جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بە بۆچوونی ترامپ ڕژیمی ئێران دەیەوێت دانووستان بکات
وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بەردەوام لێدوان لە دژی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا دەدەن، بەڵام بۆچوونی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا، ئێران دەیەوێت دانووستان بکات. -
داوای ئازادکردنی سەرکردەیەکی نەخۆشی ئەتا ڕەتکرایەوە
داوای ئازادکرندی جۆسۆ تێرنیرا سەرکردەیەکی ئەتای فەڕەنسی دەکرێت کە نەخۆشە و لە مانگی ئایارەوە لە لایەن حکومەتی فەڕەنساوە دەستگیرکراوە، بەڵام داواکە لە لایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە. -
لە کۆنگۆ بەهۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەوە ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستدا
لە باشوری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ ڕووداوی شەمەندەفەر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ٥۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون. -
پەیمانی هاوکاری سەربازی لە دژی فەنزوێلا چالاک کرایەوە
ئیدارەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، لەبەرانبەر فەنزوێلا لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، پەیمانێکێ سەربازی چالاک کردەوە کە ١٠ وڵاتی لەخۆ گرتووە. -
دایکانی شیلی: با وەزیرانی جونتا دادگایی بکرێن
بنەماڵەکانی ئەو کەسانەی لە ماوەی ١٧ ساڵی دیکتاتۆریدا بێ سەروشوێن کرابوون، لەدژی هەموو وەزیرانی ئەو کاتە سکاڵایان تۆمار کرد. -
کارمەندانی ڕێی ئاسن لە فەڕەنسا ماندەگرن
لە دژی شەرت و مەرجی کارکردن وگۆڕناکاریەکانی حکومەتی فەڕەنسا لە یاسای خانەنشینیدا، سبەینی هەزاران کارمەندی ڕیێ ئاسن ماندەگرن. -
قەیرانی کەشوهەوا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان میشێل باچێلێت ڕایگەیاند، قەیرانی کەشوهەوا، کە بەهۆی گەرمای جیهانییەوە ڕووی دا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ. -
دەنگی پارتەکەی پوتین لە مۆسکۆ کەمیکرد
پارتی دەسەڵاتداری ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی مۆسکۆدا یەک لەسەر سێی کورسییەکانی لەدەستدا، بەڵام هێشتا قۆرسایی ماوە. -
وشکەساڵی ١٥ ترلیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، چۆلبوون و بەبیابانبوون بەهۆی سووتانی دارستان و وشکەساڵییەوە ساڵانە ١٥ ترلیۆن زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت. -
لە ماڵی دیکتاتۆرەکەی پاراگوای دا ئێسک و پروسکی ٤ کەس دۆزرانەوە
لە پاراگوای لە ماڵی ئالفرێدۆ سترۆسنەری دیکتاتۆردا ئێسک و پروسکی ٤ کەس دۆزرانەوە. -
قەیرانی برێکزیت؛ وەزیری کاری بریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە
ئامبێر رود وەزیری کاری بریتانیا لەسەر بابەتی برێکزیت ناکۆک بوو لەگەڵ ستراتیژیای سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسۆن و دەستی لەکار کێشایەوە. -
لە وڵاتی قبرس قەیومەکان ئیدانەکران
لە شاری لەفکۆشا-ی پایتەختی قبرس دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئیدانەکرا. -
پارلەمانی ئەورووپا لە داگیرکردنی شارەوانیەکانی هەدەپە ناڕازییە
ماریا ئارێنا سەرۆکی کۆمیتەی ژێرەوەی مافی مرۆڤ لە پارلەمانی ئەورووپا لە بەرامبەر داگیرکردنی شارەوانیەکانی ئامەد، وان و مێرین ناڕازیەتی نیشان داوە و شەرمەزاری کردووە. -
لە بەڕازیل و ئەرجەنتین پشتگیری لە کورد کرا
حزبە چەپەکانy بەڕازیل PSOL و سەندیکای سەرەکی ئەرجەنتین CTA ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و tYydaپشتیوانی لە هەدەپە و کورد کرا. -
کۆمەڵکوژی لە ئەفغانستان؛ بەلانیکەمەوە ٦٣ کەس کوژران
لە شاری کابول پایتەختی ئەفغانستان بە هۆی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ئاهەنگێک، بە لایەنیکەمەوە ٦٣ کەس کوژراون و ١٨٢ کەسی تریش بریندار بوون. -
بە هۆی لافاو لە هیندستان ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی هندستان بە هۆی ڕوودانی لافاو تائێستا ٢٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
بەهۆی لافاوەوە لە سودان ٧ کەس گیانیان لەدەست دا
بەهۆی باران بارینی زۆرەوە و هەستانی لافاوەوە لانیکەم ٧ کەس لە سودان گیانیان لەدەست دا. -
دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە رووسیا رژانە سەر شەقامەکان
خۆپیشاندانەکانى رووسیا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى ئازاد بە بەشداریى دەیان هەزار کەس بەردەوامییان هەیە. سەدان خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکراون. -
دووبارەبوونەوەى دیمەنى سەردەمی کۆیلەتى لە ئەمریکا
لە ویلایەتى تەکساس لە ئەمریکا، کەسێکى رەشپێستى کەلەپچەکراو بە گوریسێک لەلایەن ٢ پۆلیسەوە لەسەر ئەسپ رادەکێشرێت. ئەو دیمەنە کاردانەوەى زۆری لێکەوتوەتەوە. -
ئێران بە "مەرج" ئامادەى دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا کۆتایى بە گەمارۆکانى سەر ئێران بهێنێت ئەوا ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەن. -
لایەنگرانى سەربەخۆی لە سکۆتلەندا روویان لە زیادبوون کردووە
هاوکات لەگەڵ ئەوەى بەریتانیاى گەورە لە دژی مانەوەیە لە یەکێتیى ئەوروپا، لە سکۆتلەنداش لایەنگرانى سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە بەریتانیا روویان لە زیادبوون کردووە. بەپێى پێشبینییەکان دەنگی "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیى لە سکۆتلەندا زیادیکردوە. -
'لە رووسیا سەدان کەسی ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکران'
راگەیاندرا، لە خۆپیشاندانى ئۆپۆزسیۆن لە رووسیادا بە لانیکەمەوە ٨٠٠ کەس دەستگیرکراون. -
رژێمى سوریا: ئاگربەست لە ئیدلب تاقیکردنەوەیەکە بۆ تورکیا!
نوێنەرێکى رژێمى سوریا، کە بەشداریى لە دانیشتنەکانى ئاستانەدا کردووە رایگەیاند، سەرکەوتن و بەردەوامیدان بە ئاگربەست لە ئیدلب پەیوەندیى بە نیازەکانى تورکیاوە هەیە. -
لە ئیتیۆپیا لە یەک ڕۆژدا ٣٥٣ ملیۆن دارچێندراوە
لە وڵاتی ئەتیۆپیا کە ماوەیەکی درێژە بە دەست وشکەساڵی و قات وقڕییەوە دەناڵێنێت، لە هەڵمەتێکدا بەدەسپێشخەری سەرۆک وەزیرانی ئەتیۆپیا ئابێی ئەحمەد، لەماوەی یەک ڕۆژدا ٣٥٣ملیۆن دار چێنرا. -
دەریاى سپیى ناوەڕاست پیسترین دەریاى ئەوروپایە
بەپێى لێکۆڵینەوەیەک دەریاى سپیى ناوەڕاست پیسترین دەریاى ئەوروپایە. لەم ساڵانەى دوایدا زبل و خاشاکی دەریاى سپیى ٣ هێندە زیادیکردووە.