کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بولدان: قۆناغی ئاشتی لەگەل ئاکەپە بەڕێوە نابرێت، پەلە بکەن بۆ چوونی ئەردۆغان!
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، قۆناغی ئاشتی لەگەڵ ئاکەپە نابیت، پەلە کردن بۆ رۆشتنی ئەردۆغان، لە دەستی ئۆپۆزسیۆندایە. -
کەسوکاری ونبووان، یادی قوربانییانی رۆبۆسکییان کردەوە
خزم و کەسوکاری ونبووان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ گەڕان بۆدوای داد و یەکسانیدا. لە چالاکییەکاندا کە لە چەندین شار بەڕێوە چوون، بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە. -
یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی کرایەوە
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی رۆبۆسکی لە گوندی رۆبۆسکی مەراسیمێکی یادکردنەوەی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە کرایەوە و جەختیش کرایەوە کە بێگومان لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژ و ئەوانەی فەرمانی کۆمەڵکوژییەکەیان داوە، ئەنجام دەدرێت. -
هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە زاپ و چەلێ شەهید بوون
هەپەگە یاسی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ و هەرێمی زاپ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان بۆ ئەوان گەورەترین و سەرەکیترین ئەرکە. -
كۆنگرهی ههشتهمی یهكگرتووی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لەهۆلی سەعد عەبدوڵا، لەشاری هەولێر به بهشداری ٩٠٠ ئهندام کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دهستی بهكارهكانی كردو دوو كهسایهتی ئهو حزبهش له كێبڕكێیهكی بههێزدان بۆ وهرگرتنی پۆستی ئهمیندار. -
لە ئامەد پۆلیسی تورک کەسێکیان کردە ژێر زرێپۆشەکەیانەوە و گیانی لەدەستدا
لە دەوروبەری باڵەخانەی هەدەپەی ئامەد، پۆلیسی تورک کەسێکیان بە ناوی جیهان جان کردە ژێر ئۆتۆبۆسی زرێپۆشەوە و گیانی لەدەستدا. -
قەڕەیلان: ئێمە دەتوانین جێگای خۆمان بکەینەوە - بەشی دووەم و کۆتایی –
قەڕەیلان: ئێمەی کورد خاوەن زۆر دەرفەتین. دەرفەتی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازیمان هەیە. ئێمەش دەتوانین جێگایەک بۆ نەتەوەکەمان بکەینەوە. ئەگەر ئێمە مێژووی ڕابردوومان دوبارە بکەینەوە، نەوەکانی داهاتوو تف لە گۆڕەکانمان دەکەن. -
ڕۆبۆسکی تارای سپی پۆشی
لەگەڵ ئاستەنگی و داخستینی ڕێگاکان، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ناوچەکانی کوردستان بە بەفر خەملێنران. -
رۆیتەرس: لە کەرکووک کارمەندێکی ئەمرکیا کوژرا
شەوی ڕابردوو کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی لە سەربازگەی کەیوانی(k1) شاری کەرکووک کوژرا. -
ئێران- رووسیا- چین دەستیان بە مانۆری دەریایی هاوبەش کرد
مانۆری دەریایی هاوبەشی ئێران، چین و روسیا لە ئۆقیانوسی هیند و تەنگەی عومان دەستیپێکرد. -
هاتۆچۆ لە پێنج ناوچەی جۆلەمێرگ قەدەغە کرا
پارێزگاریی جۆلەمێرگ قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی ١٥ رۆژ لە پێنج ناوچەی پارێزگاکە راگەیاند. -
لە سێ ناوچەی ئەرزەڕۆم ١٥ هەدەپەیی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
لە شارەوانی ناوچەی قەرەیازی، تاتۆس و قەڕەقۆچانی ئەرزەڕۆم ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە لایەن ڕژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە. -
کۆدار بە بۆنەی کۆچی دوایی نورعەلی تابەندە پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
کۆدار کۆچی دوایی قوتبی دەروێشە گونابادییەکانی بە کەسەرێکی گەورە ناوبردووە و هیوای خواستووە کە لێشاوی سەرهەڵدان بۆ ئازادی گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێز بکرێت و گەلان بە ئازادی بگەن. -
کەجەدە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیی کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە –KCD) بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کە ٣٤ کەس شەهیدکران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە یادکردنەوەکاندا بکات. -
تەڤگەرا ژنێن ئازاد: بەرپرسیاری ڕۆبۆسکی ئاکەپەیە
تەڤگەرا ژنێن ئازاد (تەژەئا – TJA) ڕایگەیاند، بەرپرسیاری کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی و ئەوەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی دا دەسەڵاتی ئاکەپە بوو. ئاکەپە بەردەوامی کلتوری کۆمەڵکوژیەکانە." -
خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی سەردانی داواکاری گشتیان کرد
خانەوادەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان تر بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد. -
لە خارپێت بوومەلەرزە ڕوویدا
لە باکووری کوردستان لە شاری خارپێت بوومەلەرزەیەل بە پلەی ٤.٩ ڕوویدا. -
لە ئامەد ژنێک کوژرا
لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ژنێک بە ناوی دەنیز، ک. کوژرا. -
قەڕەیلان: ئاکەپە بە شەڕ لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە، چارەسەریی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دەهێنێت -بەشی یەکەم-
قەڕەیلان ڕایگەیاند، دەسەڵاتی تورکیا لە ڕێگای هاوسەنگیەکانەوە هەوڵ دەدات لە سەر پێ بمێنێتەوە، بە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی دەیەوێت لە هەرێمەکە سەردەست بێت و وتی، "ئەگەر شەڕ نەکات، یان کێشەکان چارەسەر بکرێن، ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێت." -
پانۆرامای ٢٠١٩ی ڕووداوەکانی باشووری کوردستان و عێراق
ساڵی ٢٠١٩ بۆ باشووری کوردستانیش پڕبوو لە ڕووداوی گرنگ و بەرخۆدان لەدژی داگیرکەری و هێرشی دڕندانەی دەولەتی تورکی داگیرکەر. -
هەپەگە لە حەفتەنین گورزێکی لە سوپای تورک دا
هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ٢٥ی کانونی یەکەم لە ناوچەی حەفتەنین لەدژی سەربازانی تورک چالاکییەکیان ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش کرا کە لەو چالاکییانەدا گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانی سوپای تورک دراوە. -
کەجەدە پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحی کرد
کەجەدە بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان کرد بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح. -
چارەنووسی ئەیوب خەلیل کە لە لایەن ئاسایشی پ.د.ک-وە گیراوە، نادیار
ئەیوب خەلیل گەنجێکی کوردە و لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەشداری چالاکی قەڵغانی زیندوو لە ناوچەی برادۆست ببوو، ماوەی پێنج مانگە لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان پ.د.ک-وە دەستگیر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە و بنەماڵەکەشی نیگەرانن. -
لە دەریاچەی وان ٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
لە دەریاچەی وان کەشتییەکی کۆچبەران نوقم بوو، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا. -
کەجەکە: رۆبۆسکی لەبیر ناکرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ بکوژەکان ئەنجام دەدریت
کەجەکە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیدا رایگەیاند، رۆبۆسکی و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە کاتی خۆراگریی خۆبەڕێوەبەردندا ئەنجامدران، لەبیر ناکرێن. وتیشی، ئەوانەی وتیان،"ژنیش بێت، منداڵیش بێت ئەوەی پێویستە دەیکەین" و ژن و منداڵی کوردیان قەتل کرد، لەبیر ناکرێن.