ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ڕاگەیاندراو لە ئامەد: بەرامبەر کودەتا بێدەنگ مەبن
ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دژی زەوتکردنی شارەوانی وان ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و دەڵێت: "هۆشداری دەدەینە ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان زەوت بکەن. پێویستە هەمووان لە شوێنی خۆیانەوە دژی ئەم نادادییە بوەستنەوە و ناڕەزایەتی دیموکراتیک نیشان بدەن". -
ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا: ئیرادەی گەل زەوت ناکرێت
ڕاپۆرتدەری تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا ناچۆ سانچێز ئامۆر ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێ نەدانی مەرسومی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "ئیرادەی گەل بە هیچ شێوەیەک زەوت ناکرێت". -
کەنەکە: گەلی وان بەتەنها جێ مەهێڵن، خاوەنداری لە ئیرادەی خۆتان بکەن
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر نەدانی مەرسومی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "گەلی وان بە تەنها جێ مەهێڵن و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆتان بکەن. -
سیناتۆرێکی فەرەنسی: دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن
سیناتۆری فەرەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پێنەدانی مەرسومی دەستبەکاربوون بە هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی وان عەبدوڵا زەیدان و گوتی: "دەیانەوێت سەرکەوتنی گەل زەوت بکەن". -
دەسپێشخەریی گەل: دژی زەوتکردنی ئیرادە بڕژێنە گۆڕەپانەکان
دەسپێشخەریی گەلی کوردستان بانگەوازی لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان کرد بەتایبەت کوردستانیان دژی زەوتکردنی ئیرادەیان لە وان، بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان بڕژێنە گۆڕەپانەکان و تا بەدەستهێنانی ئەنجامێک لە گۆڕەپانەکان بن. -
دەم پارتی دژی "کودەتای سیاسی" وەستایەوە: سکاڵامان کردووە
دەم پارتی ڕایگەیاند نەدانی مەرسومی سەرکەوتن بە عەبدوڵا زەیدان "درێژەی کودەتای سیاسی"یە و تانەیان لە بڕیارەکە داوە. -
ئەندامانی سەمەژێ لە ئێشکگری ئازادی: بێ ڕێبەرێتی ژیان نابێ
ئەندامانی سەمەژێ لەو شوێنەی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی لێیە، ٦١٤ هەمین هەفتەی ئێشکگری ئازادیان ئەنجامدا و گوتیان: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، تێدەکۆشین، چونکە بەبێ ڕێبەر ژیان نابێ". -
کەجەدەکە-ئە: ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت
کەجەدەکە-ئە تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنە خۆجێیەکان و گوتی: "سیاسەتی قڕکردن شکستی هێنا، ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت". -
ئێشکگری دادپەروەری: ٤ ی نیسان و سەرکەوتنی دەم پارتی پیرۆز کرا
دایکان لە ئێشکگری دادپەروەری ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرکەوتنی دەم پارتیان پیرۆز کرد. -
ڤیڵومسن: سەرەڕای هەموو جۆرە هێرشێک، گەلی کورد سەرکەوت
شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و سەرکەوتنی گەلی کورد لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان بۆتە ڕۆژەڤی جیهان. -
یەسەکە، ئەنجامە بەراییەکانی ڕاگەیاند
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی لێژنەی یەسەکە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی نزیک بە ٧٨.١١٪ ڕاگەیاند و ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند -
بەدروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرکەوتنی دەم پارتی لە خەلفەتی و ئێلح لە عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا
بە بەشداری دەیان هەزار کەس، سەرکەوتنی دەم پارتی لە ئێلح و خەلفەتی بە جۆش و خرۆشی گەل پیرۆز کرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی دیم، لە لێدوانێکیدا وتی: "فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە بەرامبەر عەقڵیەتی داعش سەرکەوت." -
بە دەم پارتی، لە کوردستان سەردەمی گەلە
لە هەڵبژاردنە هەرێمەکانی ٣١ی ئاداردا دەم پارتی توانی ٣ شاری گەورە و ١٠ شار و زۆر شارەوانی کوردستان بباتەوە. گەلی کوردستان لە سندوقەکانی دەنگدان دەسەڵاتی قەیومەکانی بە خاک سپارد. -
مێردین، بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ئاهەنگی سەرکەوتنی خۆی گێڕا
دەم پارتی جیا لە شارەوانی گەورەی مێردین، شارەوانی ئارتوکلو و کربۆرانیش کە لە ژێر دەستی ئاکەپەدا بوو بەدەست خست. گەلی مێردین بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا. -
هاوسەرۆکانی دەم پارتی: کاتی سەرکەوتن و خاوەنداری لە سندووقەکانە
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەسەر حسابی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ بانگەوازیان کرد بۆ خاوەنداری لە سندووقەکان. -
دەم پارتی لە ١١ شار لەپێشە
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان دەم پارتی لە ١١ شار لەپێشە. -
پرۆسەی دەنگدان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات، دەم پارتی بانگەوازی خاوەنداریکردن لە سندووقەکان دەکات. -
لە ٣٢ شار دەنگدان کۆتایی هات
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە باکوری کوردستان و تورکیا، لە ٣٢ شار کۆتاییهات. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنوری ئامێدی کرد
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ بۆردوومانی چیای سورێ سگێریان لە سنوری ئامێدی کرد. -
هەڵبژاردنی خۆجێیی؛ کوردستانیان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن
سەرباری هەموو گوشار و فرت و فێڵ و ساختەکارییەکانی دەسەڵات، بەڵام کوردستانیان بە گوڕ و تینەوە بەشداری لە دەنگدان دەکەن، بە تایبەتی کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆش بە هاوکاری کەسوکاریان دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. -
حاتیمئۆگیولاری: دەبێت خاوەنداری لە سندووقەکان بکرێت
هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتیمئۆگیولاری لە کاتی دەنگدان داوای کرد خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدان بکرێت. -
لە کاتی چاوپێکەوتندا گۆشاری 'بە تورکی قسەکە' لە دایکی زیندانیکراوێک کراوە
فینجە ئاکمان کە لە ئێشگیری دادپەروەریدایە، ناڕازبوونی خۆی دەبڕی لە بەرامبەر ئەوەی لە کاتی سەردانیکردنی زینداندا، لە لایەن پاسەوانەکانەوە گوشاری بە تورکی قسەکردنیان بەسەردا سەپاندوە. -
هەڵبژاردنی خۆجێیی لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت
پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی خۆجێیی لە ٨١ شار، ٩٧٣ ناوچە و ٣٩٠ شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردووە، -
تەرمی دۆستی کوردان چارالامبیدس بەخاکسپێردرا
تەرمی نووسەر و سیاسەتمەداری پۆنتۆسی و دۆستی کوردان میچالیس چارالامبیدس بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
پاش ٣٠ ساڵ زیندان، تەرمی تۆزون ڕەوانەی شارەکەی کرایەوە
تەرمی موتڵەق تۆزون کە پاش ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ڕەوانەی ناوچەی پانۆسی ئاگری کرا.