کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییەک بە هۆی "گواستنەوەی چەند کیلۆ چای"!
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە و ئەو دیمەنانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بلاو کراونەتەوە، هاوڵاتییەکی ناوچەی کوتوڵی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران بەهۆی "گواستنەوەی چەند کیلۆ چای" بە توندی ئەشکەنجە کراوە و بە سەختی بریندارە. -
لە ڕحا خوشک و برایەک دەستگیرکران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل فاتیح و زەینەب ئۆتونچ دەستگیرکران. -
لە شاری ڕحا بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بانگەوازی کرا
ئەندامانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دێموکراسی لە شاری ڕحا داوای قبووڵ کردنی داواکاری زیندانیانی مانگرتوو لە خواردنیان کرد و بانگەوازیان لە ڕای گشتی کرد. -
کەمپینی ناردنی پۆست کارت و نامە بۆ ئیمراڵی دەستیپێکرد
کەسوکاری زیندانیان بۆ راکێشانی سەرنج بۆ سەر گۆشەگیری رەهای سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە کەمپینی ناردنی پۆست کارت و نامە بۆ دوورگەی ئیمراڵی کرد. -
هێرشەکانی سوپای تورک بەردەوامن، گەریلاکان داگیرکەرێکیان بە سزاگەیاند
هەپەگە رایگەیاند، کە یەکێک لەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە زاپ جێگیر ببن سزادراوە. ئەوەش راگەیەندرا کە سوپای تورک ٥ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. -
سوپای تورک گوندێکی ئامێدی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی گوهەرزێی ئامێدی بۆردومان کرد.لە ئەنجامدا زیان بەر ماڵ و باخی گوندنشینان کەوت. -
بکوژانی ئەحمەد گوون هێشتا ئازادن
سەرباری تێپەڕبوونی ٩ رۆژ بە سەر تاوانەکەدا جگە لە جەردەوانی خانەنشینکراو ئەنوەر بابات، سێ کەسیتر لە بکوژانی ئەحمەد گوون لە بەڕێوەبەرانی دەم پارتی لە ناوچەی سێگرکێی شڕنەخ، دەستگیرنەکراون. -
ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان لە نەینەوا و کەرکوک
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا یەنەکە لە کەرکوک سەرکەوت و زۆرینەی کورسیەکانی پەدەستهێنا، لە نەینەواش هاوپەیمانی نەینەوا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری پێشوو یەکەم بوو، پەدەکەش پلەی دووەمی بەدەستهێنا. -
شەنگالیەکان بە سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ دڵخۆشن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، کاندیدی پادێی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند:"پێویستە کۆمەڵگای ئێزدی ئیتر خۆی بەڕێوەببات و بەڕێوەبەرانی خاوەن ویژدان کە دڵسۆزی ئێزدییەکان بن هەڵبژێرێت." -
ناوی ئەو سەربازانەی هەواڵی کوژرانیان دەشاردرێتەوە، ئاشکرا دەکرێت
ناوەکانی ئەو سەربازانەی لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێندا ئامەد سزادراون، ئاشکرا کرا و دیمەنی کەلوپەلەکانیان بڵاوکرایەوە. -
کەجەکە یادی شەهیدانی مانگی کانونی یەکەمی بەرزڕاگرت
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە یادی شەهیدانی مەرەش، کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم پاریس و بەرخودانی زیندانەکان لە ١٩ی کانونی یەکەم بەرزڕاگرت. -
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاندرا
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کورسییەکانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك حەوت کورسین. -
لە ئامەد بۆ دوو گەریلای شەهید مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو
بۆ گەریلاکانی هەپەگە، ئەرنەستۆ گیڤارا و دژوار شەرڤان کە لە مەتینا شەهید بوو بوون، لە ئامەد مەراسیمێکی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو. خەڵکی ناوچەکە بە شێوەیەکی جەماوەری بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. -
ئارمانج: سوپای تورک لەناو تاڵاوێکدا چەقیوە و ناتوانێت لێی بێتەدەرەوە
لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە حەقی ئارمانج رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک لە هەر ناوچەیەک کە ویستی پێشڕەوی بکات، گورزی گەریلای بەرکەوت. سوپای تورک ئێستا کەوتووەتە ناو تاڵاو و قوڕ و لیتەیەک کە ناتوانێت لێی بێتەدەرەوە". -
هێزە ئەمنییەکانى ئێران هەڵیانكوتایە سەر ماڵى نوسەر و شاعیرێکى کورد
لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیر و نوسەری ناسراوی کورد کیومەرس ئەمیری. -
"خەڵکی کەرکوک شەش ساڵی پر لە ستەم و جیاکاری بەڕێکرد"
تارق کارێزی، نووسەر و چاودێر دەڵێت: "زیاتر لە سەد ساڵە دەوڵەتی عێراق بە ڕژێمی ئیستاشەوە نکۆڵی لە ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک دەکات و مافی کورد پێشێڵدەکات". -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی لە شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە کە لە شاخی ئامێدی ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەربازێکی داگیرکەر سزادرابوو. -
هەپەگە یادی شەهید ژیان وڵاتی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی گەریلای یەژاستار ژیان وڵات (ژیان شاهین)ی بەرز راگرت، کە لە ئەنجامی رووداوێکی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید ببوو، هەروەها راشیگەیاند: "بەڵێن دەدەین کە شایەنی ژیان و یادەوەرییە واتادارەکانی بین". -
کوردانی کەرکوک بە گڕوتینەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان
تادێت بنکەکانی دەنگدان لە شاری کەرکوک بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا گڕوتینتر و قەرەباڵغی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. -
دەستەی هەماهەنگی چاودێریی چالاکیەکانی مانگرتن: دەستبەجێ هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ
دەستەی هەماهەنگی چاودێریی چالاکیەکانی مانگرتن راپۆرتی خۆی لەبارەی مانگرتن لە خواردنی ناو زیندانەکان بڵاوکردەوە و رایەگیاند، "بەرلەوەی مرۆڤەکان ژیانیان لەدەست بدەن، هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ". -
هەپەگە: سوپای تورک ٥٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامداوە
هەپەگە رایگەیاند، کە سەنگەرەکانی شەڕی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و ٥٣ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کراون. -
خەڵکی شەنگال بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان روویان کردە ناوەندەکانی دەنگدان
خەڵکی شەنگال لە بەرەبەیانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن. -
نۆ گەنجی دیکە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
نۆ گەنجی دیکە بە خوێندنەوەی راگەیەندراوێک بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و داوای خوڵقاندنی جیهانێکی شایستەیان کرد. -
دلێر محەمەد: "بڕیاری سیاسی لە کەرکوک پەیوەستە بە دەنگدانی هاوڵاتیان"
دلێر محەمەد پەرلەمانتاری پێشوو: "دەنگدان گرنگە بۆ دروست کردنی بڕیاری سیاسی چونکە ڕێژەی دەنگ دەتوانێت هاوسەنگی سیاسی لە کەرکوک بگۆڕێت". -
کەرکوک؛ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت
ئەمرۆ دووشەممە، لەدوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.