کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شاندی هەدەپە و کەجەدە گەیشتنە هەولێر
شاندی پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) بۆ ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گەیشتنە شاری هەولێر. -
فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانى مەخموردا دەسوڕێنەوە
لە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانى کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێنەوە. -
کۆدار: شۆڕشگێڕی بەجێهێنانی ئەرکی پێشەنگایەتییە
دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) بە بۆنەى یەکەمین ساڵیادی شەهیدانى نێوان کامیاران و سنە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
کایا: تاوەکو دەرکردنیان بەرخۆدان بەردەوام دەبێت!
هودا کایا پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئێشکگریی دیموکراسیی مێردین دا رایگەیاند: "هیچ ئیرادەیەک لە سەرووی گەلەکەمانەوە نابینین و هەتا دەرکردنیان بەرخۆدان بەردەوام دەبێت". -
هەپەگە: لە ئێلح ۹ سەربازی دوژمن کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند: لە شاری ئێلح گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکییان لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۹ سەرباز کوژران و ۳ی دیکەش بریندار بوون. -
هەپەگە یادی شەهیدانی ئەرزینجانی بەرز ڕاگرت
هەپەگە یادی ئەو گەریلایانەی بەرز ڕاگرت، کە لە ١١و ١٣ی ئاب / ٢٢ و ٢٠ی گەلاوێژ لە ئەرزینجان لە شەڕی دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک شەهید بوون. هەپەگە وتی: "بە ئاگری تۆڵە سوێند دەخۆین، ئەو ئاڵایەی شۆڕش لە ئاسماندا دەشەکێنینەوە، کە بە ئێمە سپێردراوە". -
ئێشکگریى دیموکراسی لە ١٩هەمین رۆژدایە
ئێشکگریى دیموکراسی لە ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى هەدەپە لە ١٩هەمین رۆژدایە. -
عەفرینییەکەی دێرسیم
بنەوش ڕووباری لە عەفرین لەدایک بوو و لە حەلەب گەورە بوو. دوای ئەزموونی ١٢ ساڵ گەریلایەتی بە وتەی "سەد جاریش گیانمان بکەینە دیاری گەلەکەمان هەر کەمە" ڕووی کردە دێرسیم. لە ٤ی تەمووزی ٢٠٠٧ / ١٣ی پووشپەڕ لە دێرسیم گیانی لەدەست دا. -
هاوسەرۆکی کۆدار: دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەر ئیرادەی ئازادی گەلەکەمان سیاسەتی ترس و تیرۆر پەیڕەو دەکات
فواد بێریتان هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لە میانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاژانسەکەماندا، باسی لە پیلانگێڕی و دوژمنایەتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی لە دژی تێکۆشانیگەلی کورد کرد. -
فاریس ئۆگیولاری: دەیانەوێت هەدەپە تاوانبار بکەن
موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، چالاکییە تێکدەرانەکانی بەردەم بینای هەدەپەی ئامەد بەشێکە لە شەڕی تایبەتی ئاکەپە و بانگەوازی بۆ بنەماڵەکان کرد نەکەونە داوی ئاکەپەوە. -
پایلان: پێویستە پێکەوە کار بکەین
گارۆ پایلان پارلەمانتاری هەدەپەی ئامەد رایگەیاند، رای گشتیی تورکیا دەبینن ناحەقی لەهەدەپە کراوە و پێویستە زۆرتر ناڕەزایەتی دەربڕن و راشیگەیاند، " پێویستە پێکەوە کار بکەین." -
خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق: رێژەی ونبووان ساڵ لەدوای ساڵ لە زیادبووندایە
ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ونبووانەوە لە هۆڵی نووسینگەی كەركوكی مافی مرۆڤ كۆنگرەیەكی ئەنجامدا. -
پارتی هەڵمەتی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوە دەبات
پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەنگی جێاوازی سیاسی و ڕۆژنامەوانیی ئازاد قبوڵ ناکات و پاکتاوکردن و سڕینەوەى سیاسییان لە دژ بەڕێوە دەبات. -
بەرخۆدانی مێردین: ئێمە دەسەڵاتداری دەگۆڕین
هاووڵاتیانی مێردن ماوەی ١٨ڕۆژە لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە بەرخۆدان دەکەن. مێهات سانجار پەرلمانتاری هەدەپە لە مەیدانی چالاکییەکەدا قسەیکردو وتی: " ئێمە دەسەڵاتداری بگۆڕین". -
بەرخۆدانی دایکانی ئاشتی مەخموور لە ڕۆژی ٥هەمینی خۆیدا بەردەوامە
دایکان لە مەخموور لەدژی گەمارۆی کەمپی مەخموور ماوەی ٥ڕۆژە چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن. دایکان لەهەمبەرپەدەکە کاردانەوەیان نیشاندا و ئەوەیان خستەڕوو کە هەتاکوو کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور نەهێنرێت واز لە چالاکیی ناهێنن. -
گەمارۆی جولەمێرگ بەردەوامە
دەولەتی تورک لە گەەڕەکەکانی ناوەندی شاردا بە بیانووی ' ئاسایش' بەربەست و دیواری چیمەنتۆ دادەنێن و ژیانیان لەگەل تاڵ کردووە. -
لە جۆلەمێرگ گەریلا لە کاروانێکی سەربازی داوە و ۱۳ سەرباز کوژراون
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کاروانێکی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و لە ئاکامیدا ۱۳ سەربازی دوژمن کوژراون و ۳ی دیکەش بریندار بوون. -
دایکان لە مەخموور: هەتاکوو گەمارۆ نەشکێت ئێمە لێرە دەمێنینەوە
دایکان لە مەخموور لەدژی گەمارۆی کەمپی موخموور ماوەی ٤ڕۆژە چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەن. دایکان لەهەمبەرپەدەکە کاردانەوەیان نیشاندا و ئەوەیان خستەڕوو کە هەتاکوو ئامانجەکەیان نەپێکن واز لە چالاکیی ناهێنن. -
کەنەکە کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێک دەخات
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە-KNK) لە ڕۆژانی ۱٤-۱٥ی مانگی ۰۹ی ۲۰۱۹ لە سوید کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی ” دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی“ ڕێک دەخات. -
فەرماندەیی یەرەکە: با گەنجان بە ڕۆحی سمکۆکانەوە بەشداری شۆڕش ببن
"بۆ ئەوەی شەڕی ئازادی سەربکەوێت، پێویستە سوپا بەهێزتر بکرێت. بۆ ئەوەی لەدژی داگیرکاریی، فاشیزم و کۆیلایەتی سەربکەوین، پێویستە گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕۆح و هەستەکانی سمکۆکانەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن" -
بەرخۆدانی ئامەد لە دژی قەیومەکان لە ڕۆژی ١٦هەمی خۆیدایە
لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە گەلی ئامەد ماوەی ١٦ڕۆژە دەستیان بەچالاکی دانیشتن کردووە و چالاکییەکانیان بە دروشمی' بەرخۆدان' لە ڕۆژی ١٦هەمی خۆیدا بەردەوامە. -
'هەزاران گەریلا لە سەرڕێبازی سمکۆ سەرهەڵدانن'
بۆ هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سمکۆ سەرهەڵدان، فەرماندەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK)، گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەیان کرد. گەریلاکان ڕایاگەیاند، بە بەشداربوونیان زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان دەکەن. -
بەرخۆدانی ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بەردەوامە
لەدژی دەستبەسەرداگرتنی سێ شارەوانیی شارە گەورەکانی هەدەپە لە ئامەد ١٥ ڕۆژە چالاکی دانیشتن بەڕێوەدەچێت. -
'شارەوانییەکانمان لە دەست قەیومەکان ڕزگار دەکەین'
دانیشتوانی وان، ناڕەزایی خۆیان نیشان دا لەبەرانبەر دەستبەسەرداگرنی سێ شارەوانی شارە گەورەکانی هەدەپە و وتیان، سبەینێ هەڵبژاردن بکرێتەوە، دیسان شارەوانییەکانمان لەدەست قەیومەکان دەردەهێنینەوە. -
لە کەرکوک پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی لە ژێرناوی گەشتێک بەنێو مێژووی دێرینی کەرکوکدا کرایەوە
دوێنێ یەک شەممە ١ی ئەیلول/١٠ی خەرمانان پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی مێژوویی لە سەنتەری رۆشنبیری لە شاری کەرکووک کرایەوە.