ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە: هێشتاش داگیرکەران پیلان بۆ کۆمەڵکوژی نوێ دادەڕێژن
کەنەکە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی کیمیابارانی هەڵەبجەوە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت ئەم کۆمەڵکوژییە هەردەم لە یادی گەلی کورد دەمێنێتەوە و هێشتاش داگیرکەرانی کوردستان پیلانی کۆمەڵکوژی نوێ دادەڕێژن. -
کەنەکە: نابێت عێراق بچێتە سەر هێڵی تورکیا
کەنەکە دەربارەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە عێراق ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، بانگەواز لە حکومەتی عێراق دەکات ملکەچی پلانەکانی دەوڵەتی تورک نەبێت و ببێتە نموونەی چارەسەر لە ناوچەکەدا. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ لە دژی کارگەیەکی بۆیاخ چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە و کارگەکەیان بە تەواوی سوتاندوە. -
لە چەندین ناوچەی ئەستەنبوڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە
بە سازدانی ئاهەنگ و وتنەوەی دروشم لە ناوچەی سانچاک تەپە و سوڵتانبەیلی ئەستەنبوڵ ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل لەدەوری کۆبوونەوە. -
ماوەی ١٤٣ ڕۆژە چارەنووسی سلێمان ئەحمەد نادیارە
سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەوڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، بۆ ماوەی ١٤٣ ڕۆژە لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەکەی لە بارەوە نیە. -
بایندر: مۆرکی خۆمان لە ئازادی دەدەین
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە بەشداری لە کردنەوەی نووسینگەی شڕناخ کرد و وتی: "ئێمە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین و لە 31ی ئاداردا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەو دزی و دوژمنایەتییەمان لەبیر دەمێنێت، ئێمە مۆری خۆمان لە ئازادی دەدەین و سەردەکەوین." -
داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و پێشێلکاری لە زیندانەکان کرا
چوکورۆڤا توای دەر، ئیحد، ئۆهەدە و چەهەدە لە ئیشکگریی دادپەروەریدا لێدوانێکیاندا و داوای بەپەلەی کۆتایی هێنانی گۆشەگیری و پێشێلکاریی لە ئیمرالی و سەرجەم زیندانەکانی دیکە کرد. -
کردەوەی نامرۆڤانە لە بەرامبەر زیندانیانی سیاسی
ڕاگەیاندرا لە زیندانی ئاسایشی بڵندی هەژماری دووهەمین لە ئامەد، هەڵکوتراوەتە سەر مەمەڕەکان و کردەوەی نامرۆڤانە بەرامبەر زیندانیەکان ئەنجامدراوە. -
زیندانیانی سیاسی دەخرێنە ژووری تاکەکەسیەوە
فەیاز باشاک لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ژمارە ٢ی خارپێت، رایگەیاند، ئەو زیندانیانە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتبوو، دەخرێنە ژووری تاکەکەسیەوە. -
تەکین یۆڵداش: ئامانجی هەبەدەهە لە نۆیەم ساڵی تێکۆشانیدا مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە تەکین یۆڵداش لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەبەدەهە رایگەیاند، "ئامانجیان ئەوەیە نۆیەم ساڵی تێکۆشان بکەنە ساڵی سەرکەوتن. -
یاقوت: هەوڵدەدەن سزای روحێتی پشتیوانی لە کەسێتی کوڕەکەمدا بدەن
گولتەن یاقوت باسی لەوەکرد کوڕەکەی خەلیل یاقوت کە لە زیندانی تیپی (ی)ی کرشەهیرە بە پاساوی ئەوەی یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەزەکەی کردەوە، دەستگیرکراوە و وتی: "هەوڵدەدەن سزای پشتیوانی لە کەسێتی کوڕەکەمدا بدەن." -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان داواکاری نوێیان پێشکەشکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی'ناوەندێکی لەشفرۆشی' چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی یولاش ئادالی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ئەسەنیۆرتی ئەستەنبوڵ لە دژی ناوەندێکی لەشفرۆشی و بازرگانی ماددەی هۆشبەر چالاکیان ئەنجام داوە. -
لە قەیسەریە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی دەم پارتی کرا
لە ناوچەی کۆجاسینانی قەیسەریە لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) هێرشی چەکداری ئەنجامدرا. راگەیەندرا کە تەقەکەرەکە دەستبەسەرکراوە. -
ئەندامانی ئۆهەدە چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار
ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد درێژە بە چالاکییەکەی دەدات، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی داد ڕۆژووەکەی شکاند و چووە پەرلەمان. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٥٢ ڕۆژە بەردەوامە
ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ئازادبوونی کوڕەکەی دیسانەوە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کردەوە. -
ئیهەدە کۆنفرانسی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی ئەنجام دەدات
لقی ئامەدی ئیهەدە "کۆنفرانسی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی" ئەنجام دەدات. -
لە بەرلین پانێڵی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی بەڕێوەچوو
پلاتفۆرمی پشتیوانی لە زیندانیان لە چوارچێوەی ١٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی زیندانیانی سیاسی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا پانێڵێک بەڕێوەچوو، بانگەوازکرا بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی شۆڕشگێڕ. -
دەم پارتی: ئێمە سەپاندنی "پشکنین" لەسەر دەمیرتاش ڕەت دەکەینەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی سەپاندنی "پشکنینی شکۆشکێن" لەسەر سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدرنە بەشێوەیەکی ناهەق ڕاگیراوە، شەرمەزار کرد. -
دەمیرتاش پشکنینی ڕەتکردەوە و نەچووە دیداری پارێزەران
سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە ڕاگیراوە، فشاری پشکنینی ڕەتکردەوە، بۆیە نەچووە دیداری پارێزەرانی. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی ڕیساکلینی بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان سوتاند
جەنگاوەرانی باران سەرحەتی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ لە بۆرسا بارزگانێکیان بە ئامانج گرتووە و لە دژی کارگەیەکی ڕیسالیکردنی ئەو بازرگانە، چالاکیەکی سابۆتاژیان ئەنجام داوە. -
ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەرۆز لە نەمسا
هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد، ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند نەورۆزی ٢٠٢٤ بە پێشەنگایەتی مەجلیسەکانی جڤاکی ئازاد لە ٥ شاری نەمسا ئەنجام دەدرێن و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد". -
کەنەکە: سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوای دامەزراند
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە بەبۆنەی ٢٠ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و سەرهەڵدانی قامیشلۆ ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سەرهەڵدانی ١٢ ی ئادار بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوای دامەزراند". -
ئەمینە شەنیاشار بە داخوازی "دادپەروەری" دەستی بە چالاکی کرد
ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، ئیبراهیم خەلیک یەڵدزەوە کوژران، بۆ ئازادبوونی کوڕەکەی دیسانەوە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە چالاکی کردەوە.