کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
مامۆستایەکی کورد لەلایەنی هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستگیرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ١٨ی ئاب چالاکوانی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان موختار ئەسەدی دەستگیرکراوە. -
ناسنامەی ٣ شەهید راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاورێیانمان رۆسیدا، مەزڵوم و بەرخودان تێکۆشانی ئازادییان رادەستی ئێمە کرد و بە تێگەیشتنێک کە شایەنی ئەوان بێت، ئێمە زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەین". -
قەرەسوو: ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە مستەفا قەرەسوو ڕێکەوتننەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدادی هەڵسەنگاند و وتی: " ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا بە مانای فرۆشتنی عێراق دێت". -
لە چیای شەنگال ئاگر کەوتەوە
لە ڕۆژئاوای چیای شەنگال بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی ئاسایش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستوەردانیان کرد. -
بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لە کەرکوک: داخستنی پارتەکەمان بڕیارێکی سیاسییە
لە شاری کەرکوک، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی لەبارەی بڕیاری داخستنی پارتەکەیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست ڕاگەیاند "داخستنی پارتەکەمان بە بڕیارێکی سیاسی دەزانین، ئامانجی دوورخستنەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە". -
چالاکییەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالا کییان ئەنجامدا لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە و گورز لە شۆڤڵێک دراوە. -
ڕێگەیان ڕێگەی سەرکەوتنە
بەرخۆدان لەو ساتەی شەهید بوو، خۆی بۆ چالاکیەک ئامادە دەکرد. بەرخۆدان و هاوشێوەکانی کە ڕێگەی ئازادی پیشانی کوردان دەدەن، ڕێگەکەیان ڕێگەی سەرکەووتنە. -
لە شارباژێر و باڵەکایەتی بە درۆن هێرش ئەنجامدرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی باڵەکایەتی هەولێر و شارباژێری سلێمانی بۆردومان کرد. -
کۆمیتەی چاند و هونەر ئێشکگری ئازادی مەخمووری گرتەئەستۆ
ئەندامانی کۆمیتەی چاند و هونەر، چالاکی ئێشکگریی ئازادییان لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەئەستۆ گرت. -
ڕۆژنامەوان موراد میرزا لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
خەباتکاری چرا ئێف ئێم، موراد میرزا کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، لە چلەمین ڕۆژی شەهیدبوونی لەلایەن بنەماڵەوە و هاوڕێکانییەوە بە مەراسیمێک یادکرایەوە. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک شارەدێی مانگێشکی لە دهۆک بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاردەێی مانگێشکی سەر بە شاری دهۆکیان بۆردوومان کرد. -
ئەمیر کەریمی: سیاسەتی حکومەتی نوێی ئێران، مەرایی بۆ دەرەوە و مشتی پۆڵایین بۆ ناوخۆیە
ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پەژاک بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رەنگدانەوەی لە سەر ئێران، بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و کوژرانی ئیسماعیل هەنیە وتی، "سیاسەتی هەنووکەیی دەوڵەت، تێچوویەکی زۆری بۆسەر کۆمەڵگاکانی ئێران دەبێت". -
جموجۆڵی سەربازانی تورک بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە بێ وەستان جموجۆڵی سەربازی بەرەو باشوری کوردستان درێژە پێدەدات. شەوێ رابردوو بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەرەو ئامێدی نێردران. -
ڕەهەندێکی جیاوازی شەڕی کوردستان: کۆمپانیاکانی داگیرکاری
یەکێک لەو هۆکارانی کە دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا بە هەموو ئاسودەیی خۆیەوە تەراتێنی سەربازی لە کوردستاندا دەکات، سیاسەتەکانی پەدەکە و ئەو کۆمپانیایەن کە ژێرخان و هاوکاری لۆجیستی دابین دەکەن. (ANF) لە بارەی ناوی ئەو کۆمپانیانەوە بەدواداچوونی کرد. -
چالاکی ئاسمانی هێزەکانی گەریلا: ٨ داگیرکەر سزادران
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە ئاسمانەوە بارەگاکانی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٨ داگیرکەر سزادران، ١١ داگیرکەریش برینداربوون. -
یەرەکە یاد و بیرەوەری فەرماندە رێناس رۆژ بەرزڕادەگرێت
یەرەکە بە بۆنەی سێهەم ساڵیادی فەرماندە رێناس رۆژ (سەلاحەدین شەهابی) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، شەهید رێناس وەک فەرماندەیەکی سنوور نەناس لە چیاکانی سەرجەم بەشەکانی کوردستان تێکۆشانی بێ وچانی کردووە. -
'عێراق لەسەر داوای دەوڵەتی تورک بەرەو ڕۆژەڤێکی تاریک دەڕوات'
حسێن حاجی، سەرۆکی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان(پادێ) ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی ٣ پارتی عێراقی تەنیا سوودی بۆ بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک هەیە و ڕایگەیاند، عێراق لەسەر داوای دەوڵەتی تورک بەرەو ڕۆژەڤێکی تاریک دەڕوات. -
دکتۆر هاوار شافعی: دەسەڵاتی تورکیا ئایین بە کاردێنێت بۆ داگیرکاریی
دکتۆر هاوار شافعی زانای ئاینی، ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورک ئایین بەکاردێنی بۆ داگیرکردنی خاکەمان، وتیشی: "دەبێت لە ڕۆژانی هەینی دژی زوڵم و زاڵمان بەتایبەتی دەوڵەتی تورک بوەستینەوە کە لەشکرکێشی و داگیرکاری ئەنجام دەدت بۆ سەر گەلەکەمان." -
کۆڵبەرێک بە تەقەی پاسەوانی سنووری عێراق کوژرا
هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵیان کوشت. -
کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامان بە تەقەی پاسەوانانی سنووری عێراق کوژرا
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سنووری دەرەی مەڕەی هەورامان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە. -
دەوڵەتی تورک و پەدەکە جووتیاران ناچاردەکەن تەنها چەند کاتژمێرێک لە ڕەز و باغەکانیان کاربکەن
ئاسایشی پەدەکە بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی میت و سوپای تورک، تەنیا پانزە ڕۆژیان بۆ جووتیاران و خەڵکی گوندەکانی بەرگارە دەستنیشان کردووە تا بچن بەرهەمەکانیان بچننەوە. -
بەرپرسێکی یەنەکە بۆ پەدەکە: هاوشێوەی کەرکوک هەولێریش وەردەگرینەوە
بەرپرسێکی یەنەکە رایگەیاند، نەک وەک پەدەکە بە سوار تانکی بەعس، بەڵکو بە یاسا و بەپشتیوانی خەڵک هاوشێوەی کەرکوک، هەولێریش دەگرنەوە، راشیگەیاند، پەدەکە لەو شارە کەمینەیە. -
گەریلا کۆرکماز: هەڤاڵ عەگید بە چالاکیەکەی بووە پێشەنگی سوپاکەمان
گەریلا هەپەگە شەرڤان کۆرکماز باسی لە فەرماندەی گەورەی پەکەکە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) کرد و رایگەیاند، "هەڤاڵ عەگید بە چالاکیەکەی بووە پێشەنگی سوپاکەمان". -
'پەدەکە هاوسۆز و ڕێگەخۆشکەرە بۆ دەوڵەتی تورکیا'
مامۆستایان ڕایانگەیاند، لە ناوخۆی باشووری کوردستان هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکرێت، وتیشیان: "دەبێت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان سنورێک بۆ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دابنێت. بە ڕێگەی دیپلۆماسی بێت یا خود سەربازی." -
"بۆ بەفەرمیکردنی زمانی کوردی تێدەکۆشین"
لە جزیر ڕێکخراو و دەزگاکانی زمان و چاندی کوردی لە باکوری کوردستان و شارەکانی تورکیا نەخشەڕێگای کارکردن بۆ زمانی کوردیان ئاشکرا کرد، دەستنیشانیان کرد بۆ بەفەرمی کردنی زمانی کوردی لە هەموو گۆڕەپانێک تێدەکۆشن.