کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە جورنە ڕەش ئەندامانی ئاکەپە سندووقەکانیان سوتاند
لە ناوچەی جورنە ڕەشی ڕحا، ئەندامانی ئاکەپە بەهۆی شکستیان لە هەڵبژاردن، سندووقێکی دەنگدانیان سوتاند. -
لە شەرناخ پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەم پارتی
لە شەرناخ پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەم پارتی و چەند کەسێکی دەستبەسەر کرد. -
مناڵانی شەنگال ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد
بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوی پەروەردەیی کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال ئاهەنگێکی بۆ مناڵانی شەنگال ڕێکخست. -
بەڵگەی نوێ لە سەر ساختەکاری؛ پسوڵەی دەنگدانی مۆرکراوی پێشوەختە لە بەرژەوەندی ئاکەپە
تادێت لایەنی جیاجیای ساختەکاری ئاکەپە لە هەڵبژاردنی خۆجێی لە شارەکانی باکووری کوردستان زیاتر ئاشکرا دەبن و بە پێی گرتەیەک، ژمارەیەک پسوڵەی ئامادەکراو، کە لە بەرژەوەندی ئاکەپە مۆرکراون، بەدی دەکرێن. -
ئاکەپەییەک دانی بەوەدا نا کە ١١ دەنگی داوە
لە ناوچەی وێرانشاری رحا لایەنگرێکی ئاکەپە دانی بەوەدا نا کە ١١ جار لە سەر یەک دەنگیداوە. -
لە شاری سلێمانی پانێڵێک سەبارەت بە کێشەی موچەخۆرانی هەرێمەوە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی پانێلێک سەبارەت مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان ململانێی سیاسیی و مافی ڕەوای مووچەخۆراندا لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ قادر، لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە بەرزاییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو. -
پەدەکە هێزێکی سەربازی ناردۆتە نزیک چیای گارە
ڕاگەیاندارا پەدەکە هێزێکی ٢٥٠کەسی کە لە چەتەکانی ڕۆژ و زێرەڤانی پێکهاتووە، لە نێوان چیایی گارە و شێلادزێدا جێگیرکردوە. -
هەپەگە: لە زاپ ٢ درۆن خرانەخوارەوە، داگیرکەرێک سزادرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا ٢ درۆن خرانەخوارەوە. سەربازێکی تورکیش سزادرا. -
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان لە نسێبین خاڵێکی هێزەکانی پۆلیسیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە دژی خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە. -
ئاکەپە بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە ساختەکاری و گزی کردووە
پرۆسەی دونگدانی هەڵبژاردنی خۆجێیی بەردەوامە و لە سەرلەبەیانیەوە ئاکەپە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە زۆرینەی ناوچەکانی باکووری کوردستان دەستی بە ساختەکاری کردووە. -
نوێنەرێکی دەم پارتی لە سەر سندووقەکانی دەنگدان کوژرا
لە گوندی چرمقی ناوچەی سووری ئامەد لە شەڕی نێوان موختار (ئەنجومەنی گوند و گەڕەکەکان) نوێنەری دەم پارتی لە سەر سندوقی دەنگدان ئەمین چەلیک ژیانی لەدەستدا. -
هێزەکانی پەدەکە لە سنووری شیلادزێ دەستیان بە جموجۆڵ کرد
هێزەکانی پەدەکە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ژێر ناوی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی شێلادزێ جێگیرکرابوون، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووە. -
یادی قازی محەمەد و هاوڕێکانی بەرزڕاگیرا
کەنەکە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی سەیفی قازی و سەدری قای بە بیرهێنایەوە. -
'لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ڕادەپەڕاند'
شەڕڤانی بە ڕەگەز عەرەب، شۆڕش سەرهەلدان کە لە ژێر کاریگەی شەڕڤانانی ئازادیدا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لە هەموو بارودۆخێکدا هەتا ئەو کاتەیی شەهید دەبێت، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە ڕادەپەڕاند. -
ئاکەپە لە چنار بە ٢ ملیۆن لیرە دەنگی کڕی
ئاکەپە لە چوار گوندی ناوچەی چناری ئامەد هەزار و ٢٠٠ دەنگی بە ٢ ملیۆن لیرە کڕی. -
بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا
بەبۆنەی ٤ ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا، دووپاتکرایەوە ٤ ی نیسان ڕۆژی ژیانەوە گەلانی بندەست و ئازادیخوازە. -
پاش ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان، تەرمی تۆزون لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا
پاش مانەوەی ٣٠ ساڵ لە زیندان، موتڵەق تۆزون بە مەرج ئازادکرا و گیانی لەدەستدا، لە گوندی کزکاپانی پانۆس بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا. -
هەوڵی پرڤۆکاسیۆنی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە لە نسێبین
کاروانی ئاکەپە کە کاندیدی نسێبینی ئاکەپە محەمەد چەلیکی دەگرتەخۆ بە بەرزکردنەوەی نیشانەی گورگە بۆرەکان گەل و پیشەوەرانیان هەراسانکرد و چەکیان لە گەل ڕاکێشا. بەم هۆیەوە پشێویی کەوتەوە و هێشتاش بەردەوامە. -
هەبەدەهە: ڕێبازی شەهیدانی کزڵدەرە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەینەوە
هەبەدەهە شەھیدانی کزڵدەرەی بە بیر هێنایەوە و وتی: "ئەو ڕێپێوانە شۆڕشگێڕییەی کە دەستیان پێکردووە بە شکستی فاشیزم و سەرکەوتنمان تاجدار دەکەینەوە." -
دەم پارتی هەزاران کەسی بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان ئەرکدار کردووە
دەم پارتی بۆ هەڵبژاردنی خۆجێی لە کوردستان و تورکیادا، بە هەزاران کەسی بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان ئەرکدار کردووە. -
زیندانیەکی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی لە زیندانی گیانی لەدەستدا
موتڵەق تۆزون کە ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لە سەرەمەرگدا ئازادکرابوو، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. -
کەجەکە: دەنگی خۆتان بە کاندیدەکانی گەل بدەن!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاکەپە-مەهەپە تەنانەت نابێت دەنگێکیش بەدەست بهێنن. کەجەکە وتی: "دەبێت کەس نەکەوێتە ناو دوبەرەکی و دەنگ بە کەسێکی تر بدات جگە لە کاندیدەکانی گەل -
لە شەنگال سێمیناری ٤ ی نیسان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش لە سەردەشتی شەنگال بە پشتیوانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) سێمنارێک سازکرا. -
کەجەکە: ئەوانەی لە بەلجیکا هێرشیان بۆ سەر کورد ئەنجامدا، داعش و تورک بوون
کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گروپانەی لە بەلجیکا هێرشیان کردووەتە سەر کوردەکان داعش و تورکن و راشیگەیاند، کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە پشت ئەو هێرشانەوەیە. کەجەکە داوای لە گەلی کورد کرد کە جگە لە چالاکی دیموکراتیک پەنا بۆ هیچ رێگەیەکی دیکە نەبەن. -
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ میچالیس چارالامپیدیس بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکانی مەجلیسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ میچالیس چارەلامپیدیس دۆستی کورد کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "بیرەوەرییەکانی میچالیس چارەلامپیدیس لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بە زیندووی بەرز ڕادەگرین و یادی دەکەینەوە