ژنان
دوایین ھەواڵ
-
لە شاری ڕەقە کۆنفرانسی ژنان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد
لە شاری ڕەقە کۆنفرانسی ژنان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد. -
ژنانی کورد لە بەرلینەوە داوا دەکەن پەرە بە تێکۆشان بدرێت
ژنانی کورد لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە بەرلین کۆبوونەوە و رایانگەیاند، "پێکەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و رێگە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینەوە". -
'ژنی خوڵقێنەر و بەڕێکخستن کراو جوانترین ژنە'
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغۆ ئاماژەی بە گرنگی قسەوباس لە سەر ڕەفتار و جوانناسی کرد و وتی: "دەبێت سیاسەت بەرهەم بهێنین، تێکۆشانی خۆ ڕێکخستنی پەرە پێبدەین، خۆمان بپارێزین. لە ڕوانگەی منەوە ئەوەیە جوانترین ژن". -
تۆمەتی چەکهەڵگرتن و وەستانەوە لە دژی دەوڵەت ئاراستەی وەریشە مورادی کرا
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ بەسەر دەستگیرکردنی، لقی پێنجی دادگای شۆڕش لە تاران تۆمەتی بەغی یاخود چەکهەڵگرتن لە دژی دەوڵەتی ئاراستەی وەریشە مورادی ئەندامی کەژار کرد. -
لە رۆما کۆنفڕانسی 'ئازادی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان' سازدەکرێت
لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆنفڕانسی 'ئازادی ژنان و عەبدوڵا ئۆجالان' ساز دەکرێت. -
کەژەکە بانگەواز لە گەلان دەکات وێرانکاری بگۆڕن بۆ ئاوەدانکردنەوە
کەژەکە بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی بومەلەرزەی ٦ ی شوباتەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، بەبۆنەی قوربانییەکانەوە، سەرەخۆشی لە هەموو گەلان دەکات، دەڵێت: "بانگەواز لە گەلی کورد و تورک و عەرەب دەکەین، وێرانکاری بومەلەرزەکە بگۆڕن بۆ ئاوەدانکردنەوە". -
ئەو جیهانەی کە یەپەژە پێشکەشی دەکات
هەڵوێستی بە بڕیار، هەوڵدانی گۆڕینی کۆمەڵگا و ئایدیایی یەپەژە، پیمان دەڵێت دەکرێت پاشەڕۆژێکی حورمەتدار بخوڵقێنرێت بۆ مرۆڤایەتی. -
"دەوڵەت هەوڵیدا بومەلەرزەکە بگۆڕێت بۆ دەرفەتێک"
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک دەستنیشانی کرد، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بومەلەرزەکە بکاتە دەرفەتێک و تیشکی خستەسەر گرنگی پشتیوانی جڤاکی. -
لە کەمپی هۆل ژنێکی ئێزدی ڕزگارکرا
یەپەژە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل، ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرد. -
'ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت یاری بە چارەنوسی ژنانی ئێزیدی بکات'
ئەندامانی کوردناسیونی تاژێ دەریانخست، کە کۆنفرانسی پەڕلەمانی ئەوروپا وەڵامێکی بەهێزیی نیشانی دوژمن دا و وتیان: "ئیدی هیچ هێزێک ناتوانێت یاری بە چارەنوسی چڤاکی ئێزید و ژنی ئێزیدی بکات". -
لە شەنگال مەراسیمی یادکردنەوەی ڤیان سۆران بەڕێوەچوو
لە کۆمەڵگەی دوگرێی شەنگال بەپێشەنگایەتی تاژێ مەراسیمێکی یادکردنەوەی شۆڕشگێڕ ڤیان سۆران بەڕێوەچوو. -
کۆنگرەی ستار: ئێمە بەردەوام لە بەرامبەر هێرشەکان لە گۆڕەپانەکان دەبین
کۆنگرەی ستار داوای لە هەموو لایەک کرد دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ببنەوە و وتی: " شوێن پێی شەهیدەکانمان دەکەوین هەتا سەرکەوتن". -
'ژن لەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژ دەکرێت'
سەمیرە شەریفی، کە ناچار بوو لە ئەفغانستان هەڵبێت، وتی: "بەیانییەک ژنێک دەسوتێنرێت، لەبەر ئەوەی ڕەتیکردووتەوە ببێتە سێیەم ژنی پیاوێک کە بەناچاری هاوسەرگیری لەگەڵیدا کردبوو. دەستدرێژی توند بۆ سەر ژنان پرسێکی جیهانییە". -
'ڕێبەر ئاپۆ گەڕانی ئازادیمانی بەهێزترکرد'
گەریلاکانی یەژا ستار ئەوەیان دیاریکرد، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان سەرچاوەیەکی گەورەی سودوەرگرتنە و وتیان: "هێز و مۆراڵـمان لە ڕێبەر ئاپۆوە وەردەگرین". -
ئەنجامی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی کۆنگرە ستار
ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری ڕۆژئاوا، ئەنجام و بڕیاڕەکانی کۆبونەوەی ساڵانەی بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرا کرد. -
کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی لە پەرلەمانی ئەوروپا: دەبێت دان بە پێگەی شەنگالدا بنرێت
لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک بە ناوی 'ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژی' بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا ئاماژە بە کۆمەڵکوژی و داواکاری ئێزدییەکان کرا و داوا کرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕابوەستێنن. -
نامەی سپیدە قولییان بۆ چوار زیندانی سیاسی لەسێدارەدراوی کورد
سپیدە قولییان ژنە زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤینەوە نامەیەکی بۆ ئەو چوار زیندانییە سیاسیە کوردی نوسی، کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم لە سێدارەدران. -
شوێنی داڵدەدانی ژنان شاراوە نییە
سومیە بۆز، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ڕایگەیاند، زۆربەی دوکاندارەکان شوێنی داڵدەدانی ژنان دەزانن و قوربانییەکانیش لەو شوێنانە ئازار دەدرێن. -
لە هانۆڤەر وۆرک شۆپی ژنان بەڕێوەچوو
لە شاری هانۆڤەری بە پێشەنگایەتی (Gemeînsam Kampfen) و نوسینگەی ئاشتی ژنانی جێنی و (Women defend Rojava) و ژەکە وۆرک شۆپێک بە ناونیشانی "بە تۆڕی ژن ژیان ئازادی، ژیان و شۆڕشی ژنان دەپارێزن" بەڕێوەچوو. -
تاژێ لە شەنگال خێمەی چالاکی هەڵدا
بزوتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەنتەری شاری شەنگال خێمەی چالاکی هەڵدا. -
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندرا
دەستەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە راگەیەندراوێک ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە رۆژانی رابردوودا لە پایتەختی سوید بەڕێوەچوو. -
چیدەم دۆغۆ: لە کوێ ئەخلاق هەبێت، ئازادی و ئاشتی لەوێ هەیە
چیدەم دۆغۆ ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند کە پێناسەکانی جوانی و جوانیناسی ئەخلاقی لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتەوە شێواوە و وتی: "ئەگەر ئەخلاق هەبێت ئەوا ئازادی، جوانی، بەها دیموکراتیکەکان و گەشبینی و ئاشتیش هەیە. -
ژنانی زیندانی لە دژی سزای لە سێدارەدان دەستیان بە مانگرتن کرد
لە زیندانی ئێڤینی تاران ٦١ ژنی زیندانی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی لە سێدارەدانی محەمەد قوبادلو و فەرهاد سەلیمی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. بۆ پشتیوانی لەو ژنانە زەینەب جەلالیانیش مانی لە خواردن گرت. -
ژنانی تۆڵەسێن لە ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێلی ڕەگەزپەرستانیان سوتاند
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند، لە دوو ناوچەی ئەستەنبوڵ ئاگریان لە ٣ ئۆتۆمبێلی ڕەگەزپەرستانیان بەرداوە. -
'کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی بوو بە خەباتێک بۆ یەکگرتنی ژنان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە'
ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی کۆمیتەی دیپلۆماسی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار)، سەبارەت بە کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی وتی: "کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی بوو بە خەباتێک بۆ یەکگرتنی ژنان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە."