کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە ڕوحا ١٣ کەس دەستگیرکران
ئه‌و ١٣ کەسه‌ی لە ناوچەی خەلفەتیی ڕوحا بە ئەشکەنجە دەستگیرکران، زیندانی كران. پۆلیس بەبێ ئاگاداریی پارێزەران ئیفاده‌یان له ده‌ستگیركراوان وەرگرت. هەموو ئەو کەسانەی دەستگیرکران لە دادگه ئاماژه‌یان به ئه‌شكه‌نجه‌دانیان كرد. -
چاره‌سه‌ركردنی ٢٧ زیندانی له ئامه‌د به‌رده‌وامه
له ئامه‌د ئه‌و زیندانییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه به‌شدارییان كردبوو له مانگرتنی دژبه گۆشه‌گیری. چاره‌سه‌ركردنی ٩ زیندانی ته‌واو بوو و چاره‌سه‌ركردنی ٢٧ زیندانیی دیكه‌ش به‌رده‌وامه. -
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا
هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا زانیاری دا. ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی قه‌ندیل ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون. -
ئۆزتورک: ئیتر تورکیا ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت
هاسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک ڕایگەیاند، ئەو شەرت و مەرجانەی ئێستا پێشانی دەدەن، کە ئیتر تورکیا بەو شێوەیە نابێت و ڕاشیگەیاند، ئۆجالان سەرنجی خستووەتە سەر رێگای رێککەوتن و دیالۆگ و دانوستاندن. -
دەوڵەتى تورک شیلادزێى بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک ناوچەى شیلادزێیان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. -
پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن له کەرکووک به‌رده‌وامه
پاڕێزگاری كه‌ركووك بەوەکالەت بڕیاری دا لیژنەیەک پێكبێنێت بۆ دابەشکردنی خانووە چۆڵەکانی هاوڵاتییانی کورد لە گوندەکانی پەڵکانە و دەوروبەری بەسەر عهرهبههاوردهكان. -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك له خواكورك لێدوانی دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك دژبه خواكورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ده‌بێ گه‌وره‌ترین گورزی مێژوویی له داگیركه‌ران بده‌ین. -
په‌كه‌كه: هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدان پته‌وتر ده‌كه‌ین و سه‌ریده‌خه‌ین
په‌كه‌كه سڵاوی له به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن كرد و ڕایگه‌یاند، بانگی هه‌موو هاوڕێیانی خۆمان، گه‌ل و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تی «كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن، فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنن و كوردستان ئازاد بكه‌ن» سه‌ربخه‌ن. -
نێچیرڤان بارزانى بە سەرۆکى هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا
لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى هه‌رێمی کوردستاندا نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه بە سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا. -
سیامەند موعینی: پێشوازی لەو پرۆژانە دەکەین کە ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلانى ئێران لە خۆ دەگرن
سیامەند موعینی هاوسەرۆکى پەژاک رایگەیاند، پێشوازی لە هەموو جۆرە پرۆژەیەک دەکەن، کە ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلانى ئێران لە خۆ بگرێت. راشیگەیاند، لە دۆخی ئێستادا دەبێت بە دوور لە هەر جۆرە دووبەرەکی نانەوەیەک یەکگرتوویی رەچاو بکرێت. -
قەرەسوو: لەدوای چالاکییەکانى مانگرتن سەردەمی نوێی تێکۆشان دەستپێدەکات
مستەفا قەرەسوو رایگەیاند "رێبەر ئاپۆ وتى 'دەست لە مانگرتن هەڵگرن' و نەیوتوە 'تێکۆشان راوەستێنن'. راشیگەیاند، تێکۆشان تاوەکو چارەسەرکردنى کێشەى کورد بەردەوام دەبێت. ئەوەشی راگەیاند، ئەو چالاکییە سەردەمێکى نوێى لە تێکۆشانی سیاسی هێناوەتەوە پێشەوە. -
سوپاى تورک لۆلان و شەکیفی بۆردومانکرد و سەربازی لە شەکیف دابەزاند
کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک دەورووبەری چەمی لۆلان و چیای شەکیف-یان بۆردمانکرد. هێرشەکە بە ٣٠ کۆپتەر و فڕۆکە جەنگی ئەنجامدرا. سوپای تورک دواى بۆردومانەکە سەربازى لەسەر چیای شەکیف دابەزاند. -
دادگه‌یه‌كی توركیا سزای زیندانی كردنی بۆ هاوشاره‌دارانی پێشووی ملازگر بڕیه‌وه
هاوشاره‌دارانی پێشووی ناوچه‌ی ملازگر خالیس جۆشكوون و مه‌منوونه سۆیله‌مه‌ز به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» دادگه‌یی كران و سزای زیندانی كردنی ١٢ ساڵ بۆ جۆشكوون و ٨ ساڵ و ٦ مانگ بۆ سۆیله‌مه‌ز بڕایه‌وه. -
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی له ئامه‌د سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. ڕاگه‌یه‌نرا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه. -
كه‌جه‌كه: ئێستا كات كاتی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆیه
كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیری ڕایگه‌یاند، «ئێستا كات كاتی ئازادكردنی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم پێویسته تێكۆشینی به‌دیموكراتیكردنی توركیا و ئازادكردنی كوردستان گه‌ش بكرێت.» -
شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆن له خارپێت
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له خارپێت دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلاش شه‌هید بوون. -
مانگرتوانی باشووری کوردستان دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی ئۆجالان كۆتاییان به چالاكییه‌كه‌یان هێنا
بەرخۆدێرانی هەولێر، سلێمانی، مەخموور و کەلار پاش پەیامی ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانییان، ڕایانگه‌یاند، کۆتایی بە چالاکیی مانگرتن و ڕۆژووی مردن دێنن بەڵام بەرخۆدان تا ئازادیی ئۆجالان بەردەوام ده‌بێت. -
یەرەکە هۆشداریى بە ئێران دا: دەست لەکاری تێکدەرانە هەڵگرن
یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) لەبارەى کارە تێکدەرانەکانى رژێمی ئێرانەوە هۆشدارییەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "تاوەکو ئێران دەست لە هەوڵە تێکدەرانەکانى هەڵنەگرێت هەڵوێستمان بۆ خۆپاراستن بەردەوامیى دەبێت". -
دەبێت یاگز و تۆک ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بن
دوای پەیامی ڕێبەڕی گەڵی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن کۆتای‌یان بە چالاکییەکانیان هێنا. دوێنێ چالاکوان ناسر یاگز و فادیلە تۆک لە دواى کۆتایێهان بە چالاکییەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. -
١٠ چالاکوانى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
١٠ زیندانیى چالاکوانى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان کۆتای‌یان بە چالاکییەکانیان هێنا و بۆ پشکنینى تەندروستی و چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى لێکۆڵین و فێرکاریى گازی یاشارگیل لە ئامەد. -
چالاکوانانی مانگرتوو لە ئامەد گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە
پەرلەمانتارانى هەدەپە و چالاکوانانى مانگرتوو لە ئامەد لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان و کۆتایهێنان بە مانگرتنەکەیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. -
لەیلا گیوڤەن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
لەیلا گیوڤەن لە دواى کۆتایهێنان بە چالاکیى مانگرتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و رایگەیاند "بەرخودان سەرکەوت". -
ئۆزدەمیر: تاوەکوو ئازادیى سەرۆک ئاپۆ و کوردستان لە تێکۆشان بەردەوام دەبین
مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر ماوەى ١٣ رۆژ لە دژی گۆشەگیری لە سلێمانی لە رۆژووی مردن دابوو. لە سەر داوای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیی خۆی کۆتایی پێهێنا و گوتی: "تاوەکوو سەرۆک ئاپۆ و کوردستان ئازاد دەبێت، تیکۆشانی ئێمە بەردەوام دەکات." -
ناسر یاگز و بەرخودێرانى تری مانگرتوو لە باشوور کۆتای‌یان بە چالاکییەکانیان هێنا
ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەی هەولێر ناسر یاگز ماوەی ١٨٧ رۆژە لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی بێسنووردایە. لەسەر بانگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە چالاکییەکەی خۆی هێنا و گوتی: "تێکۆشانی ئێمە تاوەکوو کوردستانێکی ئازاد بەردەوام دەبێت." -
فادیلە تۆک: رێبەرم ئێمە تا دواهەناسە شوێنکەوتووی دۆز و رێبازەکەتین!
فادیلە تۆک ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجوومەنی عەشتار لە مەخموور دوای پەیامەکەی ئۆجالان لە لێدوانێکدا هەستی خۆی خستەڕوو و گوتی: "پەیامێکی بەهادار و بە نرخە. سەرۆکەکەم تاوەکوو دوا هەناسە پەیڕەوی دۆز و رێبازیەکەتین."