کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دوران کاڵکان: ئێمە ساڵێکی بەهێزتر لە تێکۆشان دەستپێدەکەین - نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵێکی تیژ و هەمەلایەنە بۆ تێکۆشان و وتی: هەم تێکۆشان بەرەو پێش دەچێت و هەم هەنگاو بەرەو سەرکەوتن و شۆڕش دەنرێت". -
کاڵکان: سوپای تورک لەنێو سەندرۆمی زاپدایە-٢
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە دۆخی کوردستان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکەداوە و سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا کەوتووەتە نێو 'سەندرۆمی زاپ'. -
ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورک بڵاوکرایەوە، کە گەریلا دەستی بەسەردا گرتوون
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلاکان دا لە شاخی هەکاریدا دەستیان بەسەردا گیرابوو. -
گۆککان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان داوایەکی بەرزکردەوە
وتەبێژی کاتیی تەژەئا ئایشە گۆککان داوای کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت. -
داگیرکەران ١٤ جار بە چەکی قەدەغە هێرشیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە چەکی کیمیایی و جارێکیش بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلایان لە نزیک چەمچۆ کرد. -
کاڵکان: سوپای تورک لەنێو سەندرۆمی زاپدایە-١
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند کە دۆخی کوردستان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە هەرێمەکەداوە و سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا کەوتووەتە نێو 'سەندرۆمی زاپ'. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد و وتی، " هەڤاڵانمان ئازاد و عادل لەنێو بەرخۆدانی مێژوویی و داستانی تونێلەکانی شەڕی وەرخەڵێدا جێی خۆیان گرت." -
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد لەدژی سیخوڕەکان چالاکی ئەنجامدا
تیمی وڵامدانەوەی شەهید دکتور دڵشاد ئامەدی یەپەسە رایگەیاند، لە ئامەد لە بەرامبەر ٢ ئۆتۆمبێڵ کە ٤ سیخوڕیان تێدابوو، چالاکیان ئەنجامداوە. -
جەژنی مێلمێلاڤ لە شەنگال پیرۆزکرا
لە شەنگال جەژنی مێلمێلاڤ بە کردنەوەی ئاگر کە کەلتوری ئێزدیانە، پیرۆزکرا. -
تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن
سوپای تورکی داگیرکەر ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. -
زۆزان چەولیک: ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی تۆڵەکردنەوە
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕی ساڵی ٢٠٢٢ کرد و باسی لە ئازایەتی و قارەمانیی گەریلاکانی یەژا ستار کرد. زۆزان چەولیک ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی بەرخۆدانی هەمەلایەنە و دەکەینە ساڵی تۆڵەسەندنەوە. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدرا. -
لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد گەنجان بەشداری ریزەکانی گەریلابوون
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە پۆلێک لە گەنجان بەشداری ریزەکانی گەریلابوون. گەنجان لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکرد کە ئامانجیان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ئەوەش تەنیا بە تێکۆشانی بەهێز دەستەبەر دەبێت. -
کاڵکان: کورد باوەڕ بە درۆی "بکوژی نەخۆش" ناکات
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بکوژانی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەم و ٢٣ی کانوونی یەکەم هاوشێوەن و سیناریۆکە وەک یەکە و کورد و مرۆڤایەتی ناتوانن باوەڕ بەو درۆیانە بکەن. -
مەراسیمی چلەی سێ گیانبەختکردووی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی بەڕێوەچوو
وێڕای بەردەوامی سەرکوت و گوشارەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکوانان و هاووڵاتیان، چالاکییەکانی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی بەردەوامن و لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد چلەی سێ گیانبەختکردووی سەرهەڵدانەکە بەڕێوەچوون. -
بوڵدان: تا ئەوکاتەی بکوژان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت دۆسیەی رۆبۆسکی داناخرێت!
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان بەشداری لە یادکردنەوەی رۆبۆسکیدا کرد و وتی: "تا ئەو کاتەی بکوژەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت دۆسیەی رۆبۆسکی داناخرێت". -
لە سلێمانی خێمەی پرسە بۆ شەهید هەڵمەت داندرا
گەریلای هەپەگە باوان محەمەد بە ناسناوی هەڵمەت ڤیان لە سلێمانی بە مەراسیمێک یادی کرایەوە. لە یادەکەدا ئاماژە بە گرنگی وەستانەوە بەرامبەر بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرا. -
ئەنگیزەک: دەستبەرداری پرسی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس نابین
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک رایگەیاند، کە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس سیاسیە و وتی، "کۆمەڵکوژیەکە بە پلان و بەرنامەی میت ئەنجامدراوە. ئێمە وەک بزوتنەوەکەمان دەستبەرداری ئەو پرسە نابین". -
لە زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا
گەریلا لە زاپ لە چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەری سزادا. داگیرکەران جارێک بە چەکی کیمیایی، جارێکیش بە چەکی قەدەغە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان. -
پەکەکە: ئەردۆغان - میت لە پشت کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوەن
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەردۆغان بڕیاری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی داوە و میتیش بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان پلانی بۆ داناوە و جێبەجێی کردووە. کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕاشیگەیاند، پێویستە ئیدارەی فەرەنسا ئەو ڕاستییە بزانێت. -
کەجەکە: حسابی کۆمەڵکوژیەکان لە داگیرکەری قڕکەر دەپرسن
کەجەکە رایگەیاند، دووم کۆمەڵکوژی پاریس بەردەوامی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی یەکەم و کۆمەڵکوژی رۆبۆسکێیە و وتی، " گەلە وڵاتپارێز و دۆستەکانمان تێکۆشانی ئازادی، دادپەروەری و دیموکراسی بەرەو سەرکەوتن دەبەن و حساب لە داگیرکەری قڕکەر دەپرسن. -
سبەینێ لە سلێمانی پرسە بۆ گەریلا هەڵمەت ڤیان دادەنرێت
هەپەگە ناسنامەی ١١ گەریلای ئاشکرا کرد، کە بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوون، یەکێک لە شەهیدەکان خەڵکی شاری سلێمانیە و بڕیارە سبەی لە مزگەوتی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس پرسەی بۆ دابندرێت. -
هەپەگە: داگیرکەران بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرش دەکەن
سوپای تورکی داگیرکەر ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٢ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. -
کاڵکان: پێویستە ئێمە بەرەو ئیمرالی بڕۆین -نوێکرایەوە-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، "پێویستە مرۆڤ بەرەو ئیمرالی بەڕێ بکەوێت. دەبێت لەوێ ناڕەزایەتیی زیاتر نیشان بدرێت". -
هەپەگە: لە ئەنجامی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا ١١ گەریلا شەهیدبوون
هەپەگە رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی ساجا ١١ گەریلا شەهیدبوون و ئەوەشی خستەڕوو کە بە بەڵگەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان تۆمارکردووە و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن.