کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شاخی ئامێدیدا ٣٤ داگیرکەر بە سزاگەیەندران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە خواکورک و مەتینا گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە، رۆژی دواتر لە زاپیش ٣٤ داگیرکەریان بە سزاگەیاندووە. هەپەگە راشیگەیاند، کە سێ گەریلا شەهید بوون. -
وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان: ئازادی ڕێبەرئاپۆ ئازادی گەلی کوردە
وڵاتپارێزانی باشوری کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دووپات دەکەنەوە و دەڵێن: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلی کوردە". -
پشتگیری بۆ چالاکییەکانی ئیشکگریی دادپەروەری لە پەرەسەندندایە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'، ئیشکگریی دادپەروەری لە پەرەسەندندایە. ئەو بنەماڵانەی بەشداریی چالاکییەکەیان کردووە، دەڵێن، هەتا کۆتایی هاتنی گۆشەگیریی بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. -
گوندەکانی هەوارامان و رۆڵی کانییەکانی کێمنە
" پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لە نێوان ئاو و ئاوەدانیی هەیە. هەورامییەکان وردتر پەییان بەم پەیوەندییە بردووە و درکیان پێ کردووە، ئاو لای هەورامییەکان تەنیا ڕەگەزێکی بەکارهێنان نییە ڕەگەزی سەرلەنوێ ژیانەوە و نیشاندانەوەی سرووشتە". -
ڕێپێوانەکەی سلێمانی: ئازادیی رێبەر ئاپۆ گەرەنتی ئاشتیی و چارەسەری پرسی کوردە
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. -
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە سلێمانی ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ڕێپێوانێکی جەماوەری لە سڵێمانی بەڕێوەچوو. -
گەلی کۆبانێ دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان کرد
گەلانی هەرێمی فورات دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
گەریلا ٣٦ داگیرکەری بە سزاگەیاند، لە خواکورک چوونە سەر ١٧ تەرم
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی داگیرکەران کە لە خواکورک ئەنجامدرا، سەرجەم داگیرکەران لە سەر شاخەکەیان لەناوبرد، چوونە سەر ١٧ تەرمی داگیرکەران. لە خواکورک ٢٧ داگیرکەر و لە مەتینا ٩ داگیرکەر سزادران. -
هێلین ئومێد: لێپرسینەوە لە سەرجەم کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد رایگەیاند کە، بە کۆمەڵکوژییەکان، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی روون دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کوردان نیشان دەدات و وتی، " لێپێچینەوە لە هەموو ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین". -
'لە خواکورک ٢٧ داگیرکەر سزادران'
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە خواکورک ٢٧ سەربازی تورک سزادراون و ١٧ چەکیش دەستیان بە سەردا گیراوە. -
کاندیدێکی دەرچووی کەرکوک: لە هەوڵێکی تیرۆر رزگارم بوو
دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی کاندیدی دەرچووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، "لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگارم بووە". -
هاوپەیمانی کورد لە کەرکوک ٢٠هەزار دەنگی تری بەدەست هێنا
بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنەکانی یکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) شێرزاد سەمەد ڕایگەیاند کە ژماردنی دەنگە تایبەتەکانی کەرکوک کۆتایی هاتووە و وتی: "هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و ٢٠ هەزار دەنگی تریشمان بەدەست هێناوە". -
لە کەرکوک ١٠ کەس بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەندامی حیزبی پێشوی عێراق بەعسن دەست بەسەرکران
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی ١٠ کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی پێشوی عێراق دەستبەسەر کرد و هەر ١٠ کەسەکەش سزایان بەسەردا سەپێندراوە. -
'دەبێت پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە پرسی مانگرتن لە خواردن سازبکات'
کۆمیسیۆنی چاودێری زیندانەکان لە مێردین ئاماژەی بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو کرد و داوای کرد پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەو بارەوە ساز بکات. جەختیشی کردەوە: "داوای زیندانیان داواکاری ئێمەشە". -
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ڕۆبۆسکی ٣ کەس دەستبەسەر کران
سەربازانی تورکیا لە گوندی ڕۆبۆسکی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٣ کەسیان دەستبەسەر کرد. -
سەربازانی تورک گوندێکی شڕنەخیان گەمارۆداوە
لەدوێنێوە سەربازانی سوپای تورک گوندی هەسپستی سەر بە ناوچەی هەزەخی شرنەخیان گەمارۆداوە. لە میانی هەڵکوتانە سەر ماڵان لە گەڕەکی ئاتاکەنتی ناوچەکەش نەسرەدین کایا دەستگیرکرا. -
خوشک و برایەک رەوانەی زیندان کران
فەتحی و زەینەب ئۆتونچ کە خوشک و بران و لە میانی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەیان لە رحا دەستگیرکرابوو بە بانگەشەی 'هاوکاریکردنی رێکخراو' رەوانەی زیندان کران. -
'دەبێت لە پێناو چارەسەریدا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت'
جەیلان ئاکچا پەرلەمانتاری بازنەی ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند، هۆکاری قەیرانی ئابووری چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و بوونی شەڕە، وتیشی:" چارەسەر ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلانە." -
کافییە کتێبی غەزەلنوس کرایەوە
بە ئامانجی برەودان بە کتێب و کایەیی ڕۆشبیری ئەمڕۆ لە فامڵی مۆڵی شاری سلێمانی 'کافیە کتێبی غەزەلنوس' کرایەوە. -
بەئامانجکردنی شێخ سەعید لە ئێلیح شەرمەزار کرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلیح بەرامبەر بە ئامانجکردنی شێخ سەعیدی شەرمەزار کرد و وتی:"هێرش دژی بەهاکانمان قبوڵ ناکەین." -
گەل سەردانی پرسەی گەریلای یەژا ستار ژیان وەڵاتیان کرد
لە شاری ئامەد بۆ گەریلای یەژا ستار ژیان وەلات (ژیان شاهین) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوو، پرسە بەڕێوەچوو و گەل سەردانی پرسەکەیان کرد. -
دایکانی زیندانیان: بە بەرخودان گۆشەگیری تێکدەشکێنین
دایکانی بەشدار لە ئێشکگریی دادپەروەری کە بۆ پشتیوانی لە رۆڵەکانیان کە ماوەی ٢٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، رایانگەیاند، "گەلی کورد هەنگاو بۆ دواوە نانێت. ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین". -
هەپەگە: بوونە هەوێنی یەکێتی گەلان
هەپەگە لەبارەی ماهیر بنەڤش و ئازاد سەراب کە لە زاپ شەهید بوون، بەم جۆرە دوا، "بە تێکۆشان و شەهیدبوونیان بوونە پردی نێوان گەلانی کورد و عەرەب. بوونە هەوێنی یەکێتی گەلان و ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نوسیەوە". -
دیمەنەی چالاکی لە خواکورک بڵاوکرایەوە: ٣ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە خواکورک سەنگەرێکیان لەناوبرد و ٣ داگیرکەر کە لە سەنگەرەکەدا بوون سزادران. دیمەنی ئەو چالاکیە لەلایەن گەریلا تی ڤییەوە بڵاوکرایەوە. -
جێاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت لە کەرکوک دەستیپێکرد
بەرە بەیانی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک جیاکردنەوەی دەنگدانی تایبەت بە دەست، دەستیپێکرد.