ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنان گوتیان: قەیوم دوژمنایەتی ژنانە، تێکۆشان مەزن دەکەین
ڕێکخراوەکانی ژنان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گوتیان: "ڕێگە نادەین ئیرادەی ژنانی جولەمێرگ دەستی بەسەردا بگیرێت. قەیوم دوژمنایەتی ژنانە، تێکۆشان مەزن دەکەین". -
٣٦ ژنە زیندانی سیاسی: پێویستە نێرگس محەمەدی بە شێوەی ئاشکرا دادگایی بکرێت
بڕیارە هەفتەی داهاتوو نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە تۆمەتی ئاشکراکردنی دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی زیندانی دادگایی بکرێت، ٣٦ ژنە زیندانی سیاسیش داوەدەکەن دانیشتنەکەی دادگا بە شێوەی کراوە و ئاشکرا بێت. -
ژنێکی دیکەی ئێزیدی ڕزگارکرا
تەواف داود چتۆ کە ژنێکی ئێزیدییە، دوای ئەوەی لە لایەن یەژەشە و یەپەژەوە ڕزگار دەکرێت، ئەمڕۆ گەیشتەوە بە شەنگال. -
ژنان پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد بڵاودەکەنەوە
لە گەڕەکی غەربی قامیشلۆ ٢٥ ژن لە گرووپێکدا کۆبوونەوە، بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە و بڵاوکردنەوەی پارادایمەکانیان بە ئەرکی خۆیان زانی. -
تاژێ: بە یەکێتی خۆمان لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەین
لە موسڵ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) بۆ شەرمەزارکردنی ڕووداوی سوتاندنی ١٩ ژنی ئێزدی لە ساڵی ٢٠١٦، ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. -
کەژەکە: بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە دژی قەیومەکان ڕادەپەڕین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بانگەوازی لە گەلی جولەمێرگ و هەموو کوردستان و ژنان و هێزە دیموکراتیکەکان کرد پلانی قڕکردنی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست پووچەڵ بکەنەوە و بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە دژی قەیومەکان ڕاپەڕن. -
ناوەندی ژنۆلۆژی لە ڤییەنا بەشداری لە فستیڤاڵی کۆماری دیموکراتیدا کرد
ناوەندی ژنۆلۆژی لە بروکسل بەشداری لە فستیڤاڵی "کۆماری دیموکراتی ڤییەنا" کرد کە لە ساڵی ١٩٥١ ەوە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت. لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی فستیڤاڵەکەدا، هەفتەیەکی بۆ چەندین چالاکی لەسەر شۆڕشی ژن، ژنۆلۆژی و شۆڕشی ڕۆژاوا تەرخان کرد. -
کەژەکە: دایە نۆرا دایکی هەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە
کوردیناسیۆنی کەژەکە خەمگینی خۆی بەبۆنەی کۆچی دوایی نۆرا کۆرتیناس دەربڕی و وتی: "دایکە نۆرا دایکی هەزاران شۆڕشگێڕی کوردستانە لە چیاکانی کوردستان و لە زیندانەکاندا، بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە." -
'لە سایەیی پەرەوەردەوە، ژن پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبردن دەکەن'
وتەبێژی کۆمیتەیی پەروەردەی کۆنگرە ستار گولستان گولۆ ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی خەباتی پەرەوەردەییەوە، ژن لە ئاستی بەڕێوەبردندا جێگەی خۆی دەگرێت و وتی: "لەم مرۆدا بە هەزاران ژن لە هەموو گۆڕەپانەکانی کاردان و ئەرکی قورس بە ئەنجام دەگەیەنن." -
ئاڤێستا: ژنان پێویستییەکی زۆریان بە خۆپاراستن هەیە
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا بۆ کەناڵی ژن تیڤی قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گرنگی خۆپاراستن بۆ ژنان. سۆزدار ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا پێویستییەکی زۆرییان بە خۆپاراستن هەیە. -
'ئازار و مەینەتی ژنانی ئێزدی ئازاری سەرجەم ژنانی عێراقە'
سیاسەتمەداران، رۆژنامەوانان، رۆشنبیرانی ژن لە ١٨ پارێزگای عێراق ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەشداری لە هەڵمەتی تاژێ "لە دژی قڕکردن ببە دەنگی خۆپاراستن' دەبن و رایانگەیاند، "ئازار و مەینەتی ژنانی ئێزدی ئازار و مەینەتی تەواوی ژنانی عێراقە". -
ژمارەیەک چالاکوانی ژنان لە ئێران سزای ٦٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران سزای زیاتر لە ٦٠ ساڵ زیندانی بەسەر ١١ چالاکوانی بواری مافەکانی ژناندا سەپاند. -
ڕۆژەڤی ئەنجوومەنی ژنی سوریا، ئازادی ژن و خۆپاراستنە
ئەندامی ئەنجوومەنی ژنی سوریا مەکییە حسۆ ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا ژنان زیاتر هەستییان بە گرنگی خۆپاراستن لە خۆ کرد. -
'لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن'
شەوی ڕابردوو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵمەتی، لە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی ژنان بۆ ئارامی و ئاشتی، بە ئامانجی پشتیوانی لە هەڵمەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، پازدەهەمین سیمپۆزیۆمی خۆی ئەنجامدا. -
لە فرایبورگەوە سەدان نامە بۆ سی پی تی نێردران
ئەنجومەنی ژنانی نودا کە لە فرایبورگ کار دەکات، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان سەدان نامەی بۆ سی پی تی نارد. -
ژنانی کورد بەشداری فیستیڤاڵی چاند بوون
ژنانی کوردی بەشداربوون لە فیستیڤاڵی چاند دژی نەژادپەرستی و فاشیزم لە بۆخوم، چاندی خۆیان پیشاندا و تاوانبارکردنی کوردیان لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانەوە شەرمەزارکرد. -
ژنانی عەرەب لە دژی قڕکردنی لەسەر ژنان سیمینارێکیان سازکرد
ژنانی عەرەب لە دژی قڕکردن لە سەر ژنان لە گوندی بیرجاری لەسەر سنووری شەنگال سمینارێکیان سازکرد. -
'بوونی ئابووری ژن لە ڕۆژئاوا گرنگە'
وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری ژنی کۆنگرە ستار گوڵستان موراد ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان ئەوەیە ژن ببێتە خاوەن پێگەی ئابووری خۆی، فکر و کەسایەتییەکی ئازادی هەبێت. -
ژنە چالاکوانێکی کورد سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری سنە سزای ٢١ ساڵ زیندانی بە سەر ژینا مودەڕس گورجی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافەکانی ژناندا سەپاند. -
پەیمان ڤیان: ژنان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن
هاوسەرۆکی پەژاک پەیمان ڤیان رایگەیاند، لەم سەردەمە مێژووییەی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا ژنان رۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان دەگێڕن و ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ساڵانی رابردوو رادیکاڵترین تێکۆشان لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدراوە. -
تاژێ پانێڵی "ژنانی ڕزگاربوو و بەدیلگیراوی ئێزدی" ئەنجام دەدات
تاژێ لە چوارچێوەی کەمپەینەکەی بە درووشمی "دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" پانێڵی "ژنانی ڕزگاربوو و بەدیلگیراوی ئێزدی" ئەنجام دەدات. -
بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی کەژار بڵاکرایەوە
بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) کە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤دا لە چیاکانی کوردستان بەڕێووەچوو، بڵاوکرایەوە. -
چیدەم دۆغو: ئەگەر ژنان بە ڕێکخستنەوە هەنگاو بنێن، دەتوانن بەسەر سیستەمی دەوڵەتدا سەربکەون
چیدەم دۆغو، ئەندامی ئەنجومەنی کوردیناسیۆنی کەژەکە، ڕایگەیاند کە تەنیا بە کردەوەی ڕێکخستنیەوە ژنان دەتوانن بەسەر سیستەمی دەوڵەتدا کە گەیشتوونەتە ئاستی فاشیزم سەربکەون. -
ژنانی تۆڵەسێنەر لە گەڤەر چالاکییان کرد
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە چەندین گەڕەک چالاکیان ئەنجامدا. -
کەژار کۆنگرەی چوارەمی خۆی سازکرد
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە چیا ئازادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد.