کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سزای لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد جێبەجێکرا
بەرەبەیای ئەمڕۆ سەرباری ناڕەزایەتیەکان، سزای لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی قزڵ حیساری کەرەج جێبەجێ کرا. -
پژاک: هەڵوێست وەرگرتن دژی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، کارێکی ویژدانی و ئەخلاقیە
پژاک دژی هەوڵی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هەڵوێست وەرگرتن دژی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی، کارێکی ویژدانی و ئەخلاقی و سیاسی و دیموکراتیکە". -
'هەتا گۆشەگیری دەشکێنین، چالاکی دەکەین'
وتەبێژی کۆردناسیۆنی تاژێ ڕیهام حەجۆ لە چالاکی خێمەدا، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخراوە وتی: "هەتا گۆشەگیری کۆتایی پێدێنین چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت". -
مەترسی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد لەئارادایە
بنەماڵەی چوار زیندانی سیاسی کورد کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، بانگهێشت کراون تا لە زیندانی ئێڤینی تاران چاویان پێیان بکەوێت و بەمەش مەترسی جێبەجێکردنی سزای ئەو چوار بەندکراوە زیاتر بووە. -
بۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی ئازادی بانگەواز کرا
هاوسەرۆکی مەد-توهاد فەد ی ئامەد، کەریم جانپۆلات، داوای بەشداریکردنی لە ڕیپێوانی 'بەرفراوانی ئازادی' کرد، کە لە ١ی شوبات لە دژی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت و وتی: "بۆ ئازادی گەلانی کوردستان و تورکیا، دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت". -
لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەربازێکی تورکی داگیرکەر بە نیشانشکێنی بە سزاگەیەندرا. -
پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد لە سەرتاسەری شەنگال خوێندرانەوە
پارێزنامەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەرتاسەری شەنگال لەماوەیەک هەفتەیەکدا خوێندرانەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. -
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال: لەگەڵ ڕێبەرمانین
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال ئاماژەیان بەوەدا؛ هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکەین. -
بە سەدان ئاوارەی شەنگال ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمار کردووە
بە گوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە کەمپەکانی ئاوارەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال. ئەو ژمارەیە تادێت روو لە زیادبوون دەکات و بەسەدان ئاوارەی دیکەش ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لە ناوچەی ئەلباکی وان لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرابوو. -
کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا و سێ کۆڵبەریش برینداربوون
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا و سێ کۆڵبەریس برینداربوون. -
بە هۆیی قەیرانی ئابووریەوە، تەندور بەکاردەهێنرێت
چەندین بنەماڵە لە جولەمێرگ، بە هۆیی قەیرانی ئابووری و دەست کورتییەوە، بۆ بەدەستهێنانی نان، دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی تەندور. -
لە بناری قەندیل هێرشەکانی پەدەکە شەرمەزارکرا
هێرشی پەدەکە بۆ سەر تەڤگەری ئازادی کوردستان لە بناری قەندیل بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. -
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دەستبەسەرکرا
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا مەحمود ئاڵتنتاش لە سەمسور کاتێک سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ هەواڵێک بوو دەستبەسەرکرا. -
"پەدەکە بەفیتی داگیرکەر هەوڵدەدات شەڕی کورد بە کورد هەڵبگیرسێنێت"
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: "ئەوانەی شەڕی کورد بە کورد خۆش دەکەن دەیانەوێت تێکۆشەرانی کورد لە شەڕی ڕاستەقینەی بەرژەوەندییەکانی گەل دووربکەنەوە". -
ژمارە ٣٠ی گۆڤاری ژیلەمۆ بڵاوكرایەوە
ژمارەی ٣٠ی گۆڤاری ژیلەمۆ ئۆرگانی فەرمی کۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە) و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەژەجەرە) بڵاوکرایەوە. -
یەکەمین پێشانگای کتێب لە کەرکوک کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا
یەکەمین پێشانگای کتێب لە شاری کەرکوک لەژێر دروشمی "کەرکوک دەخوێنێتەوە" کۆتایی بە چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکانی هێنا. -
دانیشتووانی مەخمور هێرشەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلا شەرمەزار کرد
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی پەدەکەیان دژی گەریلا شەرمەزار کرد. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: سەرکەوتنی کۆبانی ڕێگەی ڕزگاری شەنگالی کردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پەیامێکی بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "تۆڵەی شەنگال لە کۆبانی کرایەوە و سەرکەوتنەکەی ڕێگەی بۆ ڕزگارکردنی شەنگال خۆشکرد". -
لە مەراسیمێکدا ٢٥ ئەندامی نوێ بەشداری ئاسایشی ئیزادخان بوون
لە شەنگال، دوای کۆتایی هاتنی پەروەردەکان، ٢٥ ئەندامی نوێ بەشداری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئاسایشی ئیزیدخان بوون. -
گەلی عەرەبی شەنگال پارێزنامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە
پێکهاتە عەرەبەکانی شەنگال بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەل وئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بەشدارییان لە مەراسیمی "هەفتەی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان" کرد. -
"دۆسیەى ئەمنی کەرکوک رادەستی پۆلیسی شارەکە دەکرێتەوە"
وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند: "پۆلیسى کەرکوک دۆسیەى ئەمنى شارەکە وەردەگرێت و ئامادەکاریی دەکرێت بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە لە سوپاوە بۆ پۆلیس". -
دادگای باڵای ئێران سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی بەسەر چالاکوانێکی سیاسی کورددا پەسەند کرد
سزای لەسێدارەدان کە بەسەر چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان یوسف ئەحمەدیدا سەپێندرابوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا. -
هەپەگە: پەدەکە بۆسەی دانا، ٢ گەریلا برینداربوون
هەپەگە رایگەیاند، "٢٤ی کانونی دووەم کاتژمێر ١١ هێزەکانمان کە بە دوو ئۆتۆمبێل بەرەو شاخی ئامێدی دەچوون، لە گۆڕەپانی سەرگەلێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پەدەکەوە. لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پەدەکە دوو هەڤاڵمان برینداربوون". -
ئۆزدەمیر: لە ئیمراڵی ئەشکەنجەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت
جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەهدی ئۆزدەمیر رایگەیاند، کە گۆشەگیری رەها و زانیاری وەرنەگرتن لە ئیمراڵی ئەشکەنجەیەکی بەرفراوانی سیستماتیکە و دەستنیشانی کرد کە یاسا و پەیماننامەکان پشتگوێ خراون.