێندەوە
لە شاری کریلی مەکسیک کۆمەڵێک ئەکادیمیسیان و خوێندکاران بەشێک لە شیکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە شۆڕشی ژنیان خوێندەوە و لە چوارچێوەی ڕۆژانی کتێب خوێندنەوەدا باسیان لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کرد.