کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بایک: دەبێت هەلومەرجی تەندروستی، ئاسایش و ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت- نوێکراوەتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کجەکە جەمیل بایک: ئەگەر دەوڵەتی تورک دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، با سەرەتا گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگرێت و دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ قەبوڵ بکرێت. رێبەر ئاپۆ چ پێشنیارێکی هەبێت ئێمە پاڵپشتی دەکەین. -
لە خەلفەتی ١٠ خۆپیشاندەر فەرمانی زیندانی کردنیان
لە ناوچەی خەلفەتی کە شارەوانیەکەی دەستیبەسەرداگیراوە، ١٦ کەس کە بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرابوون، ١٠ کەسیان فەرمانی زیندنایکردنیان بۆ دەرچوو، شەش کەسیش بە شێوەی مەرجدار ئازاد کران. -
ویستیان ڕۆژنامەنووسان بڕفێنن، گەل ڕێگری کرد
هێزەکانی دەوڵەت بە چەک هەڕەشەیان لە ڕۆنامەنووسان کرد و ویستیان کارمەندی یەنی یاشام وەیسی ئاکۆرەن بڕفێنن، چەکدارەکانی دەوڵەت لە ئەنجامی ناڕەزایەتی گەل هەڵاتن. -
ئەدانور ئینجە کە لە شارەوانی دەستبەسەرداگیراوی ئێلح، دەستی لە کار کێشایەوە
جێگری دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی بەل کەنت لە شارەوانی ئێلح وتی: "من لەگەڵ کەسانێک کە دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرن لە ژێر سەقفێکدا نابم" و دەستی لەکار کێشایەوە. -
سلۆپی: بەرخۆدان بە سەرکەوتنی گەل دەگاتە ئەنجام
پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایا باسی لەوە کرد ناونیشانی ئاشتی ئیمراڵییە و وتی: "ئەم بەرخۆدانە بە سەرکەوتنی هەموو گەلانی تورکیا بە ئەنجام دەگات". -
شارەوانی شەنگال: دژی ستەمی قەیوم بێدەنگ مەبن
شارەوانی شەنگال بە ڕاگەیاندراوێک پشتگیری بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و ستەمی دەوڵەتی تورکیان بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان و باخچەلی شەرمەزار کرد. -
لە وان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان چالاکی ئەنجامدرا
جێگری سەرۆکایەتی فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی گوتی: "وەرن پێکەوە خۆمان لەم زیهنیەتە فاشیستە ڕزگار بکەین. بەڕێز ئۆجالان ئەکتەری سەرەکییە لە چارەسەری پرسی کورد. ئێمە ئامادەین بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین". -
لە ئێلح پۆلیس هێرشی کرد، گەنجان بەرخۆدان دەکەن
لە ئێلح پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی دژی قەیوم، گەنجان دژی هێرشەکە بەرخۆدانیان کرد و بە بەرد وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. -
شەهید ژیان وڵات بە شیعرێک یادکرایەوە
شەهیدی تێکۆشانی ئازادی ژیان وڵات کە ساڵی ٢٠١٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی بە شیعرێک یادکرایەوە. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بە بەرخۆدان ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەبێتەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ئامەد لە گردبوونەوەدا قسەی کرد و گوتی: "ئەم بەرخۆدانە ئەم خاکە لە قەیوم پاک دەکاتەوە". -
بایندەر: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە!
لە گەڤەر دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر، گوتی: "دەست لە سیاسەتی قێزەون هەڵبگرن، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین". -
نوێنەرایەتی هەدەپە: دەرکردنمان لە هەولێر هاوکاتی سەپاندی قەیومە
نوێنەرایەتی هەدەپەی باشوری کوردستان پەیوەست بە دەرکرنیان لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست و ئاماژەیان بە نایاساییبوونی بڕیارەکەی پەدەکە کرد. -
پەدەکە نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی لە هەولێر دوورخستەوە
جارێکی دیکە ئاسایشی پەدەکە لە هەولێر ڕێگریی لە ئازادییخوازان کرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پەدەکە نوێنەرایەتی هەدەپەی لە باشووری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دوور خستووەتەوە. -
یەنەکە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای ڕەسافە هەڵوێستی خۆی نیشاندا
یەنەکە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای ڕەسافە رایگەیاند؛ پێویستە ئەو لایەنانەی بە سیناریۆی جۆراوجۆر بڕیار لە کەیسە ئەمنییەکان دەدەن و لایەنەکانی تری پێ تۆمەتبار دەکەن، ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ٣ گەریلای شەهیدی بەڕزڕاگرت
هەپەگە یادی ٣ گەریلای شەهید کردوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و وتی: "هاوڕێیانمان لە هەر گۆڕەپانێکدا بووبێتن گۆڕیویانە بۆ قەڵای بەرخۆدان و ڕێگەیان بە داگیرکەران نەداوە." -
لە هێرشی دەوڵەتی ئێراندا ٢ کۆڵبەر بریندار بوون
لە هێرشی هێزەکانی ئێراندا بۆسەر کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێک لە قەندیل و کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنوری نەوسود بە سەختی بریندار بوون. -
گەنجان ٤ ڕۆژە لە دژی داگیرکەران لە بەرخۆداندان
لە گەڕەکەکانی ئێلحدا گەنجان بە شەو و ڕۆژ لە دژی پۆلیسی تورک بە بەرد، فیشەکی هەوای و مۆلۆتۆفان لە بەرخۆداندان. -
لە ئێلح بەرخۆدانی ماک بەردەوامە
جەنگاوەرانی ماک لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئێلح دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ڕوویانکردە گۆڕەپانەکان. لە نێوان جەنگاوەرانی ماک و پۆلیسی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. -
چالاکییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان لە زیادبووندایە
لە چالاکییەکانی دژی دەستبەسەرداگرتندا پەیامی؛ "ئێمە شارەکەمان ڕادەستی قەیومەکان ناکەین" ڕاگەیەندرا. -
بەرخۆدان لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، گەلی خەلفەتی سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، سیاسەتمەداران و گەل پێکەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن. -
داگیرکەران هێرشیان کرد، گەلی ئێلح بە بەرخۆدان وەڵامیاندایەوە
گەلی ئێلح کە لە دژی کودەتای قەیومەکانی دەسەڵات بەرخۆدان دەکەن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە. گەلیش لەدژی هێرشەکانی پۆلیس بەرخۆدان دەکات. -
بۆ گەریلای یەژا ستار مەراسیمی پرسە دانرا
لە وێرانشار بۆ گەریلای یەژا ستار عایشە داگدەلەن ناسراو بە (نالین دڵگەش چیا) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، مەراسیمی پرسە بەڕێوە چوو. -
ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی لەبەردەم شارەوانی کۆبووەوە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی لە پێش بینای شارەروانی ئەنجامدرا. -
بەرخودانی ئێلیح لە چوارەم رۆژدا بەردەوامە
لە ئێلیح بەرخودان لە دژی کودەتای قەیوم لە چوارەم رۆژیدایە. لە چالاکییەکانی ئەمڕۆدا دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "سڵاو سڵاو لە ئیمراڵی هەزار سڵاو" وترانەوە. -
بەرخۆدانی مێردین: قەیوم کودەتایە
لە مێردین لەدژی کودەتای قەیوم بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدان بەردەوامە.