ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
یەجەوەکە لە ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلێکی فاشیستەکانی سوتاند
یەکینەکانی یەجەوەکە رایانگەیاند کە لە ساڵیادی پیلانگێریدا چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئیستونبوڵ – بەیۆغڵو ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان بەردەواوە. -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک: پێویستە هەمووان ڕوو لە ئیمراڵی بکەن!
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییدا ڕاگەیاندراوێکیان دا و وتییان: "ئەوەی داوای ئازادی، دادپەروەری و ماف دەکات، پێویستە ڕوو لە ئیمراڵی بکات. ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری قەیرانەکانە." -
'لەدژی گۆشەگیری ئیرادەیەکی بەهێزی سیاسی نیە'
هاوسەرۆکی ELDH ئورۆکۆ ئایرتزا وتی: " نەبوونی میکانیزمی جێبەجێکردن و ئیرادەیەکی سیاسی بۆ جێبەجێەکردنی ئەو میکانیزمانە بوونی نیە." -
پەیامێک لەباسکەوە: دەبێت لە پێناو چارەسەریدا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
یەکێتی سەندیکا کرێکارییەکانی وڵاتی باسک (لاب) بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ئازادیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە". -
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە ئەوروپا شەرمەزارکرا_نوێکرایەوە
لە چەندین شاری ئەوروپا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە چالاکی شەرمەزارکرا. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستە سەرەتا گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت و گوتی: "ئێمە بۆ ئاشتییەکی شکۆدار ئامادەین بۆ دانوستان. پێویستە بەرنامەیەکی ڕوون ئاشکرا بکرێت". -
لە لەندەن ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد
لە لەندەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتگیری لە هەڵمەتی جیهانی و شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم، ڕێپێوانی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد، ڕێپێوانکەران گوتیان: "ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت و پیلانگێڕان شکست دەهێنن". -
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتەکە و پەیامیدا " پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت". -
کەجەدەکە_ئە: دەبێت هەمووان خاوەندارێتییەکی بەهێزتر لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن
کەجەدەکە_ئە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گرنگییەکی ژیانی هەیە. بانگەواز لە گەلی کورد و دۆستەکانیان دەکەین خاوەندارێتییەکی بەهێزتر لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن". -
کۆنگرەی گەل: ئامانجمان، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل، لە ٢٦ هەمین ساڵیاددا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی بەتوندی شەرمەزار کرد و دەستنیشانی کرد لە ساڵی نوێدا دژی پیلانگێڕیی گۆشەگیری دەشکێنن. -
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی سیمینار ئەنجامدرا
لە بەرلین لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" سیمینارێک ئەنجامدرا. -
چالاکوانانی ئێشکگریی ئازادی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد
ئێشکگری ئازادی ستراسبۆرگ، لەڕێگەی گرووپێک لە پاریسەوە بەردەوامە. گرووپەکەی پاریس پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە ئێشکگری ئازادی. -
لە دوسلدۆرف ڕۆژی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
لە دوسلدۆرف ٦ تیمی تۆپی پێ پێشبڕکێیان کرد، کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک خەڵات بەخشرایە سەرکەوتووانی خولەکە. -
لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا
لە فرایبۆرگ دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. -
لە سیدنی چالاکیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە شاری سیدنی ئوسترالیا ستاندێک دانرا و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا. -
لە یەریڤان فیستیڤاڵی کەمەنەتەوایەتییەکان بەڕێوەچوو
کوردان بە کەلتووریی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی یەریڤان و کتێبەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی ئەرمەنی پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. -
لە ستۆکهۆڵم سیمیناری "کوردستان و داگیرکاری" ئەنجامدرا
ئینستیوتی کوردی ستۆکهۆڵم لەسەر مێژووی کوردستان و هەوڵەکانی داگیرکاری و پاکتاوکردن، سیمینارێکی ئەنجامدا. -
تەڤ_دەم: بۆ ئازادی ڕێبەرێتی تێکۆشان مەزن دەکەین
لە ڕاگەیاندراوی تەڤ_دەم گوتراوە: "کلیلی چارەسەر لە ئیمراڵییە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، بانگەواز لە هەمووان دەکەین بۆ فراوانکردنی تێکۆشان". -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە لە شاری بورسا ئاگریان لە دوو کارگە و ئۆتۆمبێلێک بەردا
جەنگاوەرانی سەما یوجە سەر بە کەبەدەهە ڕایگەیاند؛ لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، لە شاری بورسا ئاگریان لە دوو کارگە و ئۆتۆمبێلێکی لوکس بەرداوە. -
بیلمەز: لە مێژووی ئیمراڵیدا ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت خراپترینە
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز وتی: "لە ئیمراڵیدا دۆخێکی نائاسایی گۆشەگیری بوونی هەیە. ٤٣ مانگە زانیاری نییە. هەموو جۆرە ماف و وێژدانێکی مرۆڤایەتی پێشێلکراوە، لە مێژووی خۆیدا ئیمراڵی لە خراپترین ئاستی خۆیدایە." -
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتالیا: ئەمریکا وتی 'ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن'
ماسیمۆ دالێما کە لە کاتی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بوو، دانی بەوەدا نا کە سەرۆکی ئەمریکا ئەو کاتە بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوەکردووە و رایگەیاندووە، "ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن". -
لە شاری کۆرونا لەبارەی رێگەی سێهەمەوە گفتوگۆکرا و سڵاو لەبەرخودانی گەریلا کرا
لە شاری کۆرونای ئیسپانیا پاڕادایمی رێگەی سێهەمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خرایەبەرباس. لە چالاکیەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەریلاش کرا. -
کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" لە بەرلین: کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تیشکەکانی خۆر" لە بەرلین چالاکی دەنگ هەڵبڕین و بانگەوازی گەل ئەنجامدرا. سوزان ڕۆڵینگ بانگەوازی لە سی پی تی و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان کرد، دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن. -
لە نیس بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە شاری نیسی فەرەنسا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ٩ ی تشرینی یەکەم بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا. -
دۆستانی کورد لە سکۆتلەندا سڵاویان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد
ئەندامی تۆڕی پشتیوانی کوردستان هەزال کارلۆس ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی سەرمایەداری تێدەکۆشێت و تیشکی خستەسەر گرنگی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی.