کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خوێندکارانی هەولێر ناچار دەکرێن پەسنی تورکیا بدەن
کۆنوسوڵی تورکیا بە یاوەری ڕاگەیاندنی تورکی، بە خوێندگەکانی شاری هەولێردا دەسورێتەوە و قسە بۆ خوێندکاران دەکات، ڕاگەیاندنەکانیش خوێندکاران ناچار دەکەن پەسنی تورکیا بدەن. -
ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لە هێلسینبۆرگ پیرۆز کرا
٤١هەمی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە شاری هێلسینبۆرگ-ی سوید پیرۆز کرا. -
'با ساڵی ٢٠٢٠ بکەین بە ساڵی سەرکەوتن، با بەشداری هێڵی ئازادیی ژنان ببین'
کۆچەرین ئامەد ئەندامی ئەنجومەنی پاژک رایگەیاند، کاتێک مرۆڤ بیەوێت ساڵی ٢٠١٩ بە شێوەیەکی دروست و بەرفراوان بنرخێنێت، ئەوە ئاشکرا دەبێت کە شەری ئازادی ژنان، کۆیلایەتی ژنی رەد کردەوە کە زیهنییەتی بنچێنەیی شارستانی دەسەڵاتداریی پیاوسالارییە. -
لە کۆڵن یادی جیهان بۆتان، شەهیدی یەپەژە کرایەوە
لە یادی شەهیدی یەپەژە جیهان بۆتان (زەهرا عوسمان) کە ٧ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین شەهید بوو، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمێک بەڕێوەچوو. -
رێژێمی ئێران چالاکێکی دیکەی شاری کرمانشانی دەستگیر کرد
لە بەردەوامی لێشاوی دەستگیرکردنی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تایبەت لە شاری کرماشان ، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران، چالاکوانێکی مەدەنیی دیکەیان لە شارەکە دەستگیرکرد. -
شاهۆز حەسەن: ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ ئەوەی کۆنفرانسی یەکێتی کورد رێکبخرێت
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە- PYD) رایگەیاند، یەکەمین ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەناوبردنی گەلی کورد و دوورخستنەوەیەتی لە ئازادی. جەختیشی کردەوە کە ئەوان هەمیشە ئامادەن بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی کورد. -
سەلچوق میزراقلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئازاد نەکرا
هاوسەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، سەلچوق میزراقلی کە دەستبەسەر کرابوو، لە دانیشتنی دادگادا ئازاد نەکرا. -
فیلمی "ژبۆ ئازادی" لە چی هەڵۆمەرجێکدا بەرهەم هێنراوە؟
"ئامانج لە دروستکردنی ئەو فلیمە ئەوەیه بەردخودانی سور هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە". -
ئیهادە: ژیانی دەمیرتاش لە مەترسیدایە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD)، لەبارەی ژیانی سەلاحەدین دەمیرتاشەوە هۆشداریدا و ئاشکرای کرد کە ژیانی دەمیرتاش لە مەترسیدایە. -
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەژنی لەدایکبوونی مەسیح-ی پیرۆز کرد
بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی عیسا مەسیحەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-ک.ن.ک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی باوڕدارانی ئاینی مەسیحی لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان کرد و هیوای خواست ئەم رۆژە ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی لەسەرتاسەر جیهان. -
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان ٣٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
لە ئەمساڵدا ٣٨ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە نۆیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمن. -
لە ئیدر و چەلێ ٢ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی باشانی ئیدر و ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ لەدژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک کوژران. -
'ئەوەی لە مەڕاش ئەنجامدرا قڕکردنە'
لە مەڕاش کوردانی عەلەوی قڕکران. وەک قڕکردنی دەرسیم. لە بەر ئەوەی لە ڕۆژئاوای فورات کوردانی عەلەوی واتە کورد دەرکران، بێگۆمان ئەوە وەک قڕکردن پێناسە دەکەین. لەبەرئەوەی پلانی شارک ئیسلاح پلانی قڕکردنی کوردانە. -
هۆکار و ئەنجامی سەردانی شاندەکەی تورکیا ئاشکرا بوو
ئاشکرابوو، شاندەکەی تورکیا، کە بۆ بەربەست دروستکردن لەبەردەم یەکێتیی کوردان و شکاندنی بایکۆتی کاڵای تورکیی سەردانی باشوری کوردستانیان کردبوو، بە ئەنجام نەگەشتوون. -
لە وان ماوەی قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکان ١٥ ڕۆژی تر درێژکرایە
لە شاری وانی باکووری کوردستان قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە سێ ساڵە بەردەوامە، ١٥ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە. -
کەجەکە: پێویستە لە ٤٢مین ساڵی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا تێکۆشان لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوام بێت
کەجەکە ڕایگەیاند، بە کۆمەڵکوژی مەڕاش سیاسەتی قڕکردنی عەلەویەکان بەڕێوەبراوە و وتی، "لە ٤٢مین ساڵی کۆمەڵکوژی مەڕاشدا بڕوامان وایە، ئامانجی کۆمەڵکوژیەکە بە تەواوی ئاشکرا بووە و لەسەر ئەم زەمینەیە تێکۆشان لە هەموو ڕوویەکەوە بەردەوام دەبێت." -
ئیتلاعات هەوڵدەدات سزای سێدارە بەسەر حوسێن کەمانگەردا بسەپێنێت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و سنە بۆ هەڵبەستنی تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگەی ئەندامبوونی حزبێکی کوردستانی و سەپاندنی سزای “سێدارە” بەسەر “حوسێن کەمانگەر”دا کرد. -
'سزای دیسیپلین شاردنەوەی گۆشەگیریە، پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە'
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) ڕایگەیاند، سیستمی ئیمڕالی لە سەرەتاوە سیستمێکی جیاواز بوو و لەدژی یاسای ناوخۆیی تورکیا و پەیمانە نێودەوڵەتیەکانە. -
هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین دەستگیر کران
حەسیبە مەنگیرکائون هاوسەرۆکی دەبەپەی شاری مێردین لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە بۆ وەرگرتنی وتەی چووبووە ئاسیش، دەستگیر کرا. -
کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە، شەهیدانی مانگی کانونی یەکەمی بەبیرهێنایەوە
کۆمیتەی کاروباری شەهیدانی پەکەکە گیانبەختکردووانی مانگەکانی کانونی یەکەم کە لە ساڵە جیاوازەکاندا شەهید بوون، بە بەیاننامەیەک وەبیر هێنایەوە. -
گەنجانی مەخمور گۆشەگیری و سزای دیسیپلینی سەر ئۆجالانیان ئیدانەکرد
تەڤگەری گەنجانی مەخمور و تەڤگەری گەنجانی ژنانی مەخمور، بە خۆپیشاندانێکی فراوان، گۆشەگیری و سزای دیسیپلینی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان، ئیدانەکرد. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی لە حەفتەنین بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاو کردەوە کە لە ٢٩ی تشرینی دووهەم لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجامیان داوەو لە ئەنجامدا سەربازێکی تورک کوژرا. -
پێشەوای دەروێشەکانی گونبادی گیانی لەدەستدا
نور عەلی تابەندێ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی کانونی یەکەم لە نەخۆشخانەی مێهری تاران گیانی لەدەستدا. -
هەدەپە:ئێمە ناهێڵین گەلی ئێزدی کۆچبەر بکرێت
نەعمەتواللە ئەردۆغموش ئەندام پەرلەمانی هەدەپە رایگەیاند، ئەوان رێگا نادەن هیچ هێزێک، ئێزیدییەکان لە سەر خاکی خۆیان کۆچبەر بکات. -
پارێزەرانی ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی بچنە زیندانی دورگەی ئیمرالی، داواکارییان پێشکەش کرد.