جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئیسرائیل لە سوریا هێرشی نوێی ئەنجامدا
ڕاگەیاندرا کە ئیسرائیل لە نزیک پایتەخی سوریا هێرشی ئاسمانی کردووە. -
ئیسرائل ئۆفیسی حەماسی لە بەیروت کردە ئامانج
ڕاگەیاندرا ئیسرائیل بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئۆفیسێکی سەر بە حەماسی بۆردومانکردوە. -
مایلین ساولۆی: عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگێکی راستەقینەیە
دەرهەێنەری فەرەنسی مایلین ساولۆی کە چەند فیلمێکی لەسەر بزوتنەوەی ئازادیی کورد بەرهەمهێناوە، باس لەوەدەکات کە تێکۆشانی ژنانی کورد گرنگیەکی گەورەی هەیە و وتی، "ئۆجالان هەم لە رووی تیۆریک و هەم لە رووی پراتیکەوە پێشەنگێکی راستەقینەی تێکۆشانی ژنانە". -
کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشور و ئەمریکا دەکات
بە گوێرەی ئاژانسی کۆریای باکور، کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی لە کۆریایی باکور و ئەمریکا کردوە و وتویەتی گەر کۆریایی باشور و ئەمریکا شەڕدەست پێ بکەن، ئەو دوو دەوڵەتە کۆتاییان دێت. -
لەعەرەبستانی سعودیە ١٧٠ کەس لەساڵی ٢٠٢٣دا لەسێدارە دراون
لە عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٠ کەس لەسێدارەدراون. لە کاتێدا ساڵی پار ١٤٧کەس لەسێدارەدرابوون. -
مانگرتنی گشتی لە ئارژانتین: کاردانەوەکان دژی بەرنامەی سەرووی لیبڕاڵی سەرۆکی نوێ لە زیادبووندایە ناوە
ناوەندی سەرەکی سەندیکای ئەرژەنتین لەدژی بڕیار و پێشنیارەکانی خاڤیێر میلی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە داوای خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی کرد. مانگرتنەکان لە سەرانسەری ئەرژەنتین لە دژی بەرنامەی چاکسازیی سەرووی لیبڕاڵی میلی لە گەشەسەندندایە. -
بولگاریا و ڕۆمانیا بەشداری هەرێمی شنگن دەبن
هەر دوو وڵاتی باڵکان، بولگاریا و ڕۆمانیا لە کۆتایی مانگی ئازاردا دەچنە ناو ناوچەی شنگنەوە. بەم شێوەیە سنووری دەریایی و ئاسمانی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا هەڵدەگیردرێت، هاوکات کۆنترۆڵی سنوورە وشکانییەکانیش ڕادەگیرێت. -
ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشت بە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕیگەیاند، لە ٢٧تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٢١ هەزار و ٥٠٧ کەس کوژراون. -
لە هامبۆرگ گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان
گەنجانی کورد لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. -
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لە بەردەم نوێنەرایەتی یکێتی ئەورووپا لە مارسیلیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
لە شاری گۆتبۆرگ هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا
لە شاری گۆتبۆرگی پایتەختی سوید هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا. -
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێران، هێرشەکەی حەماس لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی بووە، حەماس ئەمەی ڕەتکردووەتەوە
بە وتەی ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سپای پاسدارانی ئێران، ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە لایەن حەماسەوە دژ بە ئیسرائیل ئەنجام درا، لە وڵامی تیرۆری قاسم سلێمانی ئەنجامدرا. بەڵام حەماس ئەمە بانگەشەیەی ڕەتکردەوە. -
لە قوبرس هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیان لە قوبرس بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا. -
لە شاری بۆن بە چالاکییەک هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
لە شەڕی غەززەدا نزیکەی ٢١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە شەڕی ٨١ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ٢٠ هەزار و ٩١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە باسێڵ چالاکییەک ئەنجامدرا
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری باسێڵی سویسرا شەرمەزار کرا. -
کەنەکە: دەوڵەتی تورک کورد دەکوژێت و جیهانیش بێدەنگە
کۆنسەی بەڕێوبەری کەنەکە داوای لە دامەزراوە ناونەتەوەییەکان و گەلانی ناوچەکە کرد کە بە شێوەیەکی توند لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بوەستنەوە و کۆتایی بەم بێدەنگییە بهێنن. -
لە بەرلین هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەمەزار کرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی سڤیل شەرمەزار کرا. -
خەڵکی ڕەسەنی مەکسیک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا
خەڵکی تۆتۆناکای مەکسیک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
پەرلەمانی عێراق: دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٢٢ هەزار سەرپێچی ئەنجامداوە
عەلی نعمە، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٧ـەوە زیاتر لە ٢٢ هەزار پێشێلکاری لەسەر خاکی عێراق و ناوچەکە ئەنجامداوە. -
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان داواکاری بەپەلە
کەجەدەکە-ئە وتی: "دەولەتی تورکی داگیرکەر کە پێداگرە لەسەر شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان، لە ڕۆژئاوای کوردستان خەلکی مەدەنی دەکوژێت". داوای لە گەل کرد کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەپەلە هەلوێستی خۆیان نیشان بدەن و لەبرامبەریان بوەستنەوە. -
لە ڤییەنا یادی شەهید کەنداڵ جودی کرایەوە
هەڤال کەنداڵ جودی کە لە ٢٨ی تشرینی دووەم لە چیای مەتینان شەهید بوو بوو، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا یادی کرایەوە. -
مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ کۆمەڵکوژی مەرەش لە شاری بێرن بەڕێوەچوو
لە شاری بێرنی سویسرا، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەش کرایەوە کە لە نێوان ١٩-٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨دا کۆمەڵکوژ کرابوون. -
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا ساڵیادی دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس بە چالاکییەک شەرمەزار کرا.