کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی سەر مەخمورەوەیە
کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی داعش بۆ سەر مەخمورەوەیە و وتی، "دەوڵەتی تورک بە چ ئامانجێک، ئاڕاستەی داعشی بەرەو شەنگال، کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕی، بە هەمان ئامانجیش هێرش دەکەنە سەر مەخمور. -
چوار شار و شاروچکەی باشوور بە وێنەی ئۆجالان خەملێنران
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی و شاروچکەکانی، کەلار، پێنجوین و سەید سادق، لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وێنەکانی ئۆجالانیان لە دیوار و شوێنە گشتیەکان هەڵواسی. -
تەمەللی: ئاکەپە تەنها ئامانجێکی هەیە، ئەویش لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە سەر رووداوەکانی ئیدلب قسەی کرد و وتی:"ئاکەپە بەردەوام لەبەر دەرگای روسیا و ئەمریکایە و هەوڵدەدات خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. تەنها ئامانجیکی هەیە، ئەویش لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە." -
لە سلێمانی بە هۆی نەبوونی غازەوە هاوڵاتیان رێگاکانی هاتۆچوویان داخست
خەڵکی باشووری کوردستان بە هۆی کەمبوونەوەی غازەوە نیگەرانە و لە سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمی خواکورک و زاپیان بۆردوومان کرد
هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣١ی کانونی دووەم و ٣ی شوبات لەدژی هەرێمی خواکورک و زاپ هێرشیان ئەنجامداوە. راگەیەنرا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە. -
ئاژانسى هەواڵی فورات حەشارەگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆغی مەخمور ئاشکرا دەکات
تیمیكی پەیامنێریی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) چووە ناو حەشارگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆخی مەخمور. -
تارا حوسێن: پێویستە بە زووترین کات هەڤاڵ ئیدریس سەلیم ئازاد بکرێت
ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی، زیاتر لە ٨ مانگە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە بەبێ هیچ هۆکاریک. -
کۆدار رێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیاری پیرۆز کرد
کومیتەی ئایین و باوڕی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (کۆدار) بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رێوڕەسمی زەماوندی پیرشالیاری پیرۆز کرد. -
٢ چەتە کوژراوەکەى داعش لە مەخمور خواردن و دەرمانی تورکییان پێبووە
ئەو ٢ چەتەیەى داعش، کە هێرشیان کردبووە سەر مەخمور و ٣ شوانیان بریندار کردبوو و دواتر لەلایەن گەریلاکانى هەپەگەی مەخمورەوە کوژران، هێلەک، دەرمان، کەرەستە و جبەخانەی تورکییان بە ئیمزای سەرەک چەتەکانیان پێ بوو. -
ئاکەپە دەستدرێژکارێکى لە وان کردووە بە بەڕێوەبەر
یاشار سایدوت کاتیک لە جۆلەمێرگ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بوو بە تاوانى پەلاماردان و دەستدرێژی دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەیەکیش لە کار دەرکرابوو، ئێستا ئەو کەسە لەلایەن ئاکەپەوە کراوە بە بەڕێوەبەری کاروباری ئاسمانیى دەوڵەتى تورک لە وان. -
هونەرمەندان لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پارێزەری کۆمەڵگان
موستەفا قەڕەسوو ئەندامێ دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هونەر و هونەرمەندان پێویستە لەدژی کاپیتالیزم هەڵوێستیان هەبێت. -
لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکران
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالانیان بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەشکرد. -
هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی هالیلییەی روحا دەستگیر کرا
مسلم ئارسلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی حالیلییەی شاری رحا بە بیانووی "دەبێت وتەت لێ وەربگیرێت" دەستگیر کرا. -
رێپێوانەکەی هانوڤەر بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێهات
رێپێوانە ٣ رۆژییەکەی کوردستانییان لە شاری هانوڤەری ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی بۆ سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێهات. -
رێپێوانەکەی شاری هانۆڤەر لە سێیەم رۆژیدایە
رێپێوانەکەی شاری هانوڤەری ئەلمانیان کە لە دژی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان دەستی پێکردبوو، لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە. -
وتنەوەی 'ساڵح ئەفەندی'-ش بە تاوان لەقەڵەمدرا
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبا کە بەرامبەر ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی کە بە زۆر وەک سەرۆک شارەوانی دامەزرێنرا، وشەی 'ساڵح ئەفەندی' بەکارهێنابوو، دوای ١٠ مانگ تاوانبارکرا. -
بەردەوامی بە گۆشەگیری دەدەن و ڕێگا لە ئاشتی دەگرن
قودرەت تەمەل هاوسەرۆکی لقی وانی TUHAY-DER ڕایگەیاند، بە بەردەوامیدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕیگا لە ئاشتی تورکیا دەگرن. -
شار پرێس: سوپای توركیا داوا لهخهڵكی گوندی خهلیفان دهكات گوندهكهیان چۆڵ بكهن
ماڵپەڕی شار پرێس بڵاویکردەوە، هێزێكی سهربازیی سوپای توركیا كه ژمارهیان ٣٠ سهرباز و ئەفسەر دهبێت لهدوورهوه تهقه له گوندێکى سەر بەقەزاى سۆران دهكهن و دواتر دهچنە ناو گوندهكه و داوا لە خەڵکى دهكهن ناوچەکە چۆڵ بكهن. -
هەدەپە: ئەو هێزانەى مەخموریان کردووەتە ئامانج لە هێرشکردنە سەری بەرپرسیارین
هەدەپە لەبارەى هێرشی داعش بۆ سەر کامپی مەخمور رایگەیاند، هێرشەکەى داعش نیشانەى ئەوەیە، کە هەڕەشەى داعش سەرلەنوێ دەستیپێکردووەتەوە. -
ئاسایشی پارتی رێگای نەدا بریندارانى کامپی مەخمور بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر
لە هێرشی چەتەکانى داعش بۆ سەر کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)دا ٣ هاووڵاتى بریندار بوون. ئاسایشی پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) رێگاى نەدا ئەو بریندارانە بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی. -
هێرشەکەی داعش بۆ سەر مەخموور تێکشکێندرا
هێرشەکەی دوانیوەڕۆی ئەمرۆی چەتەکانی داعش بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور تێکشکێندرا. هێزەکانی خۆپاراستن ٢ چەتەیان کوشت. -
سلێمانی، لە مەراسیمێکدا یادی شەهید ڤیان سۆران بەرز ڕاگیرا
لە شاری سلێمانی لە ساڵیادی شەهید بوونی شەهید ڤیان سۆران، لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستانەوە یادی ئەو شەهیدە بەرز ڕاگیرا. -
رێپێوانەکانی بەرلین و هانۆڤەر لە دووەم رۆژدا بەردەوامن
رێپێوانەکانی دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان لە بەرلین و هانۆڤەر لە دووەم رۆژیدا بەردەوامن. -
داعش هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
چەتەکانی داعش هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور. دوای وڵامدانەوەی هێزەکانی خۆپاراستن، شەڕ روویدا. -
'هێز، ڕوح و قسەی ئێمە یەکە: ئەویش تێکۆشانە'
ئایشە گۆککان، زەینەب ئورەن و فیگەن ئەکتی چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا – TJA) ئاماژەیان بە هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی دەستکەوتەکانی ژنان کرد و ڕایانگەیاند، لەدژی هێرشەکان تێکۆشان بەهێز دەکەن و حساب لە بکوژ و تاوانبارن دەپرسن.