ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر زرگان
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی باشووری ناوچەى زرگانیان لە کانتۆی حەسەکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپبارانکرد. -
لە شێراوا بەهۆی تەقینەوەی مینێک ٢ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی شێراوای عەفرین دوو منداڵ کە برای یەکترین، کاتێک ئاژەڵەکانیان دەلەوەراند، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا. -
لە شێراوای عەفرین بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو منداڵێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنرا لە گوندی مەیاسای ناوچەی شێراوای عەفرین منداڵێک کاتێک ئاژەڵەکانی دەڵەوەراند، گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو. -
عەفرینیەکان لەدژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا
هاوڵاتیانی عەفرین بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکی گەورەیان ئەنجامدا. -
خەلکی منبج لەدژی دەوڵەتی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا
خەلکی منبج لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و کوشتنی خەڵکی مەدەنی رێپێوانیان ئەنجامدا. -
رفاندنی خەڵکی مەدەنی عەفرین لەلایەن تورکە داگیرکەرەکانەوە بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە رێگەی چەتەکانیەوە، لە کردەوە قێزەونەکانی لە بەرانبەر خەڵكی مەدەنی لە هەرێمە داگیرکراوەکان بەردەوامە. راگەیەنرا کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ٢ هاوڵاتی مەدەنی دیکەی عەفرینیان لە عەزاز و ئیدلب رفاندووە. -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر منبج تێکشکێنرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەوی سێشەممەدا بۆ سەر منبج تێکشکێنران. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێراوا بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر گوندەکانی مەیاس و برج قاس لە ناوچەى شێراوای کانتۆنی عەفرین. -
لە کۆبانێ بەهۆی تەقینەوەی مینێک ٤ منداڵ بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی چەتەکانی داعشدا لە کۆبانێ، ٤ منداڵ بریندار بوون. -
سەربازانی تورک لە سەر سنور توندوتیژی، دەستدرێژی و ئەشکەنجە لە بەرانبەر هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن
سەربازانی تورک لە سەر سنوری رۆژئاوا و باکوری کوردستان هێرشی کردە سەر ٢٤ کەەس. راگەیەنرا سەربازانی تورک دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک و منداڵێک. -
میتی تورک لە عەفرین ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی رفاند
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا رایگەیاند، هەواڵگری تورک لە عەفرین ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی رفاندووە و ناوی سێ کەسی لە رفێنراوەکان ئاشکرا کرد. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوو هاووڵاتیی تری مەدەنیی رفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین هاووڵاتییەک و هاوژینەکەى رفاند. تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دیار نییە. -
سوپای تورک و چەتەکانی دارستانەکانی عەفرین دەسوتێنن
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاگریان لە دارستانی گوندەکانی شەرا، ڕاجۆ و ماباتای عەفرین بەرداوە و سووتاندوویانە. -
یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە رووداوێکدا شەهید بووە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی دێرسم مونزور (مستەفا محەمەد مستەفا) لە ٣ی ئابدا، لە ئەنجامی روداوێکدا لە کاتی مەشق و راهێناندا شەهید بووە. -
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی شاروچکەی باب و رێگەی ئێم٤
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری بابی داگیرکراو و ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم-٤ تۆپباران دەکەن. -
ئورال: ئەگەر لایەنەکان ئەرکەکانیان بەجێبهێنن گەلی سوریا و کورد سەردەکەون
میهراج ئورال سیاسەتمەدار و فەرماندەی هێزەکانی موقاویمەی سوریا ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن، هەموو کەس سەردەکەون. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی شەهبایان تۆپباران کرد
دەولەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد. -
قەسەدە لەبارەی کۆمەڵکوژی سەفاویە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی گشتی قەسەدە کۆمەڵکوژی گوندی سەفاویەی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد چاودێری پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی بکات. قەسەدە وتی، دەوڵەتی تورک پێداگیری لەشەڕدا دەکات. -
لە عەفرین دوو ماڵیان کردە بارەگای سەربازی و ناوەندی ئەشکەنجە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی بالفور و مەتینای عەفرین دوو ماڵیان کردە ناوەندی ئەشکەنجە و سەربازی و لە گوندی زیارەتیش گەنجێکیان ڕفاند. -
ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماری هێرشەکانی تورکی ئاشکرا کرد
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، سوپای تورک و چەتەکانی لە مانگی تەمووزدا منداڵێک و ٤ هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە و وتی، "١٦ چەتەی قەڵغانی فورات کوژراون." -
دەوڵەتی تورک قۆتابخانەی گوندێکی زرگانی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک قۆتابخانەیەکی گوندێکی زرگانی لە باکوری تل تەمر بۆردومان کرد. -
داگیرکەران لە زرگان و تل تەمر ٢ ژنیان بریندار کرد
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر گوندی تل وەر لە زرگان و گوندی ئوم کێفێ لە تل تەمر ٢ ژن و ٢ سەربازی رژێمی سوریا بریندار بوون. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل تەمر بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوای بۆردومانکردنی عەین عیسا و کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەیەک، کە باوک و ٣ منداڵی ماڵەکەیان کۆمەڵکوژکرد، ئەمجارە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی تل تەمر. -
دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ماڵی زەیدان خەلەف عیسای لە گوندی سەفاوییە لە رۆژهەڵاتی ناوچەى عەین عیسا کردە ئامانج و ٤ کەسی ئەو بنەماڵەیە کۆمەڵکوژ کرد. -
لە هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکاندا لە عەین عیسا هاووڵاتییەک بریندار بوو
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی رێگای ئێم ٤ یان لە عەین عیسا و ناوچەى شەرا لە عەفرین بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا لە سەر رێگای ئێم ٤ هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو.