کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە کەرکوک یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە
لە شاری کەرکوک بە پێشەنگایەتی ڕژاک بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت. -
لە زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمێک بۆ یادی کیمیابارانی شارەکە بەڕێوەچوو
لە ٣٦ هەمیندا ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە زانکۆی هەڵەبجە چەند چالاکییەک ئەنجامدرا. -
پێکهاتەکانی شەنگال بە درووشمی "نا بۆ داگیرکاری تورک" ڕێپێوانیان کرد
پێکهاتەکانی ئێزدی و عەرەبی شەنگال بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دژی پلانەکانی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە ڕێپێوانێکی جەماوەریان بە درووشمی "نا بۆ داگیرکاری تورک" ئەنجامدا. -
کۆنگرەی گەل: نەورۆزی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، پیرۆز بێت
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" مۆری خۆی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی وڵات و دەرەوە بدات. -
پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن
بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆز لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجۆش و خرۆشەوە مەراسیمی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچن. -
یەژا ستار چالاکیی نیشانشکێنی ئەنجامدا
گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک چالاکیی نیشانشکێنیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزا درا. -
تاڵەبانی: كوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتووییە
بافڵ تاڵەبانى لە ٣٦ـەمین ساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەى بەوەکردووە، كوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتووییە نەک ترازان و دوورکەوتنەوە، دەشڵێت، لەبیرمان بێت وەک کورد یەک چارەنووسمان هەیە. -
حسێن حاجی: دەوڵەتی تورک دەیەوێت عێراق بکێشێتە ناو شەڕێکی هەرێمییەوە
هاوسەرۆکی پادێ، حسێن حاجی ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدوای شەڕێکی هەرێمیدا دەگەڕێت و دەیەوێت عێراق بکێشێتە ناو ئاگریی شەڕەوە و وتی: "پێویست ناکات عێراق شەڕ بخاتە ناو خاکی خۆی و خاکەکەی تەسلیمی تورکەکان بکات. -
کەژاڵ عەبدولقادر: نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و ڕزگارییە
کەژاڵ عەبدولقادر، چالاکوان و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، لەبارەی نەورۆزەوە وتی: "نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و خەبات و ڕزگارییە و من بە تاکە جەژنی خۆمی دەزانم." -
کتێبی 'لە چیاکان پرسیارم بکە' لە نەورۆزدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە
کتێبی "فەریدە ئاڵکان" لە چیاکانەوە پرسیارم بکە، لەلایەن چاپخانەی مەیمانەوە چاپ و بڵاوکرایەوە. کتێبەکە کە بە بەشداریی نەوایا ژن ئامادەی چاپ کراوە، خوێنەران دەگەیەنێتە دڵی گەریلاکانی بۆتان. -
قەرەیلان: گەریلاکانی ئازادی سەلماندیان کە کەس ناتوانێت بیانبەزێنێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە سەردەمی نوێدا سەلماندییان کە کەس ناتوانێت بیانبەزێنێت. لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە چەند ساڵە بەردەوامە دەریخست، کە چەندە هێزێکی پتەو و بەهێزە". -
'نەورۆز سیمبولێکی نەتەوەییە و لە بناری قەندیل پیرۆزی دەکەین'
سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی، لەبارەی نەورۆزی ئەمساڵەوە وتی: "نەورۆز سیمبولێکی نەتەوەییە و پیرۆزکردنی نەورۆز لە بناری قەندیل کولتورێکی ئاڵ و واڵایە، هەمووان نەورۆز لە بناری قەندیل پیرۆز دەکەین." -
تەڤگەری ئازادی بۆ دووبارەنەبوونەوەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە داوای یەکڕیزی کرد
تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدی هەڵەبجە داوای یەکڕیزیی دەکەین، گەر لە چوارچێوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی و تێکۆشانێکی فیکریی، بەرەنگاری دوژمن نەبینەوە، ئەوەی لە پێشماندایە لە جینوسایدی هەڵەبجە زۆر خراپتر دەبێت. -
لە بورجەکانی ئامەد بە ٧٥ دەف ئاهەنگی نەورۆز پیرۆزکرا
لە بورجەکانی سوری ئامەد کە زەکیە ئاڵکان ئاگری نەورۆزی داگیرساند، بە هەڵپەڕکێ و دەف نەورۆز پیرۆزکرا. -
دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی کوشت
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری شاری نەوسودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی تر گیانی لەدەستدا. -
لە نسێبین ڕەهشان دەمیرەل یادکرایەوە، ئاگری نەورۆز کرایەوە
ئەمڕۆ دەسپێکی ئاهەنگەکانی نەورۆزی مێردین لە نسێبین بوو، جەماوەری گەل شەهیدانی نەورۆزیان یادکردەوە و لە گەڕەکی کشلای ئاگری نەورۆزیان کردەوە. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستە دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە نەورۆزی دەپ قسەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە. -
لە نەورۆزی دەپ پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد خوێنرایەوە
لە ناوچەی خارپیت، لە ئاهەنگی نەورۆز کە هەزاران کەس بەشداربوون، پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەورۆزی ساڵانی پێشوو خوێنرایەوە. -
تەڤگەری ئازادی: دەوڵەتی تورک چاوی بڕیوەتە کەرکوک و موسڵ و هەولێر
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دژی سەردانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بۆ عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پیلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە مەترسیدار دەزانێت. -
نەورۆزی دەپ: عەبدوڵا ئۆجالان پەیامبەری ئاشتییە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار لە نەورۆزی دەپ گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، پەیامبەری ئاشتییە. چارەسەری پرسی کورد و هەموو پرسەکانی تورکیا، بەبێ هەوڵی بەڕێز ئۆجالان نابێت". -
لە شاری سلێمانی ٥ شەهید یادکرانەوە
لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، لە مەراسیمێکدا ٥ شەهیدی ڕێگای ئازادیی کوردستان یادکرانەوە. -
نەورۆزی دەپ: ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە
هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک لە ناوچەی دەپی خارپێت لە ئاهەنگی نەورۆز ئاماژەی کرد بە ڕێگەی چارەسەر و گوتی: "ڕێگەی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە، ڕێگەی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە". -
قەرەیلان: قۆناغی ئازادی بە ئاگری نەورۆز مەزنتر دەبێت
قەرەیلان وتی: "نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٤ نەورۆزی بەرزکردنەوەی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانە" و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە گەل بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری لە نەورۆزدا بکات. -
کەجەکە شەهیدانی هەڵەبجەی بەڕێزدارییەوە یاد کردەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی هەڵەبجەی بەبیر هێنایەوە. -
وڵاتپارێز جەماڵ دوومان کۆچی دوایی کرد
جەماڵ دوومان کە ماوەیەکی زۆر چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ دەکرا، لە شاری ڤێرڤیێرس کۆچی دوایی کرد. تەرمی دوومان لەلایەن جەماوەری کوردستانیان و دۆستانی بەخاک سپێردرا.