کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکیان کرد
(ماک) جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی ٤ی نیسان بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ بنکەیەکی پۆلیسیان کردووتە ئامانج -
'ڕێپێوانی ئامارا بۆ ئازدی' دەستیپێکرد
بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە 'ڕێپێوانی ئامارا بۆ ئازادی' دەستیپێکرد. -
کەجەکە: ڕۆژبوونی پیرۆز بە جۆش و دڵخۆشیەکی گەورەوە پیرۆز بکەین
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بانگەوازی لە هەمووانکرد، کە ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جۆش و دڵخۆشییەکەی مەزنەوە پیرۆزبکەین و تێکۆشانی ئازادی بەرفراوان بکەین. -
٢٦ ژنی گەنج بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون
لە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ٢٦ ژنی گەنج رایانگەیاند، کە بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە. -
کەجەکە: بەرخودانی گەلی وان شۆڕشێکە!
کەجەکە دەستنیشانی کرد کە بەرخودانی گەلی وان شۆڕشێکە و رایگەیاند، "گەلی وان بە شێوەی نوێی سەرهەڵدان کە بە تەواوەتی بە وشیاری، ئیرادە و دینامیکی سیاسی خۆیەوە بەرەوپێشی برد، لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا دەستیان بە قۆناغێکی نوێ کردووە". -
بە ڕێپێوانێک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا
لە ئیلح بە ڕێپێوانێک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا. -
تەرمی فەرماندەی یەژاستار ئەددەسا جەژنا بەخاکسپێردرا
فەرماندەی یەژاستار ئەجە یڵماز (ئەددەسا جەژنا) کە لە دێرسیم شەهیدبوو، لە ئێلیح بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردرا. -
بەرخۆدانی مێژوویی پیرۆز دەکرێت
پاش بڕیاری یەسەکە بۆ گەڕاندنەوەی مەرسومی عەبدوڵا زەیدان، لە وان بە بەشداری سەدان هەزار کەس ئاهەنگی بەرخۆدان دەستی پێ کرد. -
بەرخۆدانی گەل سەرکەوت: یەسەکە مەرسومی دەستبەکاربوونی ڕادەستی عەبدوڵا زەیدان کرد
بەرخۆدانی گەلی کورد لە کوردستان و تورکیا گەیشتە ئەنجام. یەسەکە مەرسومی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکی شارەوانی شاری مەزنی وانی ڕادەستی عەبدوڵا زەیدان کرد. -
لە وان دەیان هەزار کەس ڕێپێوان دەکەن: پۆلیس هێرشی کرد، بەرخۆدانی گەل بەردەوامە
لە وان پاش ڕاگەیاندراو خوێندنەوە، دەیان هەزار کەس بەرەو لیژنەی هەڵبژاردنی شارەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد. -
لە وان دەیان هەزار کەس بەرخۆدان دەکەن: تا ئەنجامێک بەدەست دەهێنین، تێدەکۆشین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان گوتی: "لەم هەڵوێستە هەڵەیە بگەڕێنەوە"، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند تا مەرسومی دەستبەکاربوون بەدەست دەهێنن، درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
ناڕەزایەتی لە شەنگال: دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بوەستێنێت
لە چالاکییەکەی شەنگال دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکە، پەیامدرا "دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم ڕێپێوانی ئازادییە بوەستێنێت". -
هەپەگە: پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە فەرماندەی فەدایی ئەدەسا بکات
هەپەگە ئاشکرای کرد، فەرماندەی یەژا ستار ئەدەسا لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهید بووە و وتی: "گەلی ولاتپارێزی ئێلح و جزیرە بۆتان پێویستە خاوەنداری لە فەرماندەی شەهید هەڤاڵ ئەدەسا بکەن." -
لە وان رێپێوانی گەورە دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل دەستیپێکرد
بە هەزاران کەس لە وان لە دژی زەوتکردنی ئیرادەیان کۆبوونەوە و بەرەو پارکی فەقێ تەیران رێپێوان دەکەن. -
یەجەوەکە داوای گەشترکردنی لایەنگری سەرهەڵدانی کرد
یەجەوەکە لە وان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی ئیرادەی گەل چالاکی ئەنجامدا. یەجەوەکە داوای لە گەنجانی کوردستان کرد کە خاوەنداری لە ئیرادەی گەلی کورد بکەن و ئاگری سەرهەڵدان گەشتر بکەن. -
کەسوکاری کاندیدەکەی ئاکەپە لە وان: خوێنی کوردان لە ئەستۆی تۆدایە
محەمەد ساجد ئارڤاس ناڕەزایەتی بەرامبەر عەبدولاهات ئارڤاس نیشاندا کە بووەتە ئامرازی سیاسەتی زەوتکردنی ئاکەپە و وتی، "خوێنی کوردان لە ئەستۆی تۆدا دەبێت". پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە عەبدولموتەلیب ئۆزبەکیش داوای کرد رێز لە بڕیاری گەل بگیرێت. -
کەجەکە: بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەرز بکەنەوە
کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆلابردنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای بەرفراوانکردنی چالاکییەکانی کرد. -
لە وان لە دژی زەوتکردنی ئیرادە رێپێوان دەستیپێکرد
لە چەندین ناوچەی وان لە دژی کودەتای هەڵبژاردنی ئاکەپە رێپوان دەستیپێکرد. -
نەپەگە بەهۆی سەرکەوتنی گەریلاکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانەکان کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆکدا بەشداربوون و رۆڵیان هەبووە. -
مانگی رابردوو ٤٢ کەس لە رۆژهەڵات دەستبەسەرکراون و ٧٧ کۆڵبەریش بوونە قوربانی
بەگوێرەی ئاماڕێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤٢ کەس دەستبەسەرکراون، ٤ کەس لەسێدارەدراون و ٧٧ کۆڵبەریش کوژراون و بریندار بوون، هەروەها ١٥ ژنیش خۆیان کوشتووە یان کوژراون. -
ئویسال: دەستوەردان لە هەڵبژاردن کێشەی تورکیایە
پەرلەمانتاری بازنەی شڕنەخی دەم پارتی نەورۆز ئویسال ئاسلان رایگەیاند، دەستوەردان لە ئیرادەی هەڵبژاردن تەنیا کێشەی پارتێک نییە، کێشەی یاسایی، هەڵبژاردن، ئاسایش و دیموکراسی تورکیایە. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید جوان- شەهید ئاندۆک شەهیدبوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر لە رۆژی نەورۆزدا نەبەزین و نەشکانی هێزی پەکەکەیان سەلماند". -
عەبدوڵا زەیدان: دژی ئەم نادادییە ڕاپەڕن
هاوسەرۆکی شارەوانی وان، عەبدوڵا زەیدان ڕایگەیاند چاوەڕوانن هەمووان دژی ئەم نادادییە ڕاپەڕن و گوتی: "ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێمە کراوە، سبەی لە ئەزمیریش دەسەپێنرێت". -
کەژەکە: ٤ ی نیسان لە ئامارا وەک ڕۆژی ئازادی پیرۆز دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد بۆ "مەزنکردنی هیوا و ئازایەتی" بانگەوازی کرد، کەژەکە گوتی "ئێمە ٤ ی نیسان لە ئامارا وەک ڕۆژی ئازادی پیرۆز دەکەین". -
پژاک: ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پژاک، بەهاری گەلە
پژاک بەبۆنەی ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: " ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پژاک، بەهاری گەلە".