جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە وینتەرتوری سویسرا سەدان کەس بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
کوردستانیانی دانیشتووی شاری وینتەرتوری سویسرا، بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. -
لە ئەسینا پایتەختی یونان، گۆشەگیری لە ئیمرالی شەرمەزار کرا
لە ئەسینا پایتەختی یۆنان گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا. -
کۆنفرانسی PE: نموونەی گۆشەگیریەک لە ئیمرالیە لە هیچ شوێنێکی جیهان بوونی نییە
لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسێک لەسەر دۆخی زیندانیانی سیاسی لەژێر گۆشەگیری و ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاودا بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا تایبەت گرنگی بە گۆشەگیریی ئیمرالی درا و ڕەخنە لە بێدەنگی وڵاتانی پەیوەندیدار گیرا. -
سوپای میانمار کۆنترۆڵی شارێکی ستراتیژیکی لەدەستدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێتی نەتەوەیی کارێن((KNU، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای جونتای میانمار بە تەواوی لە شاری میاوادی چووەتە دەرەوە. ئەم شارە لەسەر سنوور، هەڵکەوتووە و گرنگی بازرگانی هەیە لە گەڵ تایلەندا. -
کوردان ڕۆژی ١٣ی نیسان لە ستۆکهۆڵم چالاکی بەڕێوە دەبەن
کوردانی دانیشتووی سوید لە ١٣ی نیسان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان' چالاکی بەڕێوە دەبەن. -
دوو هاوسەری عێراقی کە دوو منداڵی ئێزدییان کردبووە کۆیلە لە ئەڵمانیا دەستگیرکران
داواکاری گشتی لە کارلسروهی ئەڵمانیا رایگەیاند، دوو هاوسەری عێراقی بە گومانی دەستدرێژی رەگەزی بۆ سەر دوو کچی ئێزدی و بە کۆیلەکردنیان لە باشووری ئەڵمانیا دەستگیرکراون. -
بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو: ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەس بێسەروشوێنن
لە کەناراوەکانی مالتای بەلەمێکی کۆجبەران نوقم بوو و بەهۆیەوە لانیکەم ٩ کەس ژیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بێسەروشوێنبوون. -
ئەڵمانیا ٣ ساڵی زیندانی بۆ سیاسەتمەدارێکی کورد بڕیەوە
سیاسەتمەداری کورد محمەد چاکاس کە ماوەیەکی زۆرە لە ئەڵمانیا دەستبەسەرکراوە و لە چوارچێوەی یاسای ١٢٩ب'ی بە پاساوی تاوانی 'تیرۆر' دادگای دەکرا و سزای دوو ساڵ و ١٠ مانگ زیندای بەسەردا سەپێنرا. -
'دەتوانرێت ئاشتی بە سەرکردەیەکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان پێکبهێنرێت'
پەرلەمانتاری سویسری نیکۆلاس والدەر سەرنجی خستە سەر گۆشەگیری ئیمراڵی و وتی: "گۆشەگیری کە ڕێبازێکی ئەشکەنجەیە، پێویستە بە کۆتابێت. پێیستە ئۆجالان ئازاد بێت چونکە ئاشتی تەنها بە ئۆجالانەوە پێكدێت." -
لە بۆردۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک
لە شاری بۆردۆ کەسێکی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ کەس و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون، هێرشبەرەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. -
٦ کوڕ و نەوەی ئیسماعیل هەنیە کوژران
لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، سێ کوڕ و سێ نەوەی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کوژران. -
لە غەززە ژمارەی کوژراوان ٣٣ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر غەززە، ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٣٣ هەزار و ٤٨٢ کەس. -
ئیسپانیا لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانییە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز هەوڵ دەدات وڵاتانی ئەوروپی بە دانپێدانان و بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەلەستین قایل بکات. سانچێز وتی، 'ئەو هەنگاوە لە بەرژەوەندی ئەوروپاشدایە'. -
لە ماوەی شەش مانگدا ٣٣ هەزار و ٣٦٠ کەس لە غەززە مردوون
بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە دەرنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٣٣ هەزار و ٣٦٠ کەس مردوون. -
دەوڵەتی ئەڵمانیا: پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بنەمایەکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەمانە
ئەڵمانیا بە "ئاسانکاری بۆ قڕکردنی فەلەستینیەکان" تۆمەتبار دەکرێت. نوێنەری ئەو وڵاتەش لە دادگای باڵای نێونەتەوەیی رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە چەقی سیاسەتی دەرەوەیاندایە و تۆمەتەکەی رەتکردەوە. -
لە مۆزەمبیک کەشتییەک نوقمی بن ئاو بوو: نزیکەی ٩٨ کەس ژیانیان لەدەستدا
لە مۆزەمبیک کەشتیەک ماسیگران نوقمی بن ئاو بوو و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا نزیکەی ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدایە. هەروەها کەسانێکیش بێسەروشوێن بوون و هەڵمەتی گەڕان بەردەوامە. -
کتێبی 'ژن ژیان ئازادی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا' بڵاوکرایەوە
کتێبی 'ژن ژیان ئازادی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا' لەلایەن ئنستیتوی ژنولۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. -
کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
کۆنگرەی بونیادنانی دەرسیم ٣هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسای خۆی لە ئەڵمانیا ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشەکانی دژ بە باوەڕداری و سروشتی دەرسیم. -
٤ی نیسان لە مۆسکۆ پیرۆز کرا
کورد و دۆستانیان لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا پێکەوە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد. -
چالاکگێڕانی ئێشکگیری ئازادی: با گەنجانی ئەوروپا دەنگیان هەڵبڕن
کۆمەڵەی نوێی ئێشکگیری ئازادی بانگەوازییان لە یەکێتی ئەوروپاکرد بە گوێرەی یاساکانی خۆی بجوڵێتەوە و داوایان لە گەنجانی ئەوروپاکرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لەمساڵدا هەرچی پێویست بکات ئەوە بکەن. -
لە مارسیلیا ٤ی نیسان پیرۆز کرا
لە مارسیلیا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەراسیمێک سازکرا. -
مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید خەباتکار باگۆک و لوقمان گۆرگون لە هێناو بەڕێوەچوو
گەریلای هەپەگە خەباتکار باگۆک و وڵاتپاڕێز لوقمان گۆرگون کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیان لە هێناوی ئەڵمانیا یادیان بەرزڕاگیرا. -
لە گراز مەراسیمی پیرۆزبایی ٤ی نیسان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی رۆژی لەدایلبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان لە گرازی نەمسا مەراسیمێک سازکرا و تیایدا بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری لە بەردەم سی پی تی لە نێوان ١٥-١٩ی نیسان لە ستراسبورگ، بانگەواز راگەیەندرا. -
پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بەردەوامە
لە شاری لینزی نەمسا و شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا. -
لە لەندەن دامەزراندنی پژاک و رۆژبونی رێبەر ئۆجالان بەشکۆوە یادکرایەوە
ساڵوەگەڕی پەژاک لە لەندەن پیرۆزکرا و پەیامی بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین درا.