ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دکتۆرەکان پەیوەست بە دۆخی تەندروستی ئۆندەر ڕاگەیاندرێکی نوێیان بڵاوکردەوە
دکتۆرەکانی سری سورەیا ئوندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕاگەیاندراوێکی نوێیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "لە ڕووی نیرۆلۆجییەوە ڕەفڵەکسەکانی مێشکی نەخۆشەکەمان کەمیکردووە و هەڵاوسانی مێشک بەردەوامە". -
داواکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نووسینگەی پارێزەران بۆ جێبەجێ کردنی'مافی هیوا'
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نووسینگەکانی پارێزەران داوای گۆڕینی یاسای سزادان و داننان بە 'مافی هیوا'یان کرد. لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەدا ڕاگەیەندرا دەبێت مافی هیوا جێبەجێ بکرێت. -
چەرچەل زیندانی نەخۆش بە شێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێت
زیندانی نەخۆش یڵماز چەرچەل بە شێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێ. دواجار لە مانگی ئادار بۆ ماوەی ٣ مانگ ئازادکردنی چەرچەل دواخرا. -
ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر هێشتا لە مەترسیدایە
نەخۆشخانە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی، رایگەیاند؛ " بەداخەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیادی کردووە." -
موراد کان: ماددەی هۆشبەر بەشێکە لە سیاسەتێکی شەڕی تایبەت
موراد کان، هاوسەرۆکی وتەبێژی پلاتفۆرمی دژی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاند؛ "هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها داڕمانی ئەخلاقی و دوورکەوتنەوە لە بەهاکانی کۆمەڵگا، سیاسەتی شەڕی تایبەتە، ئێمە لەبەر ئەم ڕاستیانە ئەم پلاتفۆرمەمان دامەزراند." -
هاوسەرۆکی توهاد-فەد: زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن
هاوسەرۆکی توهاد-فەد پنار ساکیک ئاماژەی بەوەدا زیندانی نەخۆش دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن و گوتی: "زیندانیان لە نێو ژیان و مردندا بەرخۆدان دەکەن." -
بڕیارە سبەی پزیشکانی ئۆندەر کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ببەستن
سەردانەکان بەردەوامن بۆ لای سیری سورەیا ئۆندەر کە ژیانی لە مەترسیدایە. بڕیارە سبەی پزیشکانی ئۆندەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ببەستن. -
چیدەم کلچگون ئوچار: دەبێت ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار لە کۆنگرەی شەشەمی ئامەدی دەبەپە گوتی: "دەبێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. لە بابەتێکی مێژووی لەم شێوەیەدا قبوڵ ناکەین کارەکتەرێکی مێژووی لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا گۆشەگیربکرێت. دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت." -
مەراڵ دانش بەشتاش: خاڵی گرنگ و بنەڕەتی ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادە
هاووتەبێژی هەدەکە مەراڵ دانش بەشتاش گوتی: "کارەکتەری سەرەکی سیاسی کە بتوانێت ئەم قۆناغە چارەسەر بکات گۆشەگیرکراوە. قۆناغەکانی پرۆسەی چارەسەری بەم شێوەیە ناچێت بەڕێوەناچێت و پێویستی بە ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازادە. -
ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس لە هەڵکشاندایە
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران گەیشتە ٢٥ کەس و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون. -
تا ئێستا تەرمی حەیدەرنلوو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە
لە ٢١ی نیسان هاوڵاتی کورد حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلوو بە شێوەکەی نهێنی لەلاین ڕژێمی ئێرانەوە ورمێ لە سێدارە درا، دوای شەش ڕۆژ هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. -
کۆن-مەد ڕایگەیاند لە ١ی ئایاردا لە گۆڕەپانەکاندا دەبن
کۆن-مەد لە پەیامی بۆ ١ی ئایار ڕایگەیاند ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و گوتی: "لە دژی سیستەمی سەرمایەداری، ڕەگەزپەرەست و سیاسەتەکانی شەڕ تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین." -
لە کەرکووک ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لە دەستدا
لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان ژنێکی دووگیان کە هەڵگری ڤایرۆسی پەتای خوێنبەربوون بوو گیانی لە دەستدا. -
مەترسییەکانی سەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە
چارەسەرکردنی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕ بەردەوامە و ڕاگەیاندرا مەترسییەکانی سەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە. -
نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ بەشداری چالاکی دایکانی شەممەی کرد
لە هەفتەی ١٠٤٨ی چالاکی دایکانی شەممەدا پرسیار لە چارەنووسی قادر کەرەمئۆغلۆ کرا. سەرۆکی نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ، ئیبراهیم ئۆزدەن کابۆئۆغلۆ لە بەشداری چالاکییەکەدا وتی: "هیوامان بۆ بە دەستهێنانی دادپەروەری لە دەست نادەین." -
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: داواکاری ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان زۆر ڕوون و ئاشکرایە
سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت کە لەو شاندە جێدەگرێت کە لەگەڵ وەزیری داد کۆبوونەوە و گوتی: "داواکاری ئێمە بۆ مافی هیوا زۆر ڕوونە و هەمیشەییە. داواکاریمان بۆ ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان زۆر ئاشکرایە." -
پڕۆفیسۆر گورسۆی: دەوڵەت هێشتا هەنگاوی نەناوە
پڕۆفیسۆر گەنچای گورسۆی ئاماژەی بەوەدا پەیوەندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەرێنی یە و دووپاتی کردەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت. ئەوەشی بە بیرهێنایەوە کە تاوەکو ئێستا دەوڵەت هیچ هەنگاوێكی نەناوە. -
لە لێپرسینەوەیەکی نوێدا دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ٤٧ کەس دەستبەسەرکران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی نوێ دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ٤٧ کەس دەستبەسەرکران کە لەنێویاندا، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆ و جێگری سکرتێری گشتی شارەوانی ئیستەنبوڵ هەن. -
د. فیکرەت باشکایا: چارەسەری پرسی کورد بە دیموکراتیکبوونی تورکیا دێتەدی
د. فیکرەت باشکایا ڕایگەیاند بۆ باسکردن لە پرۆسەکە دەبێت پێشوەختە هەلومەرجی ئاشتی بڕەخسێت، گوتی: " چارەسەری پرسی کورد بە دیموکراتیکبوونی تورکیا دێتەدی". -
یوسفئۆغلو دوای ٣١ ساڵ ئازاد کرا
جەنگیز یوسفئۆغلو دوای ٣١ ساڵ زیندانیکرد، لە گرتووخانەی ئاسایشی باڵای ئێلح ئازاد کرا. -
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تورکیا لەگەڵ دەم پارتی کۆبووەوە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرکردایەتی ئەمینداری گشتی پارتەکە لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، سەردانی دەم پارتی کرد و لەگەڵ تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی کۆبووەوە. -
ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی هەڵمەتێکی نوێی ڕێکخستنبوونی دەستپێکرد
ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە درووشمی "پێداگرین لەسەر ژیانی سۆسیالیستیانە، بە ڕێبەرێتی ئازاد خۆمان ڕێکخراو دەکەین" بە مەبەستی گەیشتن بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هەڵمەتێکی نوێی ڕێکخستنبوونی دەستپێکرد. -
ئیهەدە: لە باکووری کوردستان لە ساڵێکدا ٧٤٣١ پێشێلکاری جۆربەجۆر ئەنجام دراوە
لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی پێشلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ٧ هەزار و ٤٣٥ پێشلکاری جۆربەجۆری مافەکانی مرۆڤ کراوە و هەروەها مافی ژیانی ١١٧ مەدەنی پێشلکراوە. -
د. ئەرتان ساغباش: وێڕایی ئەوەی سری ئەگەری ڕزگاربوونی کەمە بەڵام بێ هیوا نەبووین
دکتۆر ئەرتان ساغباش، پزیشکی سڕی سوورەیا ئۆندەرسەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی ئۆندەر وتی: "گەیشتنی بەم بارودۆخە موعجیزەیەکی گەورەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری ڕزگاربوونی کەمە، بەڵام هیوامان هەیە." -
٣ زیندانیانی سیاسی خرانە ژووی تاکە کەسیەوە
٣ زیندانی سیاسی کە بۆ زیندانی ئەمنی باڵای ئەرزینجان دوور خرانەوە، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوون لە پشکنیندا ڕووتیان بکەنەوە، خرانە ژووی تاکە کەسیەوە.