ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قڕکردنێکی بە سیستەماتیکە'
بریکاری وەزیری دەرەوەی پێشوی میسر شەریف شاهین و سیاستمەدار تەها عەلی، ئاماژەیان بەوەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشور، قڕکردنێکی سیستەماتیکە. -
لە ماوەی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ٦٥هەزار کەس لە تورکیا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە
ئەوە ئاشکرا کرا لە تورکیا و باکوری کوردستان لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٢بۆ ٢٠٢٢دا ٦٥ هەزار و ٥٤٥ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. کۆمەڵناس عەلی ئیرۆڵ دەڵێت: "خۆکوژی بە هۆیی هەژارییەوە دەبێت وەک تاوان سەیر بکرێت". -
لە پاریس بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
پاش ئەو ڕێپێوانەی بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئێڤری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، کارت بۆ ئیمراڵی نێردرا. -
٣٧ مانگە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکانن: تا شکاندنی گۆشەگیری لە گۆڕەپانەکان دەبین
لە چالاکی مانگی ٣٧ هەمین لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، بانگەواز لە بەرپرسانی پەدەکە کرا، واز لە هێرشکردنە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هاوکاری داگیرکەران بهێنێت. -
ڕێپێوانی درێژ لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە
ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە پاریس دەستی پێ کرد، لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوام بوو. -
ئێشکگریی ئازادی لە ستراسبۆرگ گەیشتە ٦٠٤ هەفتە
ئێشکگری دادپەروەری لە ساڵی ٢٠١٢ ـەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەی نوێدا کۆمەڵێک لە هەرێمی دراگویگنانی فەرەنسا ئێشکگرییەکەیان وەرگرت. -
ئێشکگری دادپەروەری: پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد تێکۆشان بەهێزتر بکەین
لە چەند شارێک ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە، ئەو هاوڵاتیانەی بەشداربوون ئاماژەیان بەوە کرد، پێویستە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەهێزتر بکەین. -
نوسەری زیندانیکراو چەپەر: پاش مانگرتن لە خواردن، هێرشیان کرد
نوسەری زیندانیکراو ڕەمەزان چەپەر لە زیندانی ژمارەی ٢ ی ئاسایشی بڵندی سینجان ڕایگەیاند، پاش مانگرتن لە خواردن، هێرش و فشارەکان لە زیندان زیاتر بوون -
سزای زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس ئایگولدا سەپێندرا
لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووس سینان ئایگول. بە بیانوی ئەوەی ئایگول سوکایەتی بە هێرشبەرەکان کردووە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە. -
پەڕلەمانی تورکیا پێشنیاری بە ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆی پەسەندکرد
لە کۆبوونەوەی گشتی پەڕلەمانی تورکیادا، ڕەشنووسی یاسای تایبەت بۆ ئەندامبوونی سوید لە ناتۆدا پەسەندکرا. -
لە زوریخ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری زوریخی سویسرا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد. -
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە: هاوشێوەی ڕێپێوانەکەی ڕۆما، تا کۆڵن ڕێپێوان دەکەین
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت بانگەوازی کرد بۆ ڕێپێوانەکەی کۆڵن و گوتی: "چۆن ساڵی ١٩٩٩ تا ڕۆما ڕێپێوانمان کرد، چۆن گەل دەسپێشخەریی کرد، پێویستە دیسانەوە گەل چاوەڕێی کەس نەکات". -
زەلال زاگرۆس لە یەریڤان یادکرایەوە: ئێمە لەسەر ڕێچکەی ڕێبەر ئاپۆین
کوردستانیان لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا زەلال زاگرۆسیان یادکردەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و گوتیان: "درێژە بە تێکۆشانی شەهیدانی شۆڕش و ڕێبەر ئاپۆ دەدەین". -
ئیهەدە: چارەسەر بە لابردنی گۆشەگیری دەبێت
ئیهەدە ڕایگەیاند لە مەڕمەڕە لە ماوەی ٣ مانگدا هەزار و ٥٩٦ پێشێلکاری تۆمارکراون و گوتی: "چارەسەر بە هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی بەدی دێت". -
پشتیگرییەکان بۆ چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری مەزنتر دەبێت
سەردانییەکانی پشتگیری بۆ ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ و مێردین و وان بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی ئەسەپەی ئیستەنبوڵ وەک پشتگیرییەک دەستیان بە مانگرتن لە خواردنێکی ٣ ڕۆژە کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ و مێرسین چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ئیستەنبوڵ و مێرسین بە چالاکی سابۆتاژ چەندین ئۆتۆمبیلیان تێکشکاندووە. -
ئەندامانی young struggle دژی گۆشەگیری بەشداری مانگرتن لە خواردن بوون
ڕێکخراوی گەنجانی (young struggle) دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و پێشێلکردنی مافی زیندانیانی نەخۆش، لە بەرلین مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکەن. -
ڕێپێوانی درێژ لە پاریس بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە. -
باقرخان: لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دابنیشن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان داوای کرد لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە بکرێت و بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش. -
زیندانیانی سیاسی سڵاویان لە دایکانی ئیشکگری دادپەروەری کرد
زیندانیانی ئامەد سڵاویان لە دایکانی بەشدار لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کرد و وتیان: "ئێوە هێز و ورەمان پێدەبەخشن". -
بۆ بەشداری کردن لە 'رێپێوانی ئازادی' لە ئەڵمانیا بانگەواز راگەیەندرا
شورڤان وان ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی ئازادی' کە لە شاری مانهەیمی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، بانگەوازی ئاراستەی گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا کرد. -
سەرۆککۆماری عێراق بۆ راوێژکاری میت: دەبێت ڕێز لە سەرەوەری وڵاتەکەمان بگیرێت
عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن راوێژکاری میت یاماژەی بەوەکرد، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەری خراپی کردووەتە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و راشیگەیاند، "دەبێت رێز لە سەروەری عێراق بگرن". -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە نزیکە سێ ساڵە هیچ هەواڵێکیان لە موەکیلەکەیان نییە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
لە ئامەد، خولی دووەمی دیاری کردنی کاندیدەکان دەستی پێکردووە
خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی کاندیدی شارەوانی ئامەدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی)لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد. -
جیک: نابێت کورد بڕوا بە دامەزراوەی کاروباری ئایینی دەوڵەتی تورک بکات
سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) ئەحمەد حافز تورهالی ئەوەی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی (دیانەت) نەژادپەرستی تورک دەسەپێنێت و نابێت کورد متمانەی بەو دامەزراوەیە هەبێت.