جیهان
دوایین ھەواڵ
-
سەرۆکی پێشووی شارەوانی بادەن لە سویسرا سەردانی ستاندی لە بادن کرد
سیاسەتمەداری سویسری گری مولەر لە کانتۆنی ئارگاویێ سەردانی ستاندێکە کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرابوو کرد و داوای لە ڕێکخراوە کوردییەکان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لە دەور یەک کۆببنەوە و تێکۆشان بۆ چارەسەرەی کێشەی کورد بکەن. -
کەجەدەک-ئە، بۆ ڕێپێوانەکەی کۆلن بانگەوازی سەفەربەری کرد
کەجەکە-ئە، بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوبات کە لە شاری کۆڵن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت بانگەوازی سەفەربەری کرد. -
هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە شتوتگارت و فرانکفۆرت شەرمەزار کران
لە شتوتگارت و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کران. -
بەغداد هێرشەکانی سەر هەولێری شەرمەزارکرد
حکومەتی ناوەندی عێراق هێرشەکانی بۆ سەر هەولێر شەرمەزارکرد و داوای لە باڵێوزی خۆی لە تاران کرد -
شەڕی غەززە گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ: نزیکەی ٢٤ هەزار کەس کوژراون
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی ٢٤ هەزار کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە. -
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستی بەرلین سڵاویان لە چالاکیەکانی زاپ کرد
گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، سڵاویان لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری زاپ کرد و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزارکرد. -
مووشەکێکی بالیستیک لە کۆریای باکوور تاقیکرایەوە
سوپای کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی هەڵداوە. -
چوار کۆچبەر لە دەریای مانش گیانیان لە دەستدا
لە ناوچەیی داڵاسی فەرەنسا کە کۆتا خاڵی پەڕینەوەی کۆچبەران بەرەو ئینگلتەرا، لە کاتی هەوڵدانی پەڕینەوە لە دەریای مانشێ دا ٤ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و کۆچبەرێکیش بریندار بوو. -
شەهیدانی پاریس لە شتوتگارت یاد کرانەوە: لەبیری ناکەین و لێیان خۆش نابین
٦ شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس شەهید کران، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری شتوتگارت یادیان کرایەوە. -
ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا پلان بۆ دەرکردنی پەنابەران دادەڕێژن
ڕاست ڕەوە توندڕەوەکانی ئەڵمانیا بە نیازن کۆچبەران و ئەو پەنابەرانەش کە هەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتەن، دەرکەن لە ئەڵمانیا. -
لە غەززە هەتا ئێستا ٢٣ هەزار و ٧٠٨ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند کە لە ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٢٣ هەزار و ٧٠٨ کەس کورژراون. -
ئیسرائیل: ئامانجمان لە ناوبردنی گەلی فەڵەستین نیە
ئیسرائیل لە دژی تۆمەتی قڕکردن لەلایەن ئەفریقای باشورەوە، بەرگری لەخۆی کرد. ڕۆژی هەینی لە دادگایی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرایی کرد کە ئامانجمان لە ناوبردنی گەلی فەڵەستین نیە. -
لە ئەنجامی بۆردومانەکانی خەرتووم زیاتر لە ٣٠ کەسی مەدەنی کوژراون
ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی بۆردمانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەرتوومی پایتەختی سودان، زیاتر لە ٣٠ کەسی مەدنی کوژراون. -
نوێترین ئامار و کاردانەوەکان لە سەر هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکان
لە هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا لە یەمەن بۆ سەر حوسییەکانی ئەو وڵاتە، بە لایەنی کەمەوە ٥ حوسی کوژراون و ٦یش بریندار بوون، ئەو هێرشە کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە. -
جڤاکی کوردی لە ژاپۆن یارمەتی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرد
پاش بومەلەرزەکەی ئیشکاوا بە گوڕی ٧.٦ پلە، جڤاکی کورد لە شاری سوزو خێمەیان دانا و خواردنی گەرمیان پێشکەشی لێقەوماوان کرد. -
بەگوێرەی حەماس ژمارەی کوژراون گەیشتۆتە ٢٣ هەزار و ٤٦٩ کەس
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٢٣ هەزار و ٤٦٩ کەس. -
هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی فەرەنسا: با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان
لە فەرەنسا زیاتر لە ١٢٠ ڕۆشنبیر، نووسەر، پارێزەر، وەرزشوان، هونەرمەند، بە مەبەستی ئەوەی ببنە دەنگی ئاشتی لە کوردستان داوای بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی ١٣ی کانوونی دووەم لە مارسیلیا کرد. -
"داواکاری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵگا جیاوازەکانی کۆکردەوە"
ئەکادیمیست فلۆرنسیا گوارچە ڕایگەیاند کە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵگا جیاوازەکانی لە دەور یەک کۆکردەوە و وتی: "ئۆجالان شێوازی تێکۆشانی هاوبەش لە بەرامبەر کێشەکانی ئێستا دەخوڵقێنێ". -
لە سیستان و بەلوچستان پۆلیسێکی ئێران کورژا
لە پارێزگای سیستان وبەلوچستان لە باشوری ئێران، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پۆلیسدا پۆلیسێک کوژرا. -
لە بەرلین یادی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس کراوە
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، مەراسیمێک بۆ یادی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهید کران، هەروەها شەهیدانی کۆمەڵکوژی ٢٠٢٢ی پاریس ئەڤین گۆی، میر پەرەوەر و عەبدلرەحمان کزڵ بەڕێوە چوو. -
لە تۆرۆنتۆی کەنەدا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک کە بە بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، لە تۆرۆنتۆی کەنەدا شەرمەزار کرا. -
شەهیدانی پاریس لە شاری هالێی، ئەڵمانیا یادیان کرایەوە
لە شاری هالێی، ئەڵمانیا ژنانی شۆڕشگێڕی کورد، سەکینە جانسز (سارا)، لەیلا شالەمەز (ڕۆناهی)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) کە لە ساڵی ٢٠١٣لە پاریس شەهید کران و ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ شەهیدکران، بەبیر هێنرانەوە. -
کاروانێکی کۆچبەران بەرەو ئەمریکا دەڕوات
کاروانێک کە بەلایەنی کەمەوە لە هەزار کۆچبەر پێکدێت، بە تاوانبارکردنی کاربەدەستانی خۆجێیی بەوەی درۆیان بەرامبەریان کردوە، لە ڕۆژی دوشەممەوە لە باشوری مەکسیکەوە بەرەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەن. -
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: پەروەردە لە دژی توند و تیژی دژی ژنان
نوسینگەی ناوچەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خولێکی خزمەتگوزارییان بۆ باشکردن و پێشبردنی ئەو تیمە تەندروستیانە کە دەربارەی قوربانیانی توندوتیژی جەستەی و رەگەزی کاردەکەن، کردەوە. -
سۆماڵی ڕێککەوتنی دەریایی ئتیوپیا و سۆماڵیلاندی هەڵوەشاندەوە!
شێخ مەحمود سەرۆکی سۆماڵی ڕێککەوتنی دەریایی نێوان ئتیوپیا و سۆماڵیلاندی کە بە "نایاسایی" دەزانی هەڵیوەشاندەوە.