جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور: توركیا گه‌وره‌ترین زیندانه بۆ ڕۆژنامه‌وانان
ڕێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆخی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له جیهان بڵاوكرده‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه توركیا له ڕیزبه‌ندی ژماره ١٥٧ی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریدایه. -
هەزاران کەس لە گەلی سودان بە بێ گوێدان بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرشەقامەکانن
گەلی سودان دوای ٣٠سال کۆتای‌یان بەدەسەلاتی دیکتاتۆری عومەرئەلبەشیرهێنا ، سوپای ئەووڵاتە بەڕێوەبەری وڵاتەکەی گرتووەتە دەست. بەهەزاران کەس لەدژی بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن سوپاوە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان. -
بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی سوودان كوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه
بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل كه چه‌ندین مانگه له دژی ڕژێمی سوودان خۆپیشاندان و چالاكیی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كات، كوده‌تای سه‌ربازی ڕه‌تكرده‌وه. -
دیكتاتۆری سوودان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری سوودان عومه‌ر به‌شیر له‌ژێر فشاری گه‌ل ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، له لایه‌ن سوپای ئه‌و وه‌ڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. -
ئیتاڵیا دانی به كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان دانا
په‌رله‌مانی ئیتاڵیا تاوتوێی پڕۆژه‌ی داننان به كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانی كرد و په‌سه‌ندی كرد. هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی ٢٤ی نیسانی وه‌ك ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌ن دیاری كرد. -
ڕژێمی سوودان ڕووخێنرا
دوای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆری سوودان عومه‌ر به‌شیر له‌ژێر فشاری گه‌لدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، داموده‌زگه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاند، هه‌موو زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن. -
فەرانسا داوا دەکات کە داعشە فەرەنسییەکان لەوشوێنانەی کە دەستگیرکراون سزا بدرێن
فەرانسا جارێکی ترداوای ئەوە دەکات کە ئەوچەتانەی داعش کە لەلایەن قەسەدەوە دەستگیرکراون نەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. فەرانسا دەلێت' تیرۆریستانی داعش لەوشوێنانەی کە دەستگیرکراون دەبێت دادگایی بکرێن'. -
لە هێرشێکی چەکداریدا لە نیوزلاند ٤٩ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشی چەکداری کەسێکی تەمەن ٢٨سالانەوە بۆ سەر ٢ مزگەوت ٤٩کەس کوژران. -
ڕۆشنبیرانی ئه‌ورووپا كه‌مپینێكیان بۆ پاراستنی ڕۆژاڤا ڕاگه‌یاند
مێدیكۆ ئینته‌رناشناڵ كه ڕێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤه، بۆ كۆتایی هێنان به هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر ڕۆژاڤا، ده‌ستی به كه‌مپینێك كرد. چه‌ندین ڕۆشنبیری ئه‌ورووپیش كه‌مپینه‌كه‌یان ئیمزا كرد. -
دانوستانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕاگیرا
به په‌سه‌ندكردنی ڕاپۆرتی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی توركیا، دانوستانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه، ڕاگیرا. -
فڕۆکەیەک لە ئەتیوپیا کەوتە خوارەوە،تەواووی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا
فڕۆکەیەکی گەشتیاری بە ١٤٩ گەشتیار و ٨ کارمەندی فڕۆکەکە، کە لە پایتەختی ئەتیوپیاوە بەروە نایروبی پایتەختی کینیا دەچوو، لە ڕێگادا کەوتووەتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە. -
کلیسایەکی سوید پشتیوانی لە بەرخودانی مانگرتووان کرد
بەرپرسانی کلیسای شاری بۆرلانگەی سوید پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی مانگرتن لە خواردن دەربڕی. -
١٥ی ئادار له چه‌ندین وه‌ڵات مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بە پێشەنگایەتیی گەنجان له دەیان وه‌ڵات ١٥ ی ئادار مانگرتنی گشتی بۆ پاراستنی زه‌وی بەڕێوەدەچێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ ی ئاداریش «ڕێپێوانی سه‌ده» ساز ده‌كرێت. -
لە بەرلین بنەماڵەی مانگرتووانی ستراسبۆرگ چالاکی ئەنجام دەدەن
لە بەرلین بۆ پشتسوانی لە ڕۆڵەکانیان کە ۸۰ ڕۆژە لە مانگرتن دان، چەند بنەماڵەیەکی بەرخودێرانی ستراسبۆگ لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا چالاکی ۳ ڕۆژەی ئێشکگریان دەست پێبکەن. -
لە ئۆپسالای سوید پشتیوانی لە بەرخودانی مانگرتن کرا
لە ئۆپسالای سوید بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی مانگرتووان و تێکشکاندی گۆشەگیری ئیمرالی چالاکی ئەنجام درا. -
گەنجان لەپاریس لەدژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا
چالاکانی تەڤگەری شۆڕشگێڕ و( JXK) لەهەرێمی سارجێ-ی پاریس بۆئەوەی سەرەنج بخرێتە سەربەرخۆدانی چالاکانی مانگرتوو،چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
کاکەباوە داگیرکاری تورکیا و دۆخی بادینان دەباتە پارلەمانی سوید
ئامینە کاکەباوە پارلەمانتاری سوید تاوان و داگیرکاری و کۆمەڵکوژیەکان کە ڕژێمی تورکیا دژی گەلی کورد ئەنجامی داون و دەستگیرکردنەکانی بادینان دەباتە پارلەمانی سوید و گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت. -
بەریتانیا حیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە
بەریتانیا کە پێشتر لقی سەربازی حیزبوڵای لوبنانی خستبووە لیستی تیرۆرەوە، ئەمڕۆش لقی سیاسی حزبوڵای خستە لیستی تیرۆرەوە. -
له كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی گه‌لان یادی ساكینه جانسز كرایه‌وه
له كۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌ییی گه‌لاندا كه له ڤه‌نزوێلا له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گوندنشینانی بێخاك ساز كراوه، یادی ژنهشۆڕشگێڕی كورد ساكینه جانسز كرایه‌وه. -
لە بەنگلادش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ۷۰ کەس گیانیان لەدەست دا.
لەشاری داکای بەنگلادش لە هەمبارێکی ماددە کیمیاویەکان ئاگر کەوتووەتەوە و لە ئاکامیدا ۷۰ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسیش بریندار بوون. -
لە لەندەن وەقفی دیموکراسیى عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێتەوە
لە کۆنفرانسى هەفتەى رابردووی ئەنجوومەنى لۆردانى پەرلەمانى بەریتانیادا بڕیاردار، کە وەقفی دیموکراسیى عەبدوڵا ئۆجالان لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بکرێتەوە. -
حكوومه‌تی سویسرا داوا ده‌كات ئه‌ندامه سویسرییهكانی داعش له سووریا و عێراق دادگه‌یی بكرێن
وه‌زیری دادی سویسرا ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه سویسرییانه‌ی داعش كه له عێراق و سووریا ده‌ستگیر كراون، ڕایگه‌یاند: «با له سووریا و عێراق دادگه‌یی بكرێن.» -
ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و دانمارك نایانه‌وێت ئه‌ندامانی داعش وه‌ربگرنه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ داوای له وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا كردبوو كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه خه‌ڵكی وهڵاتهكانیانن و له لایه‌ن قه‌سه‌ده ده‌ستگیركراون، وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و دانمارك ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه. -
له تووفارا مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری به ئۆجالان درا
له ئیتاڵیا ده‌یه‌مین مافی هاوڵاتیبوونی فه‌خری به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان درا. -
ڕووحانی: فشارێكی سه‌ختی ئابووریمان له‌سه‌ره
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی دانی به‌وه‌دا نا كه گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له ئابووریی ئێران كردووه.