کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاسبکارانی جزیر: کار وا بڕوات ناچار دەبین دوکانەکانمان دابخەین
دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرە لەبەرامبەر دۆلاردا، قەیرانی بۆ بازاڕ دروست کردووە و کاسبکارانی جزیر دەڵێن "ئەگەر کار وا بڕوات، دەڕابەی دوکانەکانمان دەهێنینە خوارەوە". -
هەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە ٢١ی تەموزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید ببوون. -
هاوسەرۆکى کۆدار: ئێمە هەڵوێستى ئێستاى ئێران و دەستێوەردانى دەرەکیشمان قبوڵ نییە
فوئاد بێریتان هاوسەرۆکى کۆدار لێکدانەوەى بۆ پێشهات و رووداوەکانى ئێران کرد و وتى، هەم هەڵوێستى ئێستای کۆمارى ئیسلامی و هەم دەستێوەردانى دەرەکى قبوڵ ناکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن کێشەکان لە رێگەى هێڵى سێیەمەوە چارەسەر بکەن. -
له سنووری پیرانشار كۆڵبهرێك كوژرا
پاسدارانی ئێران لهسهر سنووری پیرانشاری ڕۆژههڵاتی كوردستان دهستڕێژیی گولهیان له كۆڵبهران كرد. له ئهنجامدا كۆڵبهرێك كوژرا. -
لە تەندورەک چالاکیى گەریلا؛ سەربازێک کوژرا
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە ناوچەى تەندورەکی وان، سەربازێکى تورکیا کوژراوە. -
سەردار ستار: دەبێت پارتی دەست لە سیاسەتی هەڵەی خۆی بەربدات وبێتە سەرهێڵی یەکێتی نەتەوەیی
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە سەردارستار، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی بارزانیەکاندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئەوکۆمەڵکوژییەی شەرمەزارکرد و لە دژی هەرجۆرە نۆکەرییەک، بانگەوازی یەکێتیی نەتەوەیی کرد. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکییەکەى چیاى گۆڤەندی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە رۆژی ٢٣ى تەمووز لە دەریى پان لە چیاى گۆڤەند ئەنجامیان دابوو و بەو هۆیەوە ٧ سەربازى تورکیاى داگیرکەر کوژرابوون. -
لە ماوەی ٤مانگدا ٣٠ کۆڵبەری کورد لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون
بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر سنوور، لە ماوەی ٤مانگدا٣٠ کۆڵبەر کوژراون. -
دواى ٢١ ساڵ لە هەمان شوێن...
ئادار خوشکى گەریلا ئێرش ٢١ ساڵ لەوە پێش لە سیدەکان شەهیدبوو. ئێستا گەریلا ئێرش گەڤەر برای شەهید ئادار لە هەمان شوێن و لە لێلیکانى سیدەکان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکات. -
زیندانیى نەخۆش ئایتەک، گیانى لە دەستدا
سەڵاحەدین ئایتەک، کە لە زینداندا تووشى نەخۆشى بوو بوو لە داوى چەند ساڵ لە ئازادبوونى بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە گیانى لە دەستدا. -
لە بەغداد هەوڵی پێکهێنانی حکومەت دەدرێت و لە هەولێریش بارودۆخ نادیارە
ئەگەرچی هێشتا دواین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەى ١٢ى ئایاری پەرلەمانى عێراق ئاشکرانەکراون، بەڵام بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەوڵ دەدرێت. لەلایەکی ترەوە دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژەڤدایە. -
کۆمەڵگەى ئیسلامى دیموکراتیک: رانەوەستە تۆش خێرى خۆتى تێبکە وچاکە بکە
کۆمەڵگەی ئیسلامی دیموکراتیک بە بۆنەی جەژنی قوربان لە ١٢ی یاب/٢٢ی گەڵاوێژ، بۆ گەلی عەفرین کە لەشەهبا ژیان بەسەردەبەن کەمپەینی" تۆیش قوربانی بدەرە گەلی عەفرین"ی دەست پێکردووە. -
کەرکووکی: تهڤگهری ئازادی به بڕیاری سیاسی له ههڵبژاردنی داهاتووی ههرێم دوورخراوهتهوه
تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان ناوی خۆی تۆماركردبوو له كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی ههرێمی كوردستان بۆ بهشداریكردن له ههڵبژاردنی ٣٠ی ئهیلوولی ئهمساڵ، بهڵام كۆمسیۆن بهشداریكردنی ئهو پارتهی ڕهتكردهوه. -
ههپهگه فڕۆكهیهكی هێرشبهری بێفڕۆكهوانی خسته خوارهوه
ههپهگه ئاشكرای كرد كه گهریلاكانیان له شرناخ فڕۆكهیهكی هێرشبهری بێفڕۆكهوانی جۆری سیها-یان خستووهته خوارهوه و له ههرێمی بارزانیش سهربازێكیان كوشتووه. -
ئاکەپە شوێن و کارە زەوتکراوەکان دەبەخشێتە لایەنگرانی خۆی
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئاکەپە ئەو شوێنانەی کار کە لەژێر سایەی دەبەپەدا دروست کرابوون و دواتر بەزۆر دەستی بەسەردا گرتن، دەکاتە دیاری و دەیدات بە لایەنگرانی خۆی. -
پاش ٢٤ ی حوزەیران ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە
لە شاری وان، پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، ژمارەی پەنابەران زیادیان کردووە. هەموو ڕۆژێک سەدان پەنابەر، لە گەراجی پاسەکانی شاری وانەوە بە شێوەیەکی نایاسایى بۆ شارەکانی تر دەگوازرێنەوە. -
کۆگایەکى ترى چەک و تەقەمەنى لە هەولێر تەقییەوە
شەوی رابردوو لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى فیدراڵی کوردستان کۆگایەکى تری چەک و تەقەمەنی تەقییەوە. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە ناڕەزایەتیان نیشاندا
پەرلەمانتاری هەدەپە لە شرنەخ حوسێن قاچماز، لە بارەی هێشتنەوەی باری نائاساییەوە دوا و وتی "باشترین والیەکانی ئێستا، والیەکانی باری نائاسایی ساڵی ١٩٩٠ دەهێننەوە بیرمان.". -
له نێوان هێزه عێراقییهكان و داعش له مهخموور شهڕ ڕوویدا
له دهوروبهری قهزای مهخموور لهنێوان هێزه عێراقییهكان و چهتهكانی داعش پێكدادان هاته ئاراوه. ڕاگهیهندرا كه تهرمی ٢ چهتهی داعش له ناوچهكه دۆزراونهتهوه. -
ههپهگه: له جۆلهمێرگ ٢ سهربازی توركیا كوژران
گهریلاكانی ههپهگه له ناوچهی چهلێی جۆلهمێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركهر چالاكییهكیان ئهنجامدا. له چالاكییهكهدا ٢ سهربازی توركیا كوژران -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندی گەڤەتەپەى ئەرزرۆم بۆردومان دەکەن
سەربازانى سوپاى تورکیاى گوندی گەڤەتەپەى ناوچەى قەرەیازیی-یان لە پارێزگاى ئەرزرۆم گەمارداوە و رێگاى هاتووچۆ بە هاووڵاتییان نادەن. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکە بۆردومان دەکەن و ژیانى هاووڵاتیانى ئەو گوندە لە مەترسیدایە. -
کەجەکە: تێکۆشان لە دژى گۆشەگێرى تێکۆشانە لە دژى فاشیزم
کەجەکە داواى لە هەموو هێزە دیموکراسیخوازەکان کرد لە دژى گوشار و گۆشەگیریى سەر رێبەری گەلی کورد هەڵوێستیان هەبێت و لەو چوارچێوەیەدا تێکۆشان لە دژى فاشیزم بە تەواوی مانابەخش بکەن. -
ئەندامێکى هەدەپە لە هەولێر لە دواى دەستگیرکردنییەوە بێسەروشوێنە!
محەمەد ڤەفا (وەفا) کۆچاکلی ئەندامى هەدەپە لەسەر داواى ئاسایشی هەولێر چوو بۆ سەردانى ئاسایش و ماوەی ٥ رۆژە هیچ هەواڵێکى نییە. -
سەربازانى تورکیا دارستانەکانى جۆلەمێرگ دەسوتێنن
ئەو ئاگرەى بەهۆی تۆپبارانى سوپاى تورکیا لە جۆلەمێرگ کەوتووەتەوە تا ئێستا بەردەوامیى هەیە. بەرپرسان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە نادەن و رێگریش لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە. -
٥هەمین ساڵیادى کۆچی دوایى شێرکۆ بێکەس بەڕێوەچوو
لە شارى سلێمانى و لەسەر گڵکۆکەى لە پارکى ئازادی، ٥هەمین ساڵیادى کۆچى دوایى شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورەى کورد بەڕێوەچوو.