ئەوروپا
دوایین ھەواڵ
-
پۆلیس تورک لە دژی بەشداربووانی فیستیڤاڵی لەندەن لێپرسینەوەی دەستپێکرد
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دژی ئەو کەسانەی لە تورکیاوە بەشداری فیستیڤاڵی پارکی نەریتی کۆمەڵەی کەلتووری کرێکارانی کۆچبەر (گیک-دەر) بوون لێپرسینەوەی دەستپێکرد. کۆمەڵەکەش بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هەوڵەکانی وەزارەت وەستایەوە. -
سیاسەتمەدارانی کورد: بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسەکە بەڕێوەببات دەبێت ئازاد ببێت
سیاسەتمەدارانی کوردی تاراوگە ئاماژەیان بە بەرپرسیارێتی دەوڵەت کرد کە بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتی ئاشتییە لە دەست نەچێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. -
فەرهاد کۆچاک: پێویستە کۆتای بە قەدەغەی سەر پەکەکە بهێندرێت
پەرلەمانتاری دی لینکەی ئەڵمانیا، فەرهاد کۆچاک دەسنیشانی کرد یەکەم هەنگاوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەکە پێویستە لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە بێت. -
لە پاریس شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە
بە مەراسیمێکی شایستە شەهیدانی مانگی ئایار لە گەڕەکی ڤیلیێرس لۆ بێل یاد کرانەوە، لە مەراسیمەکەدا ڕاوەستە لەسەر تێکۆشانی ئازادی و بەردەمییدان بە تێکۆشانی شەهیدان کرا. -
ئارێز عەبدوڵا: پەکەکە بۆ ئاشتی هەنگاوی ناوە
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە ڕایگەیاند: "پێویستە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد لەڕێگەی دیالۆک و ئاشتی و برایەتیەوە تێکۆشان بکەین." -
عادل ئەلیاسی: پێویستە بەڕێز ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکرێت
عادل ئەلیاسی: زیندانی کردنی بەڕێز ئۆجەلان دژی دیموکراسی و مرۆڤایەتییە، پێویستە داوا بکرێت بەڕێز ئۆجەلان و زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و بتوانن لەناو خەڵکەوە ئازادانە چالاکی بکەن و ڕاوبۆچوونی خۆیان بگەینن. -
هایک گەیسوید: دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی بکات
سەرۆکی کۆمەڵەی ماف و دیموکراسی نێونەتەوەیی (ماف-داد) هایک گەیسوید پەیوەست بە داواکاری دادگای کارگێڕی بەرلین لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە ئەڵمانیا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا ئەرکی حکومەتی ئەڵمانیایە 'پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی' بکات. -
دی سانیتین: ئاشتی تەنها بە ئازادی بەڕێز ئۆجالان دەڕەخسێت
سکرتێری گشتی یەکێتی پاریزەرانی ئیتالیا (ANPI) فابیریزۆ دی سانتیس ئاماژەی بەوەدا دەبێت حکومەتی تورکیا بە هەنگاوی ڕوون و کاریگەر وەڵامی بڕیارەکانی پەکەکە بداتەوە گوتی: "پێویستە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بێت. ئاشتی بە دیلهێشتنەوەی موخاتەب ناڕەخسێت" -
ئیشکگریی ئازادی لە جنێڤ چووە ناو ٥٣هەمین مانگەوە
ئیشکگریی ئازادی کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە دەستی پێکردووە، لە رۆژانی چوارشەممەی هەر هەفتە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوە دەچێت. -
زەهرا کورتای لە فەڕەنسا بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی دەستبەسەر کرا
زەهرا کورتای چالاکوانی چەپی فەڕەنسا و یەکێک لە چالاکوانانی مانگرتن لە خواردنی ساڵی ٢٠٠٠ ، کاتێک بۆ وەرگرتنی ناسنامەکەی سەردانی پارێزگاری کرد، دەستبەسەر کرا. -
جانسوو ئۆزدەمیر: قەدەغەکارییەکانی ئەڵمانیا پەیوەست بە پەکەکەوە نا یاساییە
پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لەسەر پشکی پارتی دی لینکە، جانسوو ئۆزدەمیر گوتی: "لە کاتێکدا ڕێکخستنێک فەسخکردنی خۆی ڕاگەیاندووە، بەڵام لە ئەڵمانیادا هێشتا بە قەدەغەکردن لێپرسینەوەی لەسەردەکات و بەم پاساوە کەسانێک دەستگیردەکات، ئەمە بە هەموو شێوەیەک نا یاساییە." -
ڕاگەیاندراوێک لە بارەی زانیاری نا دروست لە بارەی زانکۆی کوردی لە ئەڵمانیا
پلاتفۆرمی زمانی کورد لە ئەورووپا (PZK-E) سەبارەت بە زانیاری ناڕاست لە دیجیتاڵ میدیا لەسەر زانکۆی کوردی فرە زمان، کە بڕیارە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەڵمانیا دابمەزرێت، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. -
مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە لە کۆڵن کۆتایی هات
مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە بە پێشەنگایەتی AVEG-KON و سەکەبە و (Young Struggle) و تەسەپە لەبەردەم کاتیدراڵی کۆڵن کۆتایی هات. -
ئێشکگریی ئازادی: دەبێت ئیتر دامەزراوەکانی ئەوروپا هەنگاوبنێن
ئێشکگریی ئازادی کە لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە بۆ کۆتاییهێنان بە سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەی ٦٧٦هەمیندا بەردەوامە. گرووپێک لە زیوریخەوە ئێشکگرییەکەیان وەرگرت و داوایان کرد دامەزراوەکانی ئەوروپا بێدەنگ نەبن. -
ئەنجوومەنی کوردانی سکۆتلەندا کۆنگرەی 'ڕێکخستبوونی کۆمیناڵ'یان سازدا
ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەندا بە درووشمی "خۆمان ڕێکخراو دەکەین، لە ژێر کۆموون بوونماندا کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" کۆنگرەی ئاوارتەی ساڵانەی خۆیان ئەنجام دا. لە کۆنگرەکەدا سڵاو لە پەیامە میژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا. -
لە ئەڵمانیا ناوەندێکی کولتووری کوردی کرایەوە
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی-ئەڵمانی (ناو-لایبزیگ) بە ئامانجی ناساندن و زیندوو ڕاگرتنی چاند و زمانی کوردی بۆ کوردانی ئەڵمانیا لە شاری لایبزیگی ئەڵمانیا کرایەوە. -
شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە لە فریدرکسهافن یادکرانەوە
بە مەراسیمێکی شایستە کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری فریدرکسهافنی ئەڵمانیا یادکرانەوە. -
کۆنگرەی یەژەکە_سە: بە 'ژن ژیان ئازادی" سیاسەتی دیموکراتیک دەهۆنینەوە
یەژەکە_سە لە ٩هەمین کۆنگرەی خۆیدا، بۆ پرۆسەی نوێ بانگەوازی کرد بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و ڕێکخستن، دووپاتی کردەوە، لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتی ژنان درێژە بە پرۆسەکە دەدەن. -
کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە گراز یادکرانەوە
لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان لە گراز یادکرانەوە. -
جەژنی زمانی کوردی لە سانت گالن پیرۆز کرا
لە سانت گالن، ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردی بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. -
کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە هامبۆرگ یادکرانەوە
لە چالاکی یادکردنەوەکەی هامبۆرگ بەڵێن درا بۆ خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون. -
لە ئەڵمانیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە
لە شارەکانی لار و فرایبۆرگی ئەڵمانیا، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکییەک یادکرانەوە. پەیامی دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی شەهیدان دووپاتکرایەوە. -
شەهیدانی مانگی ئایار لە سیۆن یادکرانەوە
لە سیۆن، شەهیدانی مانگی ئایار بە چالاکی خوێندنەوەی بەکۆمەڵ و پیشاندانی سینڤزیۆن یادکرانەوە. -
پێشەنگانی پەکەکە لە نۆرماندی یادکرانەوە
لەو چالاکی یادکردنەوەی کە لە نۆرماندی ئەنجامدرا، دووپاتکرایەوە کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پێشەنگی ئازادی و هەقیقەتن. -
لە سوید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە
لە شاری لاندسکرۆنای باشووری سوید، پێشەنگانی ئازادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادکرانەوە.