ژنان
دوایین ھەواڵ
-
مردنی گوماناوی ژنێک لە وان
ژنێک بە ناوی ئۆزلەم کارادۆغان کە دانیشتووی گەڕەکی مارمێتی توشبای وان بوو بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا. -
ژنە زیندانییەکی سیاسی لە ئێران: شایەتی دەدەم لەسەر دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی زیندانی
ژنە زیندانی سیاسی ئێرانی نێرگس محەمەدی وتەکانی وەیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبارەی نەبوونی ئەشکەنجە و دەستدرێژی بۆسەر ژنانی زیندانی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئامادەیە لەو بارەوە شایەتی بدات. -
لە ئایدنی تورکیا ژنێک کوژرا
لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن، ژنێک بەناوی یەتەر ئاکباش، بە چەکی هاوسەرەکەی کە ئەفسەرێکی خانەنشێنە کوژرا. -
کەژار: بە دروشمی «ژن ژیان ئازادی»، سەرکەوتنی شۆڕشی ژن مسۆگەر بکەین
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار و شۆڕشی ژن و دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
لە وان ژنیک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە وان ژنیکی گەنج بە ناوی چیدەم جانسز تەمەن ١٨ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. -
دایکانی شەممە: ئەوانەی لە بومەلەرزەکەدا بێسەروشوێن بوون لەکوێن؟
دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی ئەو کەسانە کرد کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و رایانگەیاند کە پێویستە هەماهەنگیەک دروست بکرێت. -
سوهەیلا قازی کۆچی دوایی کرد
سوهەیلا قازی کچی قازی محەمەد دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. -
تاژێ دەربارەی کردەوەکانی پەدەکە لە دژی ژنانی ئێزدی هۆشداریی دا
تاژێ لەبارەی ڕفاندنی ژنانی ئێزدیی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە ڕایگەیاند، کردەوەکانی پارتی (پەدەکە) هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعشدا نییە، تاژێ داوای لە خەڵکی کامپەکان کرد بگەڕێنەوە وار و ماڵەکانیان و لەو کردەوە پاکتاوکاریانە خۆیان ڕزگار بکەن. -
لە ئێران دەستدرێژی کرایە سەر ٤ ژن
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەرهەڵدانی ژن،ژیان،ئازادی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەردەوامە. بەگوێرەی زانیاریەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە زاهیدان دەستدرێژیان کردووەتە سەر ٤ ژن. -
یەکێتی ژنانی کوردستان: هاوکارییەکانمان زیاتر بۆ پێداویستییەکانی ژنانە
یەکێتی ژنانی کوردستان لە رێگەی کەمپینی هاناوە هاوکاری پێسکەش بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان دەکات و داوای هاوکاری لە هەمووان کرد. -
ژنێک لە مانیسا کوژرا
لە ناوچەی سۆمای مانیسای بەهار کرباش لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە ناوی ئەمرە .س کوژرا. -
لە هەرێمی کوردستان ٤٤ ژن کوژراون
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە هەریمی کوردستاندا ٤٤ ژن کوژراون. -
پاژک: لە هەموو هەلومەرجێکدا پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان کرد
پاژک ڕایگەیاند: هاوڕێیان بەرچەم و کیندا بە دڵسۆزییان بۆ رێبەرایەتی، بە هەڵوێستی حیزبیبوونیان لە هەموو هەلومەرجێکدا پێشەنگایەتیاین بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان کرد. -
لە زیندانی ئێڤینەوە ٧ ژنە زیندانی نامەیەکیان بڵاوکردەوە
حەوت ژنە زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە، نامەیەکیان بڵاوکردەوە و سەرنجیان بۆ سەر چالاکوانانی ژینگەپارێز، زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان و ئەو ژنانەی دیکە کردووە کە بۆ ماوەی چەندین مانگ رووبەڕووی ئەشکەنجەی دژواری جەستەیی بوونەوە. -
ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ژنان لە بەرنامەی 'ژن، ژیان، ئازادی'دا کۆبوونەوە
بەرنامەیەک لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی ژنان لە لەندەن ڕێکخرا و تیایدا ئاماژە بەوە کرا، ڕاپەڕینەکان بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکرد و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دروستکرد. -
کۆلەکتیڤی ژن ژیان ئازادی لە لەندەن خۆپیشاندانی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن لە ئێران ڕێکخست
بەدەستپێشخەریی کۆلەکتیڤی ژن ژیان ئازادی بۆ جاری دووەم لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوەچوو. -
کوێستان داوودی یەک لە ژنە پێشەنگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژنە تێکۆشەری کورد و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کوێستان داوودی پاش چەند ساڵێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. -
ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی لە جۆلەمێرگ گیانی لە دەستدا
لە جۆلەمێرگ ژنێک بە ناوی گ.ج ، کە دایکی دوو منداڵە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا. -
لە ئێران ٦٧ کچە خوێندکار ژەهراوی بوون
٦٧ کچە خوێندکاری ژن کە لە زانکۆی سەید جەمالەدین ئەسەدئابادی شاری هەمەدانی ئێران دەخوێنن، ژەهراوی بوون. -
کەژار: هێڵ، هێڵی خۆڕاگری و پشت بەستن بە هێزی جەوهەری کۆمەڵگایە
دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار / KJAR) لەبارەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و هێڵی بەرەنگاری و خۆڕاگریی گەل و کۆمەڵگە و ژنان و سیاسەتی سەرکوت و سێدارەی رژێمی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
ژنێک لە جۆلەمێرگ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لەگوندی گێمانی سەر بە ناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکوری کوردستان ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا. -
کەژەکە کوشتنی مورسەل نەبیزادە-ی شەرمەزارکرد
دەستەی بەرێوەبەری کەژەکە ئیدانەی کوشتنی مورسەل نەبیزادە پەرلەمانتاری پێشووی ئەفغانستان کرد و داوای لە هەموو بزووتنەکانی ژنان کرد، کە پشتگیریی یەکتر بکەن. -
ئەنجامنامەی کۆنگرەی ٩هەمینی کۆنگرەی ستار بڵاوکرایەوە
کۆنگرەی ٩هەمینی کۆنگرەی ستار دوێنێ بەڕێوەچوو و چەندین بڕیاری نوێی تیادا درا. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار ئەنجامی کۆنگرەکەی بڵاوکردەوە. -
لە ئێلیح پیاوێک بە چەک هێرشی کردە سەر هاوسەری پێشووی
ئەحمەد . د بە چەک هێرشی کردە سەر عەزیزە.گ کە لەیەک جیابوونەوە، برا و برازاکەی و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون. -
لە ئیزمیر ژنێک کوژرا
لەناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر نەجمیە ڤورال لەلایەن پیاوێک بە ناوی م.ئا کە دەیویست لێی جیابێتەوە کوژرا.