کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بەسێ هۆزات: پێویستە دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بڕوخێنرێت - نوێکرایەوە-
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە جگە لە مردن، تاریکی و شەڕ هیچ شتێک بە گەلان نابەخشێت و ڕاشیگەیاند، دەبێت ئەم ڕژێمە فاشیستە بڕوخێنرێت. -
"پەدەکە بانگەشە بۆ پارتێک دەکات کە نکۆڵی لە بوونی کورد دەکات" -٢-
هاوڕی کوردی چالاکوان دەڵێت: "کاتێک ئێمەی چالاکوانان هەڵوێست وەردەگرین بەرامبەر داگیرکاری و داوای ئازادی دەکەین، ئەوە دەسەڵاتی پەدەکە پێیناخۆشە، چونکە دەڵێن، "ئێمەی دەسەڵات تەسلیمی داگیرکەربووینە بۆچی ئێوەش تەسلیم نابن". -
کفری؛ بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی شەهید مامۆستا شەماڵ کرا
لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهید مامۆستا شەماڵیان کرد و بنەماڵەی شەهیدیان بەسەرکردەوە. -
میتینگی ژن لە سلۆپی: ئێمە ناترسین و داوای لێپێچینەوە دەکەین
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلچگون ئوچار لە میتینگی ژن لە سلۆپی گوتی: «سیاسەتی ژن پەرە پێدەدەین لەبەرامبەر سیاسەتی نێرسالاری تاکەکەس، ئێمەی ژن ناترسین و داوای لێپێچینەوە دەکەین». -
ژنان لە سێرت لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردن کۆبونەوە
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز و تەژەئا لە سێرت کۆبونەوە و وتیان، " ئێمەی ژن دەیگۆڕین. تاوەکو سەرکەوتن ئێمەی ژن خەبات دەکەین." -
خەباتی پارتی چەپی سەوز لە شارەکانی باکور و تورکیا بەردەوامە
پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە زۆر شار ئۆفیسی کردەوە و لەگەڵ گەل و دوکانداران کۆبووە. -
راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە، کە ناوی ١٢٣ گیانبەختکردووی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و ١٧٦١ دەستبەسەرکراو و هەروەها زۆرینەی قوربانیانی توندوتیژی و سەرکوتی لەخۆگرتووە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مێردین شەهیدبوون و رایگەیاند، "جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشنانی هاوڕێیانمان بگەیەنینە سەرکەوتن و خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین". -
جلوبەرگی گەریلا و پووچکردنەوەی تەکنیکی سەردەم
هاوکات لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕەنجێکی تریش لە گۆڕێدایە. لە بەرگدروخانەکانی گەریلادا جلوبەرگی گەریلا دەدوردرێت، کە تەکنیکی داگیرکەران پوچ دەکاتەوە. ئەوەش نیشانی دەدات، کە ئەو ڕەنجە چۆن دەبێتە یارمەتیدەر بۆ بەرخودان. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بە گوێرەی نوێترین ئاماری پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ١٤ چالاکوان دەستگیرکراون و سزای لەسێدارەدان بەسەرزیندانییەکی سیاسیدا سەپێندراوە و سێ کاسبکاریش کوژراون و دوو کۆڵبەریش گیانیان لەدەستداوە. -
کۆمیتەی کەلتور و هونەری پەکەکە: هۆزان سەفکان پێشەنگی خەباتی تەڤ – چاندە
کۆمیتەی کەلتور و هونەری پەکەکە، یادی هۆزان سەفکانی لە ٣٩مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا کردەوە و رایگەیاند کە بە هەڵوێستی هونەرمەندی خۆی لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا بووەتە بناغەی فەلسەفەی هونەر، هێڵ و مانیسفێستی ژیان. -
"عەرەبی هاوردە بەپشتبەستن بەهێزی چەکداری هێرش دەکەن سەر کوردانی پەلکانە"
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، رایگەیاند: " لەلایەن ئیدارەی شاری کەرکوکەوە پشتیوانی لە هێرش کردنە سەر گوندە کوردییەکان دەکرێت". -
کاندیدانی پارتی چەپی سەوز: هەر پێنج کورسییەکەی پەرلەمان لە ئێلح دەبەینەوە
کارەکانی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە ئێلح بەردەوامە، هەروەها پارتی چەپی سەوز لەم ناوچەیە پێداگرە، ئامادەیە بۆ بردنەوەی هەر پێنج کورسی پەرلەمان لە شارەکە. -
هێرش لە بەرامبەر ئۆتۆبۆسی ئێلح ئەنجامدرا: سێ کەس بریندار بوون
لە ئەنتاڵیا گروپێک هێرشیان کردە سەر ئۆتۆبۆسێکی سەرنشینانی ئێڵحی باکوری کوردستان، لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون. -
تاژێ کۆنفڕانسی ' بە ژن ژیان ئازاد، بەرەو شۆڕشی ژن'ی ئەنجامدا
لە شنگال بە بەشداری سەدان ئەندام و میوان کۆنفرانسێک بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان” کە لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژی) ڕێکخرابوو دەستی پێکرد. -
ئازاد بارش: ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات
ئازاد بارش کاندیدی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل گۆڕانکاری دەوێت و وتی، ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات. -
لە میونشن بۆ پارتی چەپی سەوز ئاهەنگ سازکرا
پارتی چەپی سەوز لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ئاهەنگێکی ساز کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر ٥٢ جار هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەرخودانی جارێک بە چەکی قەدەغەکراو، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٤٧ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن. -
دوژمنانی کورد و کایە سیاسییەکە، گەنجی نەخوێندەوار دروست دەکەن"
سەید حەسەن پیریادی مێژوونووس و رۆشنبیر دەڵێت: " دەستێکی دوژمن هەیە کە دەیەوێت شکست بە میلەتەکەمان بهێنێت لەڕیگەی ڕێگری لە هۆشیاربوونی گەنجانی کورد، بۆیە دەبێت یەکگرتوو و ڕۆشنبیر و هۆشیاربین". -
کەرکوک؛ بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان کرا
لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی و ڕەژاک سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد. -
تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە. -
بافڵ تاڵەبانی: هەندێک ناوچەی هەرێم بۆتە مەکۆی کپکردن و بەندکردنی دەنگی ئازاد
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) پیرۆزبایی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی پێش ١٢٥ ساڵ. -
سوپای داگیرکەری تورک ٣٢ جار هێرشی کرد
سوپای داگیرکەری تورکیا لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ٣٢ جار هێرشی کردە سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا. -
دەوڵەتی تورک لە جەژنی ڕەمەزاندا ئامێدی بۆردومان دەکات
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی ساکیرییان لە ئامێدی بۆردوومان کردووە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردوومانە ئاشکرا نەکراوە.