ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەی شەنیاشار تێکۆشانەکەیان گواستەوە بۆ پەرلەمان
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار تێکۆشانی دادپەروەرییان گواستەوە بۆ بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان. -
پەژاک: پشتیوانی لە سەرهەڵدانی کارمەندانی تەندروستی لە ئێران دەکەین
کۆمیتەی تەندروستی پەژاک پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی کارمەندانی تەرندروستی لە ئێران دەربڕی و رایگەیاند: پێویستە هەموو رێكخراو و دام و دەزگا تەندروستیەكان لەبەرامبەر بە قڕكردنی ژنان و كۆمەڵگە هەڵوێست نیشان بدەن. -
کۆمەڵکوژی پیرسوس گەیشتە ١٠٩ هەمین مانگ
دەسپێشخەریی بنەماڵەکانی پیرسوس لە ١٠٩ هەمین مانگی کۆمەڵکوژی پیرسوس پەیامیاندا: "پێداگرین لەسەر ئەوەی تا بکوژان دادگایی نەکرێن و دادپەروەری دابین نەکرێت، تێکۆشانی دادپەروەری بۆ پیرسوس بەردەوام دەبێت". -
کەمپەینی "سێشەممەی نا بۆ لەسێدارەدان" لە زیندانەکانی ئێران بەردەوامە
دژی لەسێدارەدانەکانی دەوڵەتی ئێران، هەموو سێشەممەیەک زیندانیانی سیاسی چالاکی مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدەن، چالاکییەکە لە ٣٠یەمین هەفتەیدا بەردەوام بوو. -
بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆمار بەسەرکایەوە
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆماری بەسەرکردەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ ئاگریان لە سێ ئۆتۆمبێل بەردا
جەناگوەرانی ئالان مەلازگری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ٢ شوێنی جیاجیای ئیستەنبوڵ چالاکییان بۆ سڵاوکردن لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەنجامداوە و ئاگریان لە دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک بەرداوە. -
دادگای فیدراڵی سکاڵای لایەنەکانی نزیک لە تورکیا دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ڕەتکردەوە
دادگای فیدرالی سکاڵای بەرەی تورکمانی بەپشتیوانی عەرەب و پەدەکە دژ بە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک و دانانی پارێزگارێکی کورد ڕەتکردەوە. -
پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لە ئیمرالی، سەردانی (سی پی تی)یان کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە جارێکی تر سەردانی سی پی تییان کرد و تیشکییان خستە سەر ئەو رێکارەی لە ئازەربایجان بەکاریان هێنا، بەڵام لە ئیمرالی بەکاری ناهێنن. لەو چوارچێوەدا پارێزەران داواکاری تایبەتیان پێشکەش کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە بۆنەی ١٥ی ئاب چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر لە هێزەکانی هەبەدەهە بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب لە شاری بورسا چالاکیان ئەنجامدا. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، سێ کارگە، بەلەمێک و پاسێکی ئاگر تێبەردا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە چوار شار ئاگریان لە بەلەمێک، پاسێک و سێ کارگە بەرداوە. -
لە مۆسکۆ ١٥ی ئاب پیرۆزکرا
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی تێکۆشانی ١٥ی ئاب پێرۆزکرا. -
میشێل بۆرا: ئایدیاکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپیشاندەری گەلانە
میشێل بۆرا سەرنوسەر لە ڕادیۆی ئۆندا دی-ئۆترۆ ئاماژەی بەوەدا ئایدییاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرچاوەی سود وەرگرتننیانە و وتی: "لە رێگەی پەخشەکەمانەوە ئایدیاکانی ئۆجالان دەگەیەنن بە گەلان." -
١٥ ی ئاب لە برێمەن پیرۆزکرا
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا پیرۆزکرا، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا و گۆشەگیری شەرمەزار کرا. -
ئەبو زەغیف: ئەشکەنجەدەرێکی دڕندەکەی ڕژێمی بەعس دەستگیرکرا
پسپۆڕی ئەمنی عێراق فازڵ ئەبو زەغیف ڕایگەیاند کە تاوانبارێکی گەورەی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە ساڵانی حەفتاکان تا ١٩٩٧ لە هەرێمی کوردستان بەرپرس بووە لە ئەشکەنجە و ستەمی سەر زیندانیانی کورد، دەستگیرکراوە. -
لە ئەوروپا ئاهەنگی ١٥ ی ئاب بەڕێوەچوو
جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا پیرۆزکرا. -
لە ئێڤری هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەجۆشەوە پیرۆزکرا
لە هەرێمی ئێڤری پاریس، مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ئێڤری بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە، مەراسیمێکی ئەنجامدا. -
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەئیستەنبوڵ بەردەوامە
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ئیستەنبوڵ ئەم هەفتەیەش بەردەوام بوو. -
لە ئێران ٤ زیندانیکراوی تر لەسێدارە دران
دەسەڵاتی ئێران لەنێوان ١٣ و ١٥ ی ئابدا لە زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٤ زیندانیکراوی لەسێدارەدا کە ٣ کەسیان کوردن. -
داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە کراسنۆدار شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، لە هەرێمی کراسنۆدار لە ڕووسیا، شەرمەزار کرا. هاوکات ساڵیادی هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب(تەباخ) پێرۆز کرا. -
١٥ی ئاب لە ئۆسلۆ پیرۆزکرا
لە پایتەختی نەرویژ چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب پیرۆز کرا. -
سومەیە بۆز: بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیری پێویستی بە تێکۆشانی گەلانە
سومەیە بۆز، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە بازنەی موش ڕایگەیاند، گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی و ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی کۆتایی بە ڕژێمی گۆشەگیری بهێنرێت، پێویستە گەلان بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە دژی ڕاپەڕن." -
لە بەرلین داگیرکاری شەرمەزار کرا
بە پێشەنگایەتی ناو بەرلین و مەجلیسی ژنانی دەست دان دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری بەرلین ڕێپێوان کرا. -
لە پاریس بە درووشمی "گۆشەگیری ڕەها دەشکێنین" چالاکی ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-فە بە ئامانجی تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریس ستاند و پێشانگای وێنە کرایەوە. -
١٥ ی ئاب لە سویسرا بەجۆشەوە پیرۆزکرا
فەرماندەی هەڵمەتەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) لە ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ دژی کۆڵۆنیاڵیزم لە کوردستان و نکۆڵیکردن لە چاند و زمان و ناسنامەی گەلی کورد یەکەم فیشەکی تەقاند. ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە شاری لوزەرنی سویسرا پیرۆزکرا. -
لە شاری فرانکفۆرت داگیرکاری شەرمەزار کرا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەوڵەتی، داگیرکەری تورک و چەتەکانی پەدەکەی هاوکار بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.