ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
چالاکی ناڕەزایەتی لە بەرلین و ستۆکهۆڵم
دژی هێرشکردنە سەر مەدیا خەبەر تیڤی و ستێرک تیڤی لە بەلژیکا، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرلین و سۆکهۆڵم چالاکیان ئەنجامدا. -
هەبەدەهە: دژی هێرشەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک بڕژێنە گۆڕەپانەکان
هەبەدەهە ڕایگەیاند هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دڵی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوینە و شۆڕشی کوردستان و تورکیایە، گوتی: "بانگەواز لە هەموو هێزە دژە ئیمپریالیستەکان دەکەین دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک یەکبگرن و بڕژێنە گۆڕەپانەکان". -
چالاکیی ناڕەزایەتی لە سۆلۆزەرن: بە بەرخۆدانی هەمەلایەن بەرپەرچی هێرشەکان دەدەینەوە
لە شاری سۆلۆزەرنی سویسرا هێرشە داگیرکارییە نوێیەکان و هێرشکردنە سەر دامەزراوە کوردیەکان لە ئەوروپا بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. -
دەم پارتی و هەدەکە: چاپەمەنی کوردی هەرگیز ڕادەست نابێت
دەم پارتی و هەدەکە هێرشی سەر چاپەمەنی ئازادیان شەرمەزار کرد و دووپاتیان کردەوە حکومەت ناتوانێت لەڕێگەی هێرشەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت و گوتیان: "چاپەمەنی ئازاد هەرگیز سەر نەوی ناکات". -
ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا دژی هێرشەکەی بەلژیکا: ستەمی ئەردۆگان لە یەکێتی ئەوروپا جێگەی نابێتەوە!
ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا نیکۆلای ڤیلومسن، دەربارەی هەڵکوتانەسەر بینای مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی لەلایەن پۆلیسی بەلژیکاوە، گوتی: "ستەمی ئەردۆگان لە یەکێتی ئەوروپادا جێگەی نابێتەوە! نابێت ڕۆژنامەوانان دەستگیربکرێن، بەڵکو پێویستە بپارێزرێن!". -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: چارەسەری پرسی کورد، بەهار دەهێنێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری بانگەوازی کرد بۆ "دەستوورێکی دیموکراتیک" و گوتی: "بەهاری ڕاستەقینە و هەمیشەیی، بە چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دابینکردنی کار و خۆراک و نان بۆ هەمووان، بەدی دێت". -
لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا لە لەندەن چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی بەلژیکا لە لەندەن کۆبوونەوە و هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤیان شەرمەزارکرد. -
تەجەشە هێرشەکان سەر کوردی لە بەلجیکا و فەرەنسای شەرمەزار کرد
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) هێرشەکانی سەر کورد و دەزگا راگەیاندنەکانی لە بەلجیکا و فەرەنسای شەرمەزار کرد. -
ڕێگری لە مافی چاوپێکەووتنی ڕۆژنامەوانان دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ڕحا لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە دژی چاپەمەنی کوردی ٩ رۆژنامەوانی دەستگیرکرد و هەروەها ڕێگری لە مافی ڕۆژنامەنوسان دەکات بۆ چاوپێکەووتن لەگەڵ پارێزەردا. -
بەدەپە: دەسەڵاتداری لە ڕاستییەکان دەترسێت
بەدەپە ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە خستنە ڕووی ڕاستیەکان دەترسن، بۆیە هێرش دەکەنە سەر چاپەمەنی ئازاد و وتی: "لەگەڵ ڕاستی، ڕووناکی و چاپەمەنی ئازاد داین." -
پارێزەری ستێرک تی ڤی: هەڵکوتانەکەی پۆلیس تاریک و تەمومژاوییە
پارێزەری کەناڵی کوردی ستێرک تی ڤی کە لە شاری دێندێرلیوی بەلجیکا رووبەڕووی هێرشی پۆلیس بووە، رایگەیاند، 'هەڵکوتانەسەرێکی تاریک و تەمومژاوییە'. -
سترێک تیڤی و میدیا خەبەر: هێرشەکە نایاسایی و پیلانگێڕیییە، ناتوانین بێدەنگ بین! - نوێ کرایەوە-
ستافی تەلەفزیۆنی ستێرک و مێدیا خەبەر هێرشەکەی پۆلیسی بەلژیکایان بە نایاسایی و پیلانگێڕی ناوبرد، شەرمەزاریان کرد و ڕایانگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ئەم هێرشە لە ئەنجامی پەیوەندییە گڵاوەکانی ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان ئەنجامدراوە." -
هۆزات: ژنی رێکخستنکراو گەورەترین هێزە- نوێکراوەتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ئەوەی خستەڕوو، کە ژنان دەبێت خۆیان رێکبخەن، خۆپاراستنی خۆیان بەهێز بکەن و لەپێناو بونیادنانی ژیان بەر لە هەموو شتێک دەبێت تێبکۆشن. -
ستێرک تی ڤی و میدیا خەبەر تی ڤی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکەن
خەباتکارانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی سەبارەت بە هێرشی پۆلیسەکانی بەلجیکا، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکەن. -
هەڵکوتانە سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر: پۆلیسەکان بیناکەیان تاڵان کرد
پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی، دەستیان بەسەر کۆمپیۆتەر و کەلو پەلەکان تەکنیکیەکاندا گرت و کەلوپەلەکانیس کە مابوونەوە تێکشکێندرا و تاڵان کران. پۆلیسەکان بۆ ئەوەی پەخشەکانیان رابگرن هەموو کێبڵ و وایەرەکانیان پچڕاند. -
کەجەدەکە- ئە بانگەوازی بەپەلەی راگەیاند: با هەموان خاوەنداری لە دەنگی خۆیان بکەن
لەجەدەکە-ئە سەبارەت بە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی بانگەوازێکی بەپەلەی راگەیاند و جەختی کردەوە: "گەلەکەمان بۆ خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان دەبێت دەستبەجێ بکەونە ناو جموجۆڵەوە". -
ستێرک و مەدیا خەبەر تی ڤی: با گەلەکەمان رووبکەنە بارەگای کەناڵەکانمان
دەستەی پشتیوانی ستێرک و مەدیا خەبەر تی ڤی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر کەناڵەکانی ئەوانیان شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، "بۆ رێگری لە پێشێلکارییە یاساییە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە رووبکەنە بارەگاکانی هەردوو کەناڵەکە". -
قڕکردنی سیاسی: خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەستبەسەرکران
لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە لە چورچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد دەستبەسەرکران. -
پۆلیسەکانی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر
پۆلیسەلان هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر لە بەلجیکا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئەوروپا شەرمەزارکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرد و بانگەوازیان کرد بۆ خاوەندارێتی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان و کوردستان. -
تاژێ: هاوبەشی لەگەڵ ئەردۆگان قبووڵ ناکەین
تاژێ سەردانی ئەردۆگانی بۆ بەغدا و هەولێر شەرمەزار کرد و گوتی: "پێویستە هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دژی کارەکانی پەدەکە بوەستنەوە". -
لەنێوان تورکیا و عێراقدا ٢٤ ڕێککەوتن واژۆکراوە
لە سەردانی سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان بۆ عێراق لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنی چوارچێوەی هاوکاری بواری ئاو" و "ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی"دا ٢٤ ڕێککەوتن واژۆکراون. -
ئەردۆگان دوای دوانزە ساڵ لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە
سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە ماوەیەکی کورتە دەستی بە هێرشی داگیرکاری کردووە، پاش ١٢ ساڵ سەردانی عێراقی کرد. -
هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپا: ڕۆژی یەکێتی و ڕابوونە
خەباتکارانی چاند و هونەری کورد لە ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوتیان: "ڕۆژی بەرخۆدانە، ڕۆژی یەکێتی و ڕابوونە". -
ئایشەگوڵ دۆغان: بەمزوانە هاوپەیمانی جڤاکی پێکدەهێنین
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند بەمزوانە هاوپەیمانی جڤاکی دیموکراتیک پێکدەهێنن، جەختی کردەوە، گەلی کورد لە هەڵبژاردنەکان دژی گۆشەگیری پەیامی داوە.