کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ڕێگای وان- جولەمێرگ: رێگای گەندەڵی و مەرگی ئاکەپە
ڕێگای وان- جولەمێرگ کە لەلایەن ئاکەپەوە گەندەڵی تێداکراوە، بوەتە ڕێگای مەرگ. -
دایکێک، ژیانێک، تێکۆشانێک
چیرۆکی ژیانی دایکە سیتی کە لە وان لە ئێشکگریی دادپەروەریدایە، کورتەی ژیانی گەلی کوردە. لەماوەی ٥٥ ساڵی تەمەنیدا ئازارێکی زۆری چەشتووە، ئێستاش دەڵێت 'بۆ کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت و گەنجان نەمرن' و لەپێناو دادپەروەریدا ئێشک دەگرێت. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی باڵەکایەتی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەند گوندێکی سنووری باڵەکەیەتیان بۆردوومان کرد. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی پشدەری بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە گوندەکانی پشدەری بۆردوومان کرد. -
بۆکان؛ سێ دەستبەسەرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تۆمەتێکی قورسیان رووبەڕوو کرایەوە
سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دەستگیرکرابوون، تۆمەتی "خراپەکاری لە سەر زەوی"یان ئاراستە کراوە، کە ئەگەری هەیە ببێتە مایەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەریاندا. -
عەبدولکەریم ئۆزبەک باوکی شەهید گیانی لەدەستدا
عەبدولکەریم ئۆزبەک لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئۆزبەک چەندین ساڵ لە جزیرە چالاکیی سیاسی بەڕێوەبرد و کوڕێکیشی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرابوو. -
تەرمی فریاد هیرانی لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا
تەرمی رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین فریاد هیرانی، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردبوو، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بەخاکسپێردرا. -
سەرەڕای ئەوەی ماوەی سزاکەی کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازاد ناکرێت
فیکرەت گوزەلئایدین تەمەن ٦٩ ساڵ، زیندانی نەخۆش، کە سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو، سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی زیندانەکەی، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراوە. -
هەپەگە: بوونە رێبواری رێگەی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ
هەپەگە: دەمهات ئامەد و ئارگەش باگۆکی بە بیرهێنایەوە، کە لە رۆژانی رابردوودا لە باگۆک شەهیدبوون و رایگەیاند: "هەموو ساتێکی خۆیان بە زانابوون و شۆڕشگێڕییەوە ژیان. بوونە رێبواری رێگەی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ کە مۆری خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا". -
کەجەکە: پێویستە گەلی کورد و دۆستەکانیان بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری ڕێپێوانی ٦ ی کانوونی دووەم بکەن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد بەشێوەیەکی بەهێز بەشداربن لەو ڕێپێوانەی سبەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەڕێوەدەچێت. -
لە مێردین لافاو دروستبوو
لە مێردین و دەوربەری بارانی بە خوڕ دەبارێ. لە ناوچەی قۆسەر لەبەر بارانی بەلێزمە لافاو دروستبوو. -
لە سلێمانی هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد
لەشاری سلێمانی لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد. -
کەجەکە: ئیدارەی تەیب ئەردۆغان وایکرد کە داعش هێرشەکەی کرمان ئەنجام بدات
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشە خۆکوژیەکەی شاری کرمانی ئێرانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، "بە خەمگینی زۆرەوە، بە هۆی ئەو کۆمەڵکوژیەوە هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی ئێران دەردەبڕین". -
'هەتا مابم لە سەر ئەو رێبازە دەبم'
محەمەد ئیلدەم دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادکرا و لە مێردین لەلایەن کەسوکار و نەوەکانیەوە پێشوازی لێکرا. ئیلدەم وتی، :پەسیمان نیم، هەتا ماوین ئەم رێبازە بەرنادەین". -
دەوڵەتی تورک شەهیدی کرد و ئێرانیش نەیهێشت تەرمەکەی بە خاکبسپێردرێت
تەرمی دەرهێنەر مەنسور کەریمیان کە لە رۆژئاوا و لە هێرشکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدببوو، بەهۆی رێگرییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە، لە بری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری کوردستان بەخاکدەسپێردرێت. -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلا ئامارا ئەکین جەرەنی ئاشکرا کرد کە لە هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بووە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و گەلی وڵاتپرێزی کوردستان کرد. -
'دەبێت گۆشەگیری بشکێنین، خاوەنداری لە چالاکییەکان بکەین'
دایکان لە ئێشکگریی دادپەروەریدا ڕایانگەیاند، کە پێویستە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و داوای خاوەنداریان لە چالاکییەکەدا دەکەن. -
دیندار: دەبێت زیندانی ئیمراڵی دابخرێت
پەرلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی مەحمود دیندار داوای لە دەسەڵات کرد کە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت، گوێ بۆ دەنگی ئەو دایکانە بگرێت کە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان. وتیشی، دەبێت زیندانی ئیمراڵی دابخرێت. -
قەیوم ناوی سەرۆک عشیرەکانیان بۆ شەقامەکان داناوە
ئەو قەیومانەی لە ساڵی ٢٠١٦ـــەوە دەستیان بەسەر شارەوانی ئەلباکدا گرتووە، ناوی هەندێک کەس کە بانگەشەی ئەوە دەکەن سەرۆک عەشیرەن لە هەندێک کۆڵان و شەقام داناوە. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست پێ کرابوو، لە ڕۆژی ١٦٩دا بە کۆمەڵەی ٣٤ بەردەوامی هەیە. -
لە شاری سنە یادی شەهید محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕێوڕەسمێک ڕۆژی لەدایکبوونی شەهیدی «شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"» محەمەد شەریعەتی بەرز ڕاگیرا. -
ئەو کوردانەی دژی هەوڵی بەعەرەبکردنی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەر کران
ئەو کوردانەی دژی نیشتەجێکردنی خێزانی عەرەب لە ماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک وەستانەوە، دەستبەسەرکران. -
گەڕەکێکی کوردی کەرکوک، شکستی بەداگیرکارییەکانی سوپای عێراق هێنا
بەهۆی بەرخۆدانی خەڵکی گەرەکی نەورۆزی شاری کەرکوک، سوپای عێراق شکستیهێنا بە داگیرکردنی گەڕەکەکە و سوپاکەش ناچار بەکشانەوە کرا. -
تەرمی مەنسوڕ کەریمیان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت
لەبەرئەوەی ڕێگەنەدرا تەرمی هونەرمەندی شەهید مەنسوڕ کەریمیان بگەڕێنرێتەوە شاری سنە، بڕیار وایە لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان بەخاک بسپێردرێت. -
ئیدارەی سەپێندراوی کەرکوک ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات
لە نوێترین هەوڵەکان بۆ بەعەرب کردنی شاری کەرکوک، بڕیاردرا ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت لەسەر دامودەزگاکانی خوێندنی کوردی.