جیهان
دوایین ھەواڵ
-
گەنجانی ئازاد: لە ئەوروپادا بەرانبەر پیلانەکانی میت و ئاکەپە هۆشیارین
کۆردیناسیۆنی گەنجانی ئازاد ئاماژەی بە چالاکییەکانی ئەوروپا بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین کرد و هۆشداریدا، کە لە بەرامبەر پیلانەکانی دەزگای میت و ئاکەپەدا هۆشیار بن. -
دۆستێکی کورد لە ئیتالیا بە تەنیا بۆ عەفرین چالاکی دەکات
هاووڵاتییەکی ئیتالی، کە خۆی بە دۆستی کوردان دەزانێت لە بەردەم شارەوانیی شاری ئیڤریا-ی ئیتالیا، بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین دەستی بە چالاکی کردووە. -
سەرۆکى پێشووى فەرەنسا داوا دەکات عەفرین بکرێتە ناوچەى دژە فڕین
فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی پێشوی فەرەنسا بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین، داوای ڕاگەیاندنی بڕیاری هەرێمی دژە فڕینی کرد بۆسەر ئاسمانی عەفرین کرد. -
لە ٦ شارى سوید خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى لە عەفرین بەڕێوەچوون
لە شارەکانى ستۆکهۆلم، ئۆریبرۆ، یاڤلا، مالمۆ، یوتوبۆری و هێلسینگبۆری سوید خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین بەڕێوەچوون. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە خۆپیشاندان و چالاکییانەدا هێرشەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین ئیدانەکرد. -
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێستا کاتى ئاگربەستێکى نوێیە لە سوریا
نیکى هالی باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانیشتنى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە، بە شێوازێکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە تەواوی سوریادا دەستبەکاربین. -
عەفرین بووە بابەتی گفتوگۆی پارلەمان و حکومەتی بەریتانیا
لە پارلەمانی بەریتانیا، هێرشی تورکیا بۆ،سەر عەفرین و بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان، بووە مژاری گەرمی نێوان حکومەت و پارلەمانتاران و داوا لە تورکیا کرا، خۆی لە قەرەی سڤیلەکان نەدا. -
وەزیری بەرگریی یۆنان: بههۆی هێرشهكانی سهر عهفرین پهیوهندیمان لهگهڵ توركیا ئاڵۆز بووه
وەزیری بەرگریی یۆنان ڕایگەیاند بههۆی ھێرشەکانی توركیا لهسەر عەفرین، ئاڵۆزی کەوتۆتە پەیوەندییهکانی نێوان یۆنان و تورکیا. -
زنجیرە چالاکی و خۆپیشاندان بۆ پشتیگیری لە بەرخۆدانی عەفرین لە وڵاتانی ئەورووپی
کوردستانیانی تاراوگە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین لە زۆربەی شار وناوەندەکانی وڵاتانی ئەورووپایی چالاکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە پاریس بۆ عەفرین چالاکى ئەنجام درا
کوردانی تاراوگە و دۆستەکانیان لە شاری پاریس-ی پایتەختی وڵاتی فەرانسا بە بێ وەچان چالاکییەکانیان بۆ شەرمەزار کردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین درێژە پێ دەدەن. -
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: کورد مافى خۆیەتى بەرگری لە عەفرین بکات
زیاد ڕەعد حسێن کۆمسیەری باڵاى مافى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى هێرشى تورکیاوە بۆ سەر عەفرین ڕایگەیاند، کورد مافى خۆیەتى بەرگرى لە عەفرین بکات. -
لهسهر ماڵپهڕی كۆشكی سپیی ئهمهریكا كهمپینی كۆكردنهوهی ئیمزا بۆ عهفرین دهستیپێكرد
له دژی هێرشهكانی دهوڵهتی توركیا دژی عهفرین، لهسهر ماڵپهڕی كۆشكی سپیی ئهمهریكا كهمپینێك دهستیپێكرد. -
لە مانجستەر کورد بۆ عەفرین ڕێگای ترێنی ۱٨ شاری داخست
ئێستا لە شاری مانجستەی بەریتانیا، بۆ خاوەنداری لە عەفرین، سەدان کورد ڕژانە وێستگەی شەمەندەفەرەوە و بە لەندەن و بیرمنگهام و مانجستەرەوە ڕێگای ترێنی ۱٨ گەورە شاری بەریتانیایان داخست. -
ساڵح موسلیم: دهوڵهتی توركیا به چهكی ئهورووپا كۆمهڵكوژی دهكات
كۆبوونهوهی لایهنهكوردستانییهكانی ئهورووپا كه ئهمڕۆ بهبهشداری ٥٧ پارتیی سیاسی و ٥٣ ڕێكخراوی جڤاكی له شاری دهنهاگی هۆڵهندا به دهستپێشخهری كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان - كهنهكه بۆ پشتگیری له عهفرین بهڕێوهدهچێت، بهردهوامه. -
لەسەر عەفرین، هەڕەشەی کوشتن لەسەرۆک وەزیرێک کرا
لەسەر ئەوەی پشتیوانی لە عەفرین کرد، لە لایەن تورکانەوە هەڕەشەی کوشتن لە "بۆدۆ ڕامیلۆ، سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی تورینگن"ی ئەڵمانیا کرا. -
ئێستا کوردان ئەوروپایان بۆ عەفرین هەژاندوە
لە دەرنگانی ئێوارەوە تام ساتانەی شەو، لە زۆربەی پایتەختەکان و شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا، کوردان بۆ خاوەنداریکردن لە عەفرین لە چالاکی دان. -
سەرۆکی ویلایەتی ترێنگن-ی ئەڵمانیا پشتیوانی بەرخۆدانی یەپەگە دەکات
سەرۆکی ویلایەتی ترێنگن-ی ئەڵمانیا بۆب ڕامیلۆ لە تویتێکدا لە ئەکاونتى فەرمیى تویتەرەکەیدا پاڵپشتی بەرخۆدانی یەپەگەی کرد لە بەرانبەری هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین. -
ڕێکخراوی گەلانی ژێر ههڕهشه: نابێت ئەڵمانیا بچێته ژێر باری داواكانی ئهردۆغانی دیکتاتۆر
ڕێکخراوی گەلانی ژێر ههڕهشه دهربارهی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پێشووی پارتیی یەکێتیی دیموکراتی - پەیەدە پهیامێكی ئاراستهی حكوومهتی ئهڵمانیا كرد. -
سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا داوای لێبوردنی لە جوولەکەكان كرد
سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا، داوای لێبوردنی لەو جوولەکانە کرد کە لەساڵی ١٩٦٨ لە كاتی «كهمپینی دژهجوولهكه»دا له پۆڵۆنیا دەرکران. -
وەزیری دەرەوەی سوید: داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکات
مارگۆت واڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا، سەرتاسەری خاکی سوریایە و عەفرینیش دەگرێتەوە، دەبێت تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت. -
پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەرئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە لابرد
تێکۆشان و بەرخۆدانیی هاوڵاتیان و کوردستانیانی دانیشتووی ئەڵمانیا ودۆستەکانیان لە دژی قەدەغەی سەر ئاڵای یەپەە / یەپەگە گەیشتە ئەنجام و پۆلیسی بەرلین بە فەرمی قەدەغەی سەر ئاڵای یەپەگە و یەپەژە لابرد. -
جێرى ئادامز پشتوانى لە دادگاى نێودەوڵەتى دەکات بۆ دادگایکردنى تورکیا
جێرى ئادامز کەسایەتى مێژوویى ئیرلەندا ڕایگەیاند، پشتیوانى لە دادگاى نێودەوڵەتى لە پاریس دەکات، بۆ ئەوەى تورکیا بە تاوانى جەنگ دادگایى بکات. -
وهزیری دهرهوهی فهڕهنسا: ئامۆژگاری توركیامان كردووه كه كۆتایی بهو دۆخهی عهفرین بێنێت
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای کرد ئاگربەست لە تەواوی سوریا جێبهجێ بكرێت و ڕایگهیاند: فهڕهنسا دەوڵەتی تورکیای ئاگاداركردتۆتهوه کە دەبێت ھێرشە سەربازییهکانیان بۆ سەر عەفرین ڕاگرن. -
کەنەکە: ٨ی مارس لە بەرخۆدانی ژنانی عەفرین پیرۆز بێت
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی ٨ی مارسەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین کرد و دەستنیشانیکرد، ژنی کورد لە ڕۆژئاوا و باکووری سووریا ماوەی ٧ ساڵە بە تێکۆشانێکی مەزن ژێرخانە مرۆییەکانی کۆمەڵگەیان بونیاد ن -
کوردان لە ئەورووپا تیرۆرى دەوڵەتى تورکیایان بەرامبەر بە عەفرین شەرمەزارکرد
کوردستانیانى ئەورووپا لە زۆربەى شارە گەورەکانى ئەورووپا ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشى داگیرکەرانە و تیرۆرى دەوڵەتى تورکیایان بۆ سەرعەفرین شەمەزارکرد. -
فهڕهنسا و بهریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكهن
پاش سەرنەگرتنی بڕیاری ئاگربەستی سووریا، فەڕەنسا و بهریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.