کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە سێرت ٧ کەس دەستگیرکران
لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی گەلی کورد لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان ٧ کەس دەستگیرکران. -
هاسەرۆک شارەوانییەکى هەدەپە بەهۆی رەتکردنەوەى داوایەکى پارێزگاری ئیدرەوە دەستگیرکرا
حەسەن سەفا هاوسەرۆک شارەوانیى ناوچەى هالفەلی لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان بەهۆی ئەوەى داوایەکى پارێزگاری دەوڵەتى تورکی رەتکردبووە، لەسەر کارەکەى دوورخرایەوە و دەست بەسەر شارەوانییەکەیدا گیرا و قەیومی لە شوێن دانرا و دەستگیرکرا. -
کوردانی فەیلی، ناسنامەی نەتەوەیەکی مافخوراو
ئاژانسی هەوالی فورات لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا باس لە نەھامەتی و دۆخی کوردانی فەیلی دەکات لە عێراق بە تایبەتی لە شاری کەرکوک. -
لە دهۆک و چەمچەماڵ دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون -نوێ کرایەوە -
وەزارەتی تەندروستی توشبوونی کەسێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری دهۆک ڕاگەیاند، هەروەها بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵیش توشبوونی کەسێکی دیکە لە چەمچەماڵ بە کۆرۆنا ئاشكراکرد. -
پارێزەرانی ئۆجالان: دەبێت بە زوترین کات ڕێوشوینی پێویست لە ئیمراڵی بگیرێتەبەر
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە بەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەک ڕێوشوێنیان ئاشكرا کرد کە دەبێت بگێریتە بەر. -
'ئاکەپە گورزێکی گەورەی لە ئیرادەی گەل و تێکۆشانی دژی کۆرۆنا دا'
خەباتی رێکەوتنی کوردستانی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی ئیدانە کرد و رایگەیاند، ئاکەپە گورزێکی گەورەی لە ئیرادەی گەل و تێکۆشانی دژی کۆرۆنا دا. -
لە دهۆک حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. -
چەند وێنەیەکی سروشت و گەریلاکانی کوردستان
چیاکانی کوردستان بە دیمەنەکانی بەهار خەمڵێنران. چەند وێنەیەکی سروشت و گەریلاکانی کوردستان. -
کاڵکان: پێویستی بە یەکێتیى کوردان و یەکێتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، بۆ بونیاتنانی ژیانی دیموکراتیک پێویستی بە یەکێتیی کوردان و یەکێتیی گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە. راشیگەیاند، ئەردۆغان بە پایتەختە رۆژئاواییەکاندا دەگەڕێت و سەودا و مامەڵە بە تورکیاوە دەکات. -
هاوسەرۆکی شارەوانی یەنیشەهیری ئامەد دەستگیرکرا
بەلگین دیکەن هاوسەرۆکی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد کە لە پۆستەکەی دوورخرابوو دەستگیرکرا. -
لە زیندانەکانی تورکیا پێداویستیەکانی خۆپاراستن بە زیندانیان نادرێت
هەر یەک لە کۆمەلەی MED-TUHAD-FED وDHD لە سەر ڕەوشی ١٢ زیندانی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان ڕاپۆرتێکیان ئامادەکرد و ئاماژەیان بەوەدا لە زیندانەکان دەمامک، دەستکێش و دەرمانی پاکوخاوینی نادرێتە زیندانیان. -
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید ببوون
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ١٩ تشرینی دووەمی(سەرما وەرز)-ی ٢٠١٩ لە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید ببوون و ئاماژەی بەوەدا کە یادکردنەوە ئەوان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. -
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٦ حاڵەت بەرز بوویەوە
بەپێی دوایین ئامار، کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٦ حاڵەت بەرز بووەتەوە. -
دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر ٤ شارەوانیی تری هەدەپەدا گرت
دەسەڵاتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە دەستی بەسەر شارەوانییەکانى هەدەپە لە ئێلح، فارقین، لیجە و ئەرخەنی دا گرت و قەیومی بەسەر شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانى هەدەپەدا داسەپاند و هاوسەرۆک شارەوانییەکانى فارقین و ئەرخەنیشی دەستگیرکرد. -
لە پارێزگای سلێمانی ١٠ حاڵەتی تری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ١٠ حاڵەتی تری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە. -
لە کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک بڕیاری دا قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکاتەوە. -
گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە ئاگری نەورۆزیان کردەوە
ئاگری نەورۆز لە چیاکانی کوردستان کرایەوە. گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جەژنی بەرخۆدانی نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
لە باشووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ تا یەکی نیسان درێژکرایەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ تا ١ی نیسانی ٢٠٢٠ درێژکراوەتەوە. -
گەریلاکانی یەرەکە نەورۆزیان پیرۆز کرد
یەرەکە لە ٢١ی ئازاردا لەسەر چیا ئازادەکان بە کردنەوەی ئاگر و هەڵپەڕکێ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
لە چیاکانی کوردستان نەورۆز پیرۆزکرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیاکانی کوردستان ئاگری نەورۆزیان کردەوە. -
لە لایەن بنەماڵەکەیەوە یادی شەهید (دەمهات زیندان) بەرز ڕاگیرا
(دەمهات زیندان) لە ۲مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە یادی بەرز ڕاگیر و ڕاگەیەندرا: "کوڕەکەمان ڕێی ئازادی کوردستانی گرتەبەر و ئاشقی ئازادی بوو و لەو پێناوەشدا گیانی بەخشی و پێوەی سەربەرزین". -
داگیرکەران لە ئاگری گورزی گەورەیان لێدرا؛ ٢٥ سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى بازیدی ئاگری چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیی هیزەکانى گەریلادا ٢٥ سەربازی سوپای تورک کوژران. -
نەورۆز لە رحا پیرۆز کرا
لە ناوچەکانى خەلفەتی، بێرەجوک و وێرانشار لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان نەورۆز لە رێگەى دەستە دەستەى بچووکی هاووڵاتییانەوە پیرۆز کرا. -
سوپای تورک لە چەولیک دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی شیرمان و لادێکانى دەورووبەری لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. -
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورکدا ٩ کەس لە پرسوس دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی لە دژی گەلی کورد ٩ گەنجی لە شاری پرسوس لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان دەستگیرکرد.