کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکراکرد
هەپەگە رایگەیاند، ٢ گەریلا ٤ی حوزەیران لە وان شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، "بە گیانی خۆیان نیشانیاندا کە هەڵوێست و بەرخودانی جەنگاوەری ئاپۆیی دەبێت چۆن بێت". -
گواستنەوەی سوپای تورک لە دەروازەی ئوزمولویەوە بۆ باشووری کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگەوە بەردەوامە لە گواستنەوەی سوپا بۆ داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستان. -
پەدەکە لە ئامێدی دوو ڕۆژنامەوانی دەستگیرکرد
بەهۆی ڕووماڵکردنی داگیرکاری تورک لە سنووری ئامێدی، ئاسایشی پەدەکە تیمێکی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکرد. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامێدی و بامەڕنی گورزیان لە داگیرکەران دا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و بارهەڵگرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کردۆتە ئامانج کە کەرەستەی شەڕی گواستۆتەوە بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە تێکشکاوە. -
دەستەی عەشیرەتەکانی شەنگال دژی داگیرکاری ڕاگەیاندراویان خوێندەوە
دەستەی عەشیرەتەکانی شەنگال دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، ڕایانگەیاند ئامانجی دەوڵەتی تورک چۆڵکردنی هەرێمەکە و گۆڕینێتی بۆ گۆڕەپانێکی سەربازی. -
سزای زیندان بەسەر چوار مامۆستای کورددا سەپێندرا
دادگای ئێران لە شاری مەریوان سزای چوار مانگ زیندانی بەسەر ٤ مامۆستای کورددا سەپاند. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە هەڕەشە و گوشار و هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر دەنگە ناڕازەیەکان بەردەوامە. -
خەڵکی بەهدینان لە دژی داگیرکەری وەستانەوە
لە هەرێمی بەهدینانی باشوری کوردستان گەل لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک وەستانەوە. -
تەرمی گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی (دڵسۆز گابار) کە لە شڕنەخ شەهیدببوو، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا. -
شوانی: پەدەکە رێگرە لە هەڵبژاردنی پارێزگاری کورد بۆ کەرکوک
وەزیری دادی عێراق رایەگیاند کە پارێزگاری کەرکوک دەتوانرێت بۆ کورد بێت، بەڵام پەدەکە رێگری بۆ ئەوە دروست دەکات. -
'ماڵی بارزانی چاوساغ و پێشەنگی هێڵی خیانەتن'
داگیرکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک بەردەوامی هەیە و کوردانی باشوور لەم بارەیەوە نیگەران بوون و وتیان: "ماڵی بارزانی چاوساغ و پێشەنگی هێڵی خیانەتن." -
هەپەگە: شۆڕش زێوکی لە ئەنجامی خیانەتی کەسێکدا شەهیدبووە
هەپەگە رایگەیاند، کە شۆڕش زێوکی لە سەرحەد لە ئەنجامی خیانەتی کەسێک شەهیدبووە و ئەوەی خستەڕوو، "هاوڕێمان شۆڕش بە خۆشەویستی بۆ گەل و وڵاتەکەی، بە دڵسۆزی بۆ ئامانج و هاوڕێیەتی خۆی، بە ئازایەتی و شۆڕشگێری نمونەیی خۆی، بەردەوام دەبێتە رێنیشاندەر بۆ هاوڕێیانی". -
کاڵکان: دەبێت هەموو شوێنێک بکەینە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخودان- نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، دەبێت تێکۆشان لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕی رادیکاڵ بەڕێوەبچێت و وتی، "دەبێت هەموو گۆڕەپانەکان بکرێنە گۆڕەپانی شەڕ و بەرخودان. هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان دەبێت تێکۆشانی رادیکاڵتر بەڕێوەببەن". -
دەوڵەتی تورک بنکەیەکی پێشمەرگەی لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد_نوێکراوەتەوە
دەوڵەتی تورک بنکەیەکی هێزەکانی پەدەکەی لە سەرگەڵێ بۆردوومان کرد، ڕاگەیاندراوە چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون. -
بزووتنەوەی گۆڕان: لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە سنووری بادینان مەترسییەکی گەورەیە
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە سنووری بادینان مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیانی سنوورەکە". -
ناسنامەی ئەو چەتە داعشانە بڵاوکرایەوە کە بڕیارە لە باشووری کوردستان جێگیر بکرێن
ناسنامەی ئەو چەتە داعشانەی سەر بە دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە کە بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستان جێگیر دەکرێن. -
وتەبێژی چاپەمەنی هەپەگە: سەروەریی بەدەستی گەریلایە
وتەبێژی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، سەرداری یەکتاش پەیوەست بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و باشووری کوردستان و تێکۆشانی گەریلا، هەندێک زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. -
مەمیان چیرۆکێکی ژیانی و ئافراندن
مەمیان چیرۆکێکی ژیانی و ئافراندنە کە توانی ببێت بە هاوڕێی خەبات و جەوهەری پەکەکەیی بوونی بەدەست خستووە. ئەرکی ڕیچکەگری لەئەستۆ گرت و بەو ئەرکەوە بوو بە شەڕڤانێکی ژیانی. -
'نیشتیمان دایکە و دایکمان لەم بێهەڵویستییەی دەسەڵاتداران نابوورێت'
سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان هەڵویستییان پیشاندا و وتیان: "نیشتیمان دایکە و دایکمان لەم بێهەڵویستییەی دەسەڵاتداران نابوورێت." -
هێزەکانی گەریلا لە زاپ، خواکورک و هەفتانین چەندین چالاکییان ئەنجامدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەڕێمەکانی زاپ، خواکورک و هەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. -
ناسنامەی ٢ شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ ٢ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەیخستەڕوو، "بە قاڵبوونەوەیان لە فەلسەفەی ئاپۆیی، خاکەڕایی، لە خۆبوردەیی و کەسایەتی پێگەیشتوویان بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی". -
دایکانی شەنگال: هیچ کەسێک ناتوانێت چرا-مان بکوژێنێتەوە
دایکانی شەنگال هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەنگال دەربڕی و وتیان: "هیچ کەسێک ناتوانێت چرا-مان بکوژێنێتەوە." -
ئەوەی ئاگری لە ماوا بەردا سوپای تورک بوو، ئەمەش وێنەکەی!
لە رێگەی وێنەی نوێوە ئاشکرا بوو کە ئەو ئاگرەی هەرێمی چیای ماوای ناوچەی حەسکێفی ئێلیحی گرتەوە، لەلایەن سوپای تورکەوە کەوتووەتەوە. -
لە قەلقەلی، پانۆس و ئەرزروم لافاو دروستبوو
بەهۆی دابارینی زۆری بارانەوە لە ناوچەی قەلقەلی وان، پانۆسی ئاگری و ئەرزڕۆم لافاو دروستبوو، زیانی مادی و برینداربوونی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە. -
دوو کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەی کورد بە تەقەی هێززەکانی ئێران برینداربوون
لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران، دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی بانە برینداربوون. -
ئاسایشی ئێزیدخان دەربارەی هێرشەکە ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە
ئاسایشی ئێزیدخان ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکە بۆ سەر تیمێک لە ڕۆژنامەوانانی ئێزدی لە شەنگال لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە.