کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەولێر و ڕانیە ٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
لەسەر رێگای هەوڵیر و شەمامک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و لە ڕانیەش ئۆتۆمبێڵێک لە منداڵێکی یەکساڵی دا و منداڵەکە گیانی لەدەستدا. -
هەپەگە: لە حەفتنانین سەربازێکى داگیرکەر کوژرا
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە سەربازیکی تورک کوژراوە. -
هەر کە چیای خۆشویست جوانبوو
هەر ئەوەندەى کە چیای خۆشویست جوانبوو، هەر کە جوانبوو خێراتر دەبوو. بڕوای بە دۆزەکە هەبوو و شەڕی بۆ کرد. لە وەرزێکدا، کە بەرەکەت لەگەڵ چیا ئاوێتە بوو، مەرجان دێرسیم خۆی فیداکرد. -
لە باشوری کوردستان ٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کوردستان رایگەیاند، ٤ کەس لە شارۆچکەی چەمچەماڵ تووشی کۆرۆنا بوون، کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون. -
"دەبێت ئۆجالان بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ جەماوەر قسە بکات"
پارێزەر سەربای کۆکلو لە دژی گۆشەگیرکردنی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی:"لە بارەی بارودۆخ و مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتە بەر، دەبێت بەڕێز ئۆجالان بتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ جەماوەر و رای گشتی قسە بکات." -
هێزەکانی گەریلا لە ئامەد لە دژی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هێنێی ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە هێزەکانی گەریلا بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان. -
هەپەگە: یادی شەهیدانی زاگرۆس بە بەرزی رادەگرین
هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلای شەهیدی زاگرۆسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خاوەنداریکردن لە یادی شەهیدان و بەرزراگرتنی ئەو ئاڵای ئازادییەی بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، ئەرکی ئێمە و گەنجانی کوردی وڵاتپارێزە". -
ئەرزنجان: کۆمەڵگا دەتوانێت سەربەخۆ خۆی لەو ڤایرۆسە ڕزگار بکات
بەسێ ئەرزنجان ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند: دەوڵەتان ویستیان ئەو ڤاێرۆسە بڵاو بێتەوە. کۆمەڵگا بە پشتیوانیی یەکتر و سەربەخۆ دەتوانێ لەو ڤایرۆسە ڕزگاری بێت. -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە باشوری کوردستان ٢١ کەس توشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی باشوری کورستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٦٠٧ پشکنین ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا ٢١ توشبوو دەستنیشان کراوە کە ٢٠یان لە هەولێر و یەک کەسیان لە سلێمانی بووە، بەوەش کۆی توشبووان لە باشور گەیشتووەتە ٣٠٩ کەس. -
دەوڵەتی تورک پارەی بۆ کۆرۆنا نییە، بەڵام ملیۆنان دۆلار بۆمب دەبارێنێتە سەر کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی "پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا"ـدا، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی پارەی دەستپێکردووە و داوای پارە لە هاوڵاتیان دەکات و لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت، بەڵام هەڕ ڕۆژ و بە بەهای ملیۆنان دۆلار بۆمب بەسەر کۆردستاندا دەبارێنێت. -
یەژا-ستار لە هەفتانین چالاکیەکی ئەنجامدا
گەریلاکانی یەژا-ستار لە هەرێمی هەفتانین لە دژی یەکینەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. -
٢٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوای ئیبراهیم ئەحمددا تێپەر دەبێت
٢٠ ساڵ بەسەر کۆچی دوایى ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەدار، رۆژنامەنووس، شاعیر و نووسەر و کەسایەتیى نەتەوەیى گەلی کورد دا تێپەڕی. -
لە کەرکوک زەنگی ماتەمینی بۆ هاوخەمی قوربانیانی کۆرۆنا لێدرا
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا و سرودی نیشتیمانی پەخشکرا. -
لە کفری داعش هێرشی کرد: دوو پێشمەرگە شەهید بوون
لە شاروچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانی باشووری کوردستان داعش هێرشی کرد و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون. -
١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
'کەرەنتینە کاریگەریەکی خراب لەسەر مرۆڤ دروست دەکات'
مستەفا ئالتنتۆپ پسپۆڕی خزمەتی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمەڵگا لە ماڵەوە لەناو کەرەنتینەدایە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی کارەساتی پیسکۆ – کۆمەڵایەتی ببن. -
لە پاسووری ئامەد تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیاریەکان ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
٢٠ شاری باکووری کوردستان لە کەرەنتینەدان
لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان هاتوچۆ قەدەغەکرا. لە ٧ی نیسانەوە لە ١٦ شاریش لەسەر ئاستی هەرێمی کەرەنتینە هەیە. -
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە: ئێمە هەموو بۆنەکانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوان وەک ساڵەکانی رابردوو جەژنەکانیان بە شێوەیەکی جەماوەری پیرۆز ناکەن، بەڵام بە هەمان دڵخۆشی لە ماڵەکانیان پێشوازی لە بۆنەکان دەکەن و پیرۆزی دەکەن. -
"زیندانا دیاربەکر ئەمێ بشکینن" گۆرانیەک بۆ پشتیوانی لە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی
٤٦ هونەرمەندی کورد ئەم جارە بۆ زیندانیان سرودی 'زیندانی دیاربەکر ئەمێ بشکینن'یان چڕی و پشتەوانی خۆیان بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەربڕی. -
لە قەزای داقوق چوار بۆمبی چێندراو بە پۆلیسی فیدارالیدا تەقینەوە
لە قەزای داقوق زنجیرەیەک هێرش بە بۆمبی چێندراو دژ بە پۆلیسی فیدارالی عێراق ئەنجامدرا و ژمارەیەک پۆلیس برینداربوون. -
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە: دەبێت هەموومان بەشداری کەمپینی خێزانی خوشک و برایان ببین
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە بۆ کەمپینی خێزانی خوشک و برایەتی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، داوای بەشداربوونی فراوانی کرد لەو کەمپینەدا. -
لە خواکورک و ئاڤاشین هێرشی ئاسمانی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی خواکورک و ئاڤاشینیان بووردۆمان کردووە. -
لە باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران
لە شارەکانی هەولێر و دهۆکی باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران. -
لە تورکیا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکران و هەشتیان ڕەوانەی زیندانکران
بە پێی ڕاپۆرتی (DFG) لە مانگی ئازاردا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکراون و هەشتیان رەوانەی زیندانکراون و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فشارەکانی زیادی کردووە.