کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە جلوبەرگی سەربازییەوە چوونە سەر سندوقەکان و هۆشدارییان پێدرا
لە ئەلکێى ناوچەى شرنەخ سەربازان بە زرێپۆش دەگوازرێنەوە بۆ دەنگدان و خواستیان بە جلوبەرگی سەربازییەوە دەنگ بدەن، بەڵام چاودێرانى هەدەپەش لە سەر سندوقەکان لێیان هاتنە دەنگ و ناچار بوون جلوبەرگە سەربازییەکانیان بگۆڕن. -
دەنگدان لە ئامەد لە ژێر گەمارۆی هەزاران سەرباز و پۆلیس دا بەڕێوەدەچێت
دەنگدان لە ئامەد بۆ هەڵبژاردنى شارەوانی لە ژێر گەمارۆی هەزاران چەکدارى دەوڵەتى تورک دا بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتى تورک ١٩ هەزار سەرباز و پۆلیسی لە شاری ئامەد بۆ گەمارۆدانى ئەم هەڵبژاردانە و دەنگدەران ئەرکدار کردووە. -
سەربازانى تورک لە گوندی ئۆسیان گوشاریان خستووەتە سەر دەنگدەران بۆ ئەوەى دەنگ بە ئاکەپە بدەن
سەربازانى سوپاى تورک لە گوندی ئۆسیان لە پارێزگاى سێرت گوشاریان خستووەتە سەر دەنگدەران و بە دەنگدەرانیان راگەیاندووە، دەبێت دەنگ بە ئاکەپە بدەن. -
قەیومەکەى ئاکەپە ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى تاڵانکرد
قەیومی داگیرکەری ئاکەپە لە ناوچەى کایا پناری ئامەد پێش ئەوەى لەلایەن گەلەوە دەربکرێت و شارەوانیى ئەو ناوچەیە لە چنگ دەربهێنرێت، ناوەندی رۆشنبیریى جگەر خوێنى تاڵانکرد. -
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە خەلفەتێى رحا بەشێوەى نایاسایى دەنگ دەدەن
پۆلیسەکانى دەوڵەتی تورک لە مێرسین، ئەدەنە، ئەنتالیا و کۆنیاوە براون بۆ خەلفەتێ لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان و بەشێوەى نایاسایی دەنگ دەدەن. -
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورک گوندەکانی برادۆست-یان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر سنووری ناوچەى سیدەکانیان بۆردومانکرد. -
پەرلەمانتاری مانگرتوو دێرسیم دا‌غ دەنگی دا
دێرسیم دا‌غ پەرلەمانتاری هەدەپە کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و بۆ ئازادیى ئۆجالان لە مانگرتندایە، ئەمڕۆ چووە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی دا. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک پشتگیری خۆیان بۆهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی هەدەپە ڕادەگەینێن
لە شاری کەرکووک حزبە کوردستانیەکان پاڵپشتی خۆیان دووبات دەکەنەوە بۆ هەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا -
گەریلا لەچەلێ لەدژی سوپای تورکیا چالاکیی ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی خەڕگەل-ی چەلێ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی سەربازانی سوپای تورک کرانەئامانج. -
کەجەکە: بەدڵنیاییەوە ئاواتەکەی قازی محەمەد کە کوردستانێکی ئازادبوو بەدی دێت
ھاوسەرۆکایەتیی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەری کەجەکە، لە بەیاننامەیەکدا ٧٣ هه‌مین ساڵیادی لەسێدارەدانی قازیی محەمەد، پێشه‌وای کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و هاوڕێكانی ده‌كاته‌وه. کەجەکە دەستنیشانی کرد کە بەدڵنیاییەوە کوردستانێکی ئازاد مسۆگەردەبێت. -
یاگز ١٣٠ ڕۆژە لەمانگرتندایە وباری تەندرووستیی خراپە
بەرخۆدانیی مانگرتن لەخواردنی ناسریاگز لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەڕۆژی ١٣٠هەمین-ی خۆیدایە. ڕۆژبەڕۆژ باری تەندروستیی یازگز خراپتردەبێت. -
فەلاح سەلاح: تورکیا بە شێوەیەکی شاراوە حوکمی باشووردەکات
فلاح سەلاح چاودیری سیاسی پێی وایە تورکیا بە شیوەێکی شارەوە لە هەرێم حوکم دەکات و کاریگەری تەواوی لەسەر بریارەکانی هەرێم هەیە بەو شێوەیەش کاریگەری خۆی لەسەر پەیوندیەکانی نێوان هەرێم بە غداد داناوە. -
بانگه‌وازی هه‌ده‌په بۆ ده‌نگده‌ران: له هه‌موو شوێنێك خاوه‌نداره‌تی له سندووقه‌كان بكه‌ن
٢ ڕۆژی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا. پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌رده‌وامه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌ده‌په بانگی هه‌موو ده‌نگده‌رانی كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. -
هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و سترانی له‌یلای چڕی
هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد كه ١٤٢ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه. -
کەرکووکییه‌كان پشتگیریی مانگرتنی دژ به گۆشەگیری دەکەن
هاوڵاتییانی شاری کەرکووک پشتیوانی له مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: مانگرتنی بێ‌سنوور کەسانی خاوەن ئیرادەی پێویستە. -
مه‌لا سەید ئەحمهد ئه‌م جاره هێرشی كرده سه‌ر ئەو پاڕێزەرانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووه
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی له‌بری ئه‌وه‌ی داوای لێبووردن له شه‌ڕڤانان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان بكات، ئه‌م جاره په‌لاماری ئه‌و پارێزه‌ر و چالاكانه‌ی دا كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه. -
له وان و ڕووحا ١٤ كه‌س زیندانی كران و ١١ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی شاخێ ١٤ كه‌س زیندانی كران. له لایه‌كی دیكه‌وه له وێرانشار ١١ كه‌س ده‌ستگیر كران كه له‌نێویاندا كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان هه‌ن. -
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری گرتنی فه‌رهاد توونچی دا
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌رهاد توونچ زیندانی بكرێت. -
هه‌په‌گه: له بازید ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی ٢٧ی ئاداری گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. -
ناسر یاگز سەرەڕای دۆخی خراپی تەندووستی پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له مانگرتن دەکات
مانگرتنه‌کەی ناسریاگزئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی دیموكراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌رڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری هەولێر ١٢٩ڕۆژە بەردەوامە. -
٩ ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له ئیدر زیندانی كران
له‌و ١٥ ئه‌ندام و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه به‌ر له ١٢ ڕۆژ له شاری ئیدری باكووری كوردستان ده‌ستگیر كرابوون، ٩ كه‌سیان زیندانی كران. -
بووڵدان: ئاكه‌په ده‌بێ بڕوات
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، گه‌ل ڕۆژی ٣١ی ئادار ده‌رسێكی گه‌وره به ئاكه‌په ده‌دات. گوتیشی، ده‌بێ به‌په‌له گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت. -
مه‌لا سەید ئەحمەد پێنجوێنی لەسەر تۆمەت خستنەپاڵ شەڕڤانان درایە دادگه
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كه له گوتاری هه‌ینیدا تۆمه‌تی خسته‌پاڵ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری شاری هه‌ولێر درایه دادگه. -
هەولێر بووەتە ناوەندێک بۆ داڵدەدانی تاوانباران
سەرنجڕاکێشە زۆربەی ئەو بەرپرس و کەسایەتییە عێراقییانە، کە لەلاین دادگاوە بە تۆمەتی گەندەڵی یاخواد تیرۆر تۆمەتبار دەکرێن لە شاری هەوڵیر خۆیان حەشار دەدەن. -
نەپەگە: رۆح و هەڵوێستى قارەمانانەى هەڤاڵ عەگید تاکە گەرەنتیی ئازادییە
فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) هەفتەى قارەمانیى پیرۆز کرد و رایگەیاند "رۆح و هەڵوێستى قارەمانانەى هاوڕێ عەگید تاکە گەرەنتیى ئازادیى گەلەکەمانە. هاوڕێ عەگید قارەمانێکى راستەقینەبوو، کە هەموو کات لەلایەن گەلەکەمانەوە یادی بەرز رادەگیرێت"